هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هۆشداری ده‌درێت له‌گه‌ڵ بەردەوامبوونی شەڕی تووند لە ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەم بارهەڵگرە خیزانێکی هەڵهاتوو لە شەڕەکەی تیادابوو کاتێك وەرگەڕا لەسەر رێگایەