هێزە کوردییەکانی بەرپرسن لە ئەمنییەتی کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە لە سوریا هەڵمەتێكی ئەمنیی نوێیان دەستپێکردووە بۆ نەهێشتنی تووندوتیژی و كردهوهی زیانبهخش لهلایهن ژنانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه.
گروپێكی ژنانی تووندڕەوی داعش لەناو کەمپی ئاوارەکاندا لە دێهاتەکانی باشوری حەسەکە تا ئێستاش پابەندی یاسا تووندەکانی گروپەکەن، وەك سەپاندنی جۆری جلوبەرگ و دەرکردنی سزا بۆ ئەوانەی دەیانەوێت سەنگەر بگوێزنەوە.
ئەو ژنانە هەوڵیانداوە رێنماییەکانی گروپەکە لهڕێی هێزهوه بسەپێنن و تیمەکانی حیسبە (پۆلیسی ئایینی)یان دامەزراندووە بۆ ئەو ژنانەی دژی یاساکانیان ههڵسوكهوتدهکەن.
بارگرژییهكی زۆر لەناو کەمپە جهنجاڵهكهدا روویاندا لە چەند هەفتەی رابردوودا، دوای ئەوەی چەندین رووداوی هێرشبردن لەلایەن ئەو ژنە تووندڕەوانەوە ئەنجامدران و ژنێکیان کوشت کە پابەندی یاساکانی لەبەرکردنی جلوبەرگ نەببوو.
![دیمەنێكی کەمپی هۆل، کە له بەشێكیدا ژمارەیەکی زۆر خێزانی داعشی نیشتهجێ بوون. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی نۆرس پرێس]](/cnmi_di/images/2019/12/19/21533-Hol-camp-Syria-600_384.jpg)
دیمەنێكی کەمپی هۆل، کە له بەشێكیدا ژمارەیەکی زۆر خێزانی داعشی نیشتهجێ بوون. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی نۆرس پرێس]
![ئەندامانی هێزە ئەمنییە ناوخۆییە کوردییەکان (ئاسایش) رێکارەکانیان تەواودەکەن بۆ رێدان بە خێزانە دەستگیرکراوەکان کەمپەکە جێبێڵن دوای دڵنیابوونەوە لە پاشگەزبوونەوەیان لە ئایدۆلۆژیای تووندڕەو. [خاوەنی وێنە: روناهی تیڤی]](/cnmi_di/images/2019/12/19/21534-Asayesh-forces-Hol-600_384.jpg)
ئەندامانی هێزە ئەمنییە ناوخۆییە کوردییەکان (ئاسایش) رێکارەکانیان تەواودەکەن بۆ رێدان بە خێزانە دەستگیرکراوەکان کەمپەکە جێبێڵن دوای دڵنیابوونەوە لە پاشگەزبوونەوەیان لە ئایدۆلۆژیای تووندڕەو. [خاوەنی وێنە: روناهی تیڤی]
ئەفسەرێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، فەرهاد خۆجە وتی لە وەڵامدا هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ (ئاسایش) کە بەرپرسیارن لە پاراستنی ئەمنییەتی ناو کەمپی هۆل هەڵـمەتێكی بەرفراوانی ئەمنییان ئەنجامدا.
وتی: "ئەمە پێویست بوو بەهۆی بەرپابوونەوەی پابەندنەبوون بە یاساکانهوه دوای ئەوەی گروپێك ژنانی تووندڕەو دەستەیهكی چهتهگهرییان پێكهێنا بۆ سهركوتكردنی ئەو ژنانەی وەرگێرانی تووندی داعشیان بۆ شەریعە رەتکردەوە."
وتیشی ئەو دەستە چهتهیهی ناویان لەخۆیان ناوە حیسبە لەسەر بنەمای "پۆلیسی ئایینی" کە داعش دایمەزراندبوو لە ناوچەکانی پێشتر لەژێر کۆنترۆڵیدا بوون، کە ناسرابوو بە سهركوتكردن و تەنانەت ئەشکەنجەدانی ئەوانەی رێساكانی گروپەکەیان پێشێلدهكرد.
خۆجە وتی رەوشەکە دوای کوشتنی ژنێكی 30 ساڵهی دەستبەسەری تورکستانی هاتهكایهوه بەناوی ئەسما عەبدولڕەحمان، کە رەتیکردبووهوە پابەندی ئەو یاسای پۆشاکە بێت کە گروپەکە دەیویست بیسەپێنێت.
وتیشی چەندین رووداوی بە بەڵگەکراوی دیکەی لێدان و فەلاقەش لەلایەن ئەو دەستە چهتهیهوه تۆمارکراون.
جیاکردنەوەی تووندڕەوەکان
خۆجە وتی هێزەکانی ئاسایش بە ناو کەمپەکەدا دەگەڕێن بۆ چهكی دەمتیژ.
وتی چەندین ژنی تووندڕەوەیان دەرهێنا و دهستیانكرده لێپرسینەوە لەگەڵیان، جگە لە زیادکردنی دەورییەکان لەناو کەمپەکەدا بۆ بەهێزکردنی ئەمنییەت و رێگرتن لە هێرشی زیاتر.
خۆجە وتی هێزەکانی هەسەدە و ئاسایش ماوە ماوە لێپێچێنەوە لە ژنە دەستبەسەرەکان دەکەن بۆئەوەی توندڕەوەکان لەوانی دیکە جیابکەنەوە.
وتی گروپێكی 200 کەسی کە پێکهاتبوون لە ژن و منداڵ لە کەمپەکە ئازادکران دوای ئەوەی پشتڕاستبووهوە کە وازیان لە تووندڕەوی هێناوە.
ئەو ژنانە ئەوانە بوون کە بە زۆر هاوسەرگیرییان لەگەڵ چەکدارانی داعش کردبوو یان وازیان لە ئایدۆلۆژیا تووندڕەوهكه هێنابوو دوای ئەوەی تێگەیشتبوون کە درۆیە و گروپەکە وانەکانی ئیسلامی شێواندووە بۆ سوود و مهرامی خۆی.