هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ژنانی داعش لە هۆل لەنێو کەمپەکە و له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌ پارە کۆدەکەنەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو، کە لە رێیەوە ژنانی داعش یارمەتی دارایی وەردەگرن، لە کەمپی هۆلی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا کاردەکات. [گرتەیەک لە ڤیدیۆیەکی نۆرس پرێس]

کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو، کە لە رێیەوە ژنانی داعش یارمەتی دارایی وەردەگرن، لە کەمپی هۆلی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا کاردەکات. [گرتەیەک لە ڤیدیۆیەکی نۆرس پرێس]

ئەو ژنانەی لەو کەمپه‌ دەژین کە خێزانەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەخۆدەگرێت لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، دەوترێت لەنێو کەمپەکە و له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه پارە پەیدادەکەن.

لەکاتێکدا ئەندامە ژنەکانی داعش کە لە کەمپی هۆلی پارێزگای حەسەکە دەژین بەتووندی داوای یارمەتی دارایی دەکەن لەژێرناوی دامەزراندن و کارکردندا بۆ گروپەکە و بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆژیاکەیان، زۆربەیان بۆ پشتیوانیکردنی خۆیان ئەو کارە دەکەن.

هۆل، کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌ (هەسەدە) كۆنترۆڵده‌كرێت، شوێنی مانەوەی چەندین كه‌سوكار و خێزانی ئەو چەکدارانەیە کە لە شەڕەکانی ئازادکردنی سوریادا لە دەستی داعش لە 2019 دەستگیرکراون یان کوژراون.

ئەفسەرێکی هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت ژمارەیەکی زۆر کەناڵ و لاپەڕەكانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەن کە هەماهەنگی دەکەن و پارە بۆ ژنانی داعش کۆدەکەنەوە.

ئەندامانی ژنی داعش لە کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە پارە پەیدادەکەن لەژێر ناوی کارکردندا بۆ گروپەکە و بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆژییەکەیان. بەڵام زۆربەیان بۆ ئەوە دەیکەن تا یارمەتی خۆیانی پێبدەن. [گرتەیەک لە ڤیدیۆیەکی نۆرس پرێس]

ئەندامانی ژنی داعش لە کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە پارە پەیدادەکەن لەژێر ناوی کارکردندا بۆ گروپەکە و بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆژییەکەیان. بەڵام زۆربەیان بۆ ئەوە دەیکەن تا یارمەتی خۆیانی پێبدەن. [گرتەیەک لە ڤیدیۆیەکی نۆرس پرێس]

بەگوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە 9 تەمموز، لاپەڕەکان به‌ ناوه‌كانی "خوشکانی دەستگیرکراو"، "بیرکردنەوەکان لە زیندانەوە"، "باڵندە لەقەفەزنراوەکان" و "سادەیی" ئه‌و پۆستانه‌ له‌خۆده‌گرن له‌لایه‌ن ئەو ژنانەی داعشه‌وه‌ کە ئامانجیانە خۆیان وەک لایەنگر و بەوەفا بۆ گروپەکە دەربخەن، ئەمەش وادەکات یارمەتی دارایی لەلایەن پشتیوانەکانی داعشه‌وه‌ لە دەرەوە، بەدەستبهێنن.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، بۆنمونە کاتێک بەغدادی کوژرا، چەندین ژنی نێو کەمپی حۆل وتە و پەیامیان بڵاودەکردەوە کە سوێندی وەفادارییان بۆ خەلیفە نوێکەیان دەخوارد.

به‌ڵام هاندەری کارەکەیان زیاتر ستراتیژیانه‌یه‌ وه‌ك لەوەی ئایدیۆلۆژی بێت: ئەوانه‌ بۆ پارە ئەو کارە دەکەن، چونکە ژیان لە کەمپەکەدا هەرزان نییە. بەگوێرەی ئەو ژنانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە بۆ راپۆرتەکە، 300 بۆ 500 دۆلار لە مانگێکدا بە زەحمەت بەشدەکات بۆ دایکێک کە ئەرکی بەخێوکردنی چەند منداڵێکی لەسەرە.

راپۆرتەکە رایگەیاند: "هەربۆیەش هیوایان به‌ مانه‌وه‌ به‌نده‌ بەو ئەندامانەی داعشەوه‌ کە لە باغۆز بە بڕێک پارەی زۆرەوە رزگاریانبووە، هەروەها ئەو پشتیوانانەی دەرەوەی وڵاتیش کە هەرگیز نەچوونەتە سوریا بەڵام پشتیوانی له‌ گروپەکە دەکەن."

