چەند بەشێك لە پارێزگای ئیدلیب دووبارە تووشی بۆمبارانی چڕی رژێمی سوریا و روسیا و هێرشە ئاسمانیەکانیان بوونەتەوە، کە بوونهته هۆی ژمارەیەك قوربانی مەدەنی، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.
ئەو دەستپێکردنەوەیە دوای چەند رۆژێك له تاڕادەیەك ئارامی دێت، دوای راگەیاندنەکەی مانگی رابردوو لەبارەی پێکهێنانی لیژنەیەکی نوسینەوەی دەستوری پاڵپشتی لێکراو لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە، چالاکوانهكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت.
ئەو لیژنەیە 150 ئەندامی تێدایە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان و رژێم و ئۆپۆزسیۆنەوە هەڵبژێردراون، بەشێوەی یەکسان و بەشێوەیەکی بەرفراوان وەك یەکەم هەنگاو دەبینرێت بەرەو دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسسی بۆ شەڕەکە.
عەساف وتی هەرچەندە وەزیری دەرەوەی سوریا، وەلید موعەلیم وتی پێکهێنانی لیژنەکە هیچ کردەیەکی سەربازیی پێشوەختی قەدەغەنەکردبوو، زۆرێك پێیانوابوو ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی کەمە و هەوڵ بۆ چارەسەری سیاسی بەردەوامە.
![هێرشێکی ئاسمانیی روسیا ئەم ماڵەی له ناوچەیەکی گوندنشینی ئیدلیب کردە وێرانە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]](/cnmi_di/images/2019/10/21/20477-Idlib-destroyed-house-600_384.jpg)
هێرشێکی ئاسمانیی روسیا ئەم ماڵەی له ناوچەیەکی گوندنشینی ئیدلیب کردە وێرانە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]
![دوکەڵ لە گوندێکی ئیدلیب بەرزدەبێتەوە دوای ئەوەی بەر هێرشێکی ئاسمانیی روسیا کەوت. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]](/cnmi_di/images/2019/10/21/20479-Idlib-smoke-rises-600_384.jpg)
دوکەڵ لە گوندێکی ئیدلیب بەرزدەبێتەوە دوای ئەوەی بەر هێرشێکی ئاسمانیی روسیا کەوت. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]
وتی هەرچەندە دوایین هێرشە ئاسمانیەکان تەحریر شام و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنیان كردۆته ئامانج، زۆرێك لەو شوێنانەی کرانە ئامانج ناوچەی مەدەنی بوون. ئاماژەیکرد بەوەی نزیك نەبوون لە پێگەی لایەنە چەکدارەکان لە ناوچەی ئێستایان.
وتیشی تەفتەناز و ناوچەکانی دەوروبەری رووبەڕووی سەختترین بۆمباران بوونەوە و بە بۆمبی بۆشایی و گهرمی لێیاندرا. ئەم بۆمبانە ئۆکسجینی ناوچەکە بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی تەقینەوەیەك كه گهرماییهی پله بەرز دهخوڵقێنێت بۆ ماوەیەکی درێژتر.
ههروهها وتی زیاد لە 30 هێرشی ئاسمانی تۆمارکران و ئاماژەیکرد بەوەی ئەمە بووە هۆی وێرانکارییهكی زۆر.
عەساف وتی فڕۆکە جەنگیەکانی روسیاش لە کەمپێکی ئاوارەکانیان دا لەو ناوچەیە و دوو کەسیان کوشت و شەشیان بریندارکرد.
هێرشی ئاسمانیی چڕوپڕ
عەساف وتی لەو ناوچانەی رووبەڕووی سەختترین هێرش بوونەوە، شارۆچکە و گوندەکانی کەفر سەجنە، رەکایا سەجنە، حەزارین و مەعاررزیتا بوون لە باشوری ئیدلیب.
وتی گوندی کەفیر لە خۆرئاوای جسر شوغوریش كرانه ئامانج و پیاو و ژنێك کوژران لەکاتێکدا ماڵەکەیان لە شارۆچکەی بینیش بۆمباران کرا.
وتی تۆپخانهكانی رژێمی سوریا هێرشی موشەکییان چڕکردەوە بۆسهر ئهو پێگانەی بەسەر ناوچەکەدا دەڕوانن لە هەبیت و مەدایا و خان شێخون، بەتایبەتی بە ئاراستەی کەفر نەبلدا.
وتیشی لە شارۆچکەی بارە، ژن و منداڵێك کوژران و شارۆچکەی داعل و دەوروبەریشی كهوتنه بهر بۆمبارانێکی چڕ.
عەساف ئاماژەیکرد بەوەی هێزەکانی روسیا و سوریا و میلیشیا ههوادارهكانیان بەئاشکرا جوڵەیان هەیە لە ناوچە گوندنشینەکانی حەما و ئیدلیب.
وتی ئەم جوڵانە یاوەری دەکرێن بە هێرشی ئاسمانیی چڕوپڕ و فڕۆكهی چاودێری، کە ئاماژەیە بە ئەگەری چڕبوونهوهی تووندوتیژییەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا.