بەگوێرهی پێنتاگۆن ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا نەگۆڕاوە و هێزەکان جارێكا دەمیننەوە، ئەمەش چەند رۆژێك دوای وتەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ هات کە وتی دەیەوێت هێزهكانی ئەمریکا بکشێنێتەوە.
وتەبێژی پێنتاگۆن دانا وایت وتی: "پێگەی ئێمە لە سوریا ئەوەیە شکست بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بهێنین و ئهو ئەرکە نەگۆراوە."
سێشەممە ترەمپ رایگەیاند كه نزیکەی 2,000 سەربازی ئەمریکی لەوانهی له شەڕەکانی دژی داعشدا بەشداریدەکەن بەمنزیکانە دەگەڕێنەوە ماڵەوە.
کۆشکی سپی چوارشەممە رایگهیاند كه ئەرکی سەربازی ئەمریکا لە سوریا "بەخێرایی بەرەو کۆتایی دەچێت" بەڵام ئاماژەشی کرد كه هیچ کاتێك بۆ کشانەوەیان دیارینەکراوە.
بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی رایگهیاند: "ئەرکە سەربازیەکە بۆ لەناوبردنی داعش لە سوریا بەخێرایی بەرەو کۆتایی دەچێت، چونکە داعش خەریکە بەتەواوی لەناودەچێت."
"ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان پابەندن بە نەهێشتنی ئەو ئامادهییه بچوکەی داعشهوه لە سوریا کە هێزەکانمان تا ئێستا لەناویان نەبردووە."
"بەردەوام دەبین بە راوێژکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان و هاوەڵەکانمان لەسەر پلانی داهاتوومان. ئێمە چاوەڕوانین لە وڵاتانی هەرێمەکە و دەرەوەشی، بە نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە، کاربکەن بۆ ئاشتی و دڵنیابوونەوە لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش."
بڕیاری سەربازی 'وەك خۆی ماوەتەوە'
پێنجشەممە سەرۆکی ستافی هاوبەشی پێنتاگۆن، فەریق کێنێس مێكکێنزی، وتی بڕیاری سەربازی وەك خۆی ماوەتەوە.
وتی: "ئێمە بەردەوام بیرمان لەوە کردۆتەوە کە ئەوکاتەی دەگەینە کۆتایی داعش ئیتر ئاستی ئامادهییمان دهگونجێنین لهوێ، لەو رووەوە هێج شتێك نەگۆڕاوە."
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامبوو لە هێرشی ئاسمانی بۆسەر داعش لە ناوچە دیاریکراوەکانی عێراق و سوریا لە نێوان 30 ئازر و 5 نیسان، بەگوێرهی بەیاننامەیەکی هاوپەیمانان کە هەینی بڵاوکرایەوە.
بەیاننامەکە رایگهیاند كه دوایین هێرش لە سوریا بووە رۆژی یەکشەممە (1 نیسان) کاتێك هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشەکەیان کرد کە لە سێ ئامانجی داعشی دابوو لهنزیك ئەلبو کەمال.
هێرشەکە لە یەکەیەکی راهێنانی داعشی دا و ئۆتۆمۆبیلێکی داعشیشی تێكشكاند.