"تاکە مەرج بۆ وەرگرتنی یارمەتی لە داعشەوە ئەوەیە کە وا پیشانیبدەیت هێشتا بەشێکیت لە گروپەکە، ئەمەش رێک ئەوەیە کە ئەمانه‌ دەیکەن."

پارە هاندەری سەرەکییانە

پارێزەری سوری، بەشیر بەسام بە دیارونای وت هەمیشە پارە فاكته‌رێكی سەرەکیی دامه‌زراوه‌ی داعش و هەوڵە چڕەکانی بووه‌ بۆ راکێشانی ئه‌ندامان.

وتی: "ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی داعش لە کەمپەکە رۆڵێکی گرنگ دەبینن له‌ راكێشانی ئەندامانی نوێ و کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی،" لەڕێی بڵاوکردنەوەی رێسا و رێنماییەکانی گروپەکەوه‌ لە کەمپەکەدا و په‌روه‌ر‌ده‌كردنی منداڵان بەگوێرەی ئایدیۆلۆژیای داعش.

وتی هەرچەنده‌ زۆربەی ئەو ژنانە "به‌خاتری کۆکردنەوەی پارە ئەم کارە دەکەن، تەنیا بەشێکی کەمیان گرنگی بە رێساکانی گروپەکە دەدەن".

نەرمین عوسمان، کە لە هەیڤا سوور لەنێو کەمپەکە کاردەکات، بە دیارونای وت بەشێک لە ژنانی داعش ئەو پارەیەی کۆیدەکەنەوە بەکاریدەهێنن بۆ ئەنجامدانی چالاکی نایاسایی لە کەمپی هۆل، وەک کڕینی چەک، یان بەنزین بۆ سووتاندنی خێمەی دانیشتوانه‌كانی دیکە.

وتی هەروەها بەکاریدەهێنن بۆ کڕینی کەلوپەلی گرانبەها کە دانیشتوانی دیکەی کەمپەکە ناتوانن دەستیبخەن، ئەمەش له‌ جلوبەرگی منداڵەکانیاندا و ئەو خواردنانەی دەیخۆین دیارە، وەک دۆندرمە و شیرینی و چەرەسات، کە بە شتێکی راقی و گرانبەها دادەنرێن لەنێو دانیشتوانی دیکەی کەمپەکەدا.

وتی: "بەڵام زۆربەیان هەوڵدەدەن زۆرترین پارە کۆبکەنەوە بۆئەوەی بیدەن بە کەسێک تا خۆیان و منداڵەکانیان به‌قاچاخ ببەنە دەرەوەی کەمپەکە، یان لانیکەم تەنیا منداڵەکانیان." بەشێکیان پارەکە کۆدەکەنەوە بۆئەوەی لەبەردەستبێت له‌حاڵەتێکدا گه‌ر ناردنی پاره‌ بۆ ناو کەمپەکە راگیرا یان به‌تووندی سنووردارکرا.

پرۆسەی ناردنی پاره‌ بەمنزیکانە دەگۆڕێت

خۆجە وتی 12 لقی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لەنێو کەمپی هۆلدا هه‌ن، كه‌ یەکێکیان تایبەتکراوە بە خزمەتگوزاری بۆ "یەکەی ژنانی بیانی" له‌نێو کەمپەکەدا. كه‌مپه‌كه‌ بۆ هەر ئاڵوگۆڕێكی دراو، رێده‌دات به‌ گواستنه‌وه‌ی تا 300 دۆلار.

هەر بڕێک زیاتر بێت لە 300 دۆلار به‌ قیستی مانگانه‌ دەدرێت بە خاوەنەکەی. بەگوێرەی خۆجە، کاری نەکردەیە کۆنتڕۆڵی چۆنێتی ئەوە بکەیت هەر ژنێک چەند وەربگرێت، چونکە هەندێكجار یارمەتی دارایی گەورە بۆ كۆمه‌ڵێك ژن دەنێردرێت.

بەسامی پارێزەر وتی پرۆسەی ناردنی دراو بۆ هۆل "بەمنزیکانە" دەگۆڕێت، دوای ئەوەی ئەمریکا لە کۆتاییەکانی تەمموزدا فاروق حەمودی خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌، كه‌ بەڕێوبەری جێبەجێکاره‌ له‌ کۆمپانیای تەواسوڵ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، کە لەنێو کەمپەکەدایه‌.

حكومه‌تی ئەمریکا رایگه‌یاند كه‌ تەواسوڵ ئاسانکاریده‌كات بۆ ناردنی دراو بۆ ئەندامانی داعش لە کەمپی هۆل.

بەسام وتی رێوشوێنی نوێ جێبەجێدەکرێن بۆ رێگریکردن لەوەی ژنانی داعش سوودوەربگرن لەو بڕە زۆری پارە کە پێیانده‌گات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500