هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ترەمپ و ساڵح هاوڕان لەسەر 'هاوبەشیی ئەمنی' ئەمریکا و عێراق

ئاژانسی فرانس پرێس

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرکۆماری عێراق بەرهەم ساڵح قسەدەکات لە میانه‌ی کۆبوونەوەیەکدا لە کۆڕبەندی ئابوریی جیهانی لە داڤۆس، سویسرا، لە 22 کانونی دووەم. [جیم واتسۆن\ئاژانسی فرانس پرێس]

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرکۆماری عێراق بەرهەم ساڵح قسەدەکات لە میانه‌ی کۆبوونەوەیەکدا لە کۆڕبەندی ئابوریی جیهانی لە داڤۆس، سویسرا، لە 22 کانونی دووەم. [جیم واتسۆن\ئاژانسی فرانس پرێس]

کۆشکی سپی رایگەیاند كه‌ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و هاوتا عێراقییەکەی، بەرهەم ساڵح، هاوڕابوون لە کۆبوونەوەیەکدا چوارشەممە (22 کانونی یەکەم) لەسەر پێویستیی بەردەوامیدان به‌ رۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتەکەدا.

کۆبوونەوەکەی داڤۆسی سویسرا یەکەمین کۆبوونەوە بوو لەدوای ئەو بارگرژیانه‌ی دوای کوشتنی فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لە بەغدا، هاتنە ئاراوە.

کۆشکی سپی رایگەیاند: "دوو سەرکردەکە هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هاوبەشییە ئابوری و ئەمنییەکانی ئەمریکا وعێراق، له‌نێویاندا شەڕی دژ بە داعش."

راشیگەیاند: "سەرۆک ترەمپ جارێکی تر جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پابەندبوونی به‌هێزی ئه‌مریكا بە عێراقێکی سەرەور و سەقامگیر و پڕ خۆشگوزەرانییه‌وه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500