هۆڵه‌ندا ده‌بێت "چالاكانه" یارمه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵانی ئه‌و ژنانه بدات كه چوونه‌ته نێو ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریا، به‌ڵام پێویست ناكات دایكه‌كانیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه، دادگایه‌كی هۆڵه‌ندی دووشه‌ممه (11 تشرینی دووه‌م) بڕیاریدا.
بڕیاره‌كه، كه له‌لایه‌ن دادگایه‌كی لاهای درا، دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی 23 ژنی تووندڕه‌و ده‌كه‌ن هه‌فته‌ی رابردوو داوایه‌كیان پێشكه‌شكرد كه ده‌یانه‌وێت هۆڵه‌ندا بیانگه‌ڕێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ 56 منداڵیان.
ژن و منداڵه‌كان له چه‌ند كه‌مپێكی باكوری سوریا ده‌ستبه‌سه‌رن.
دادوه‌ر هانس ڤێته‌ر له بڕیاره‌كه‌یدا وتی ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا "ده‌بێت چالاكانه به‌شداربێت له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵه‌كاندا".
هاوكات ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ش كه "ناتوانرێت زۆر له ده‌وڵه‌ت بكرێت شتێك بكات كه مه‌حاڵه بكرێت".
وتی: "ده‌بێت ده‌وڵه‌ت رێوشوێنه‌كان بگرێته‌به‌ر، هه‌رچی له توانایدا بێت، بۆ پاراستنی ئه‌و منداڵه هۆڵهندیانه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵانه له وڵاتێكی تریش بن."
دادوه‌ره‌كه وتیشی پێویسته حكومه‌ت هه‌موو ئه‌و بژاردانه به‌كاربهێنێت كه به‌رده‌ستن، له‌نێویاندا داواكردنی یارمه‌تی له ئه‌مریكا.
دادوه‌ره‌كه وتی منداڵانی كه‌مپه‌كانی وه‌ك حۆل له باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌سه‌كه له سوریا له مه‌ترسیدان بكوژرێن به‌هۆی تۆپبارانكردنی كه‌مپه‌كانه‌وه، یان ده‌ستدرێژی سێكسییان بكرێته‌سه‌ر.
دادوه‌ره‌كه وتی ئه‌وان ئێستا ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پاكژی و چاودێری پزیشكی و خواردنی پێویسته‌وه و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ش كه زۆربه‌ی زۆریان له‌ژێر ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدان.
وتی به‌ڵام ئه‌وانه "قوربانیی ده‌ستی كرده‌وه‌كانی دایكوباوكیانن،" هه‌ربۆیه حكومه‌تی هۆڵه‌ندا هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی نییه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دایكه‌كانیان.
دادگاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئه‌و ژنانه ده‌یانزانی كه ئه‌و رێكخراوه‌ی ده‌چنه پاڵی تۆمه‌تباره به كوشتار و تاوانی زۆر جددی."
15 پیاو، 35 ژن و 90 منداڵی هۆڵه‌ندی له كه‌مپه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی كورده‌كاندا له سوریا ده‌سته‌به‌سه‌رن.
داواكاری بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی
هاوكات، سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سێشه‌ممه داوای ههماهانگییهكی نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌مه‌ڕ چاره‌نوسی ئه‌و تووندڕه‌وه بیانیانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستبه‌سه‌رن و وتی ئه‌مه به‌رپرسیارێتی سوریا و عێراق نییه "كێشه‌كه بۆ هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ربكه‌ن".
گوتێرێس به رادیۆی ئاڕ تی ئێڵی فه‌ره‌نسای وت: "هه‌ماهانگی نێوده‌وڵه‌تیمان پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه."
وتیشی: "ناتوانین ته‌نها داوا له عێراق و سوریا بكه‌ین كێشه‌كه بۆ هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ده‌بێت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت."