داواكارانی گشتی له هه‌نگاریا سێشه‌ممه (3 ئه‌یلول) رایانگه‌یاند كه پیاوێكی سوری ساڵی رابردوو به تاوانی تیرۆریزم و كرده‌وه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌ستگیرا، یه‌كێك له‌و كرده‌وانه‌ش سه‌ربڕینی ئیمامێكه له سوریا له 2015.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی دادگای باڵای بوداپێست، داواكارانی گشتی ده‌یانه‌وێت سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌بێ لێخۆشبوو‌ن بسه‌پێنن به‌سه‌ر پیاوێكی 27 ساڵدا، كه به ف حه‌سه‌ن ناسێنراوه.
به‌رپرسان بڕوایان وایه كه حه‌سه‌ن له 2015 سه‌رپه‌رشتیی یه‌كه‌یه‌كی بچوكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی كردووه له پارێزگای حومس كه ئه‌ركی تۆقاندن و كوشتنی مه‌ده‌نییه‌كان ئه‌و سه‌ركرده ئایینیانه‌ی پێسپێردرابوو كه ره‌تیانده‌كرده‌وه بچنه پاڵ گروپه تیرۆریستییه‌كه.
ناوبراو تۆمه‌تباره به‌وه‌ی به‌شداربووه له سه‌ربڕینی ئیمامێكدا له شارۆچكه‌ی سوخنا، هه‌روه‌ها كوشتنی سێ كه‌سی تر له هه‌مان ناوچه له‌نێوان 13 بۆ 15 ئایار 2015.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی داواكارانی گشتی، یه‌كه‌كه‌ی حه‌سه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا لانیكه‌م 25 كه‌سیان له شارۆچكه‌كه‌دا كوشتووه، له‌نێویاندا ژن و منداڵ.
به‌رپرسانی ماڵتا و یۆنان و به‌لجیكا، هه‌روه‌ها هه‌نگاریاش، به‌شداربوون له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، كه له‌لایه‌ن ده‌زگای هاوكاریی دادوه‌ریی ئه‌وروپییه‌وه، یۆرۆجه‌ست، هه‌ماهه‌نگی كرابوو.
پیاوه‌كه، كه مۆڵه‌تی په‌نابه‌ریی له یۆیان وه‌رگرتبوو، له 30 كانونی یه‌كه‌م له فڕۆكه‌خانه‌ی بوداپێست ده‌ستگیركرا دوای ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌شتی ساخته‌ی بۆ خۆی و ژنێكی هاوسه‌فه‌ری خستبووه‌ڕوو.
پارێزه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت به‌ڵگه‌كانی داواكارانی گشتی كه په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی گوێلێگیراو و گرته‌ی ڤیدیۆیی كوشتنه‌كان و لێدوانه‌كانی تۆمه‌تباره‌كه خۆی له‌خۆده‌گرن، پشتگیریی تۆمه‌تباركردنه‌كه ناكه‌ن.