داواكارانی گشتی وتیان پۆلیسی هۆڵه‌ندی سێشه‌ممه (19 تشرینی دووه‌م) دوو ژنیان ده‌ستگیركرد كه چووبوونه ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له سوریا دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه نێردرانه‌وه بۆ هۆڵه‌ندا.
نوسینگه‌ی داواكارانی گشتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ژنه‌كان، كه یه‌كێكیان دوو منداڵی گه‌نجی هه‌یه، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له تیرۆریزم له‌ساتی گه‌یشتنیاندا له فڕۆكه‌خانه‌ی سخیپهۆڵی ئه‌مستردام ده‌ستگیركران.
داواكاره هۆڵه‌ندییه‌كان وتیان: "دوو ژنه‌كه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشه‌وه له سوریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن توركیاوه نێردراونه‌ته‌وه و سێشه‌ممه له‌كاتی گه‌یشتنیاندا له فڕۆكه‌خانه‌ی سخیپهۆڵ ده‌ستگیركران."
"ئه‌وانه تۆمه‌تبارن به ئه‌ندامبوونیان له رێكخراوێكی تیرۆریستی‌دا. پۆلیسی سه‌ربازیی شاهنشایی (كه پاسه‌وانیی فڕۆكه‌خانه و به‌نده‌ره‌كان ده‌كه‌ن) ژنه‌كانیان ده‌ستگیركرد و راده‌ستی پۆلیسیان كردن."
داواكارانی گشتی وتیان یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان ژنێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه و دوو منداڵی هه‌یه -- سێ بۆ چوار ساڵن -- كه له كانونی دووه‌می 2018 له توركیا ده‌ستگیركراون.
ئه‌وی تریان 25 ساڵه و له تشرینی یه‌كه‌م راده‌ستی باڵیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا كراوه له ئه‌نقه‌ره و داوای یارمه‌تی له باڵوێزخانه‌كه كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی.
داواكارانی گشتی وتیان ئه‌و دوو ژنه هه‌ینی له به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌ده‌بن له شاری به‌نده‌ریی رۆته‌ردام.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، دادگایه‌كی هۆڵه‌ندی رایگه‌یاند كه حكومه‌ت ده‌بێت "چالاكانه" یارمه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵانی ئه‌و ژنانه بدات كه چوونه‌ته نێو ریزه‌كانی داعش له سوریا به‌ڵام دایكه‌كان خۆیان پێویست ناكات بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه هات كه پارێزه‌رانی 23 ژنی تووندڕه‌و هه‌فته‌ی رابردوو داوای یاساییان له هۆڵه‌ندا كرد خۆیان و 56 منداڵه‌كانیان له كه‌مپه‌كانی باكوری سوریاوه بگه‌ڕێننه‌وه.