هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

قاچاخچیانی مرۆڤ له‌ کەمپی هول دەستگیرکران

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دوو ژنی داعش دەبینرێن کەمێك دوای دەستگیرکردنیان كاتێك هەوڵی هەڵاتنیان ده‌دا لە کەمپی هول، لەم سكرینشۆته‌ی ڤیدیۆیەکدا كه‌ نۆرس پرێس بڵاویکردۆتەوە.

دوو ژنی داعش دەبینرێن کەمێك دوای دەستگیرکردنیان كاتێك هەوڵی هەڵاتنیان ده‌دا لە کەمپی هول، لەم سكرینشۆته‌ی ڤیدیۆیەکدا كه‌ نۆرس پرێس بڵاویکردۆتەوە.

هێزە ئەمنیەکانی بەرپرس لە کەمپی هولی پارێزگای حەسەکەی سوریا سەرکەوتوانە شکستیان بە هەوڵێکی هەڵاتنی ژمارەیەك لە ژنانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هێناوە، ئەفسەرێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) وتی.

ئەفسەرێكی هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت ئەمانە کە نیازی هەڵاتنیان هەبوو وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری، دەستگیرکران و تۆڕێکی مەدەنی و بازرگانیشیان دەرخست کە گرێبەستیان کردبوو تا شمەك بۆ کەمپەکە دابینبکەن.

خۆجە وتی دوایین هەوڵی هەڵاتن لەلایەن خاوەن تانكه‌ره‌كه‌وه‌ رێکخرابوو کە ئاوی خواردنەوەی دەگواستەوە بۆ ئەو کەمپە بەرفراوانە لە بیاباندا.

وتی کاتێك هێزە ئەمنیەکان تانكه‌ره‌كه‌یان پشکنی، دوو ژنی بەڕەسەن ئۆزبەکی سەربە داعش دۆزرانەوە کە خۆیان لە به‌شێكی شاراوەدا شاردبووه‌وە و تەنیا لەژێر تانكه‌ره‌كه‌وه‌ دەکرا بچیتە ناویەوە.

ئەفسەرێکی ئەمنیی ژن له‌ کەمپی هول ژنێکی داعش قایلدەکات تا بێتە دەرەوە لە به‌شێكی شاراوەدا له‌ژێر تانكه‌رێكیدا، لەم سكرینشۆته‌ی ڤیدیۆیەکدا كه‌ نۆرس پرێس بڵاویکردۆتەوە.

ئەفسەرێکی ئەمنیی ژن له‌ کەمپی هول ژنێکی داعش قایلدەکات تا بێتە دەرەوە لە به‌شێكی شاراوەدا له‌ژێر تانكه‌رێكیدا، لەم سكرینشۆته‌ی ڤیدیۆیەکدا كه‌ نۆرس پرێس بڵاویکردۆتەوە.

وتیشی ژنەکان و شۆفێرەکەش دەستگیرکران، کە ددانی نا بە هەماهەنگیکردنی هەوڵی هەڵاتنەکەدا و وەرگرتنی پارە لە بەرامبەریدا و دەریخست کە هاوبەشی هەبووە لە دەرەوەی کەمپەکە.

خۆجە وتی چەند رۆژێك پێشتر هێزەکان هەوڵێکی دیکەی هەڵاتنیان شکستپێهێنا کە بریتیبوون له‌ چوار ژنی بەڕەسەن تەنزانی و سودانییەك و ژنەکان دەستگیرکران لەگەڵ قاچاخچیەکەیاندا.

وتیشی هێزە ئەمنیەکانی بەرپرس لە پاسەوانیکردنی هول بەمدواییانە چاودێریی نێو کەمپەکەیان بەهێزکردووە و بەردەوام چاودێریی دەکەن لەڕێی کامێراوە کە دانراون بۆ درککردن بە هەر چالاکیەکی گومانلێکراو.

هێزە ئەمنیەکان نەك تەنیا چاودێری هەوڵەکانی هەڵاتن دەکەن، بەڵکو ئەو هێرشانەش کە ئەنجامدەدرێن لەلایەن بەناو پاسەوانانی حسبە ("پۆلیسی ئایینی").

ژنانی حسبە، کە كردویانه‌ته‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان لەوە دڵنیابن ژنانی نێو کەمپەکە پابەندی رێنما تووندڕەوانەكانی داعشن -- لەنێویاندا پابەندبوون بە رێسای تووندی پۆشاکەوە -- هێرشیانکردۆتە سەر رکابەرەکانیان، لێیانداون و تەنانەت کوشتووشیانن.

خۆجە وتی چاودێری زیادکراو لەنێو کەمپەکەدا بۆتە هۆی لاوازبوونێکی بەرچاو لە روودانی ئەم جۆرە رووداوانە لەم ماوەیەی دواییدا و ئاماژەیکرد بەوەی زۆرێك لە دانیشتوانی کەمپەکە مامەڵە و کارەکانی ژنانی داعش رەتدەکەنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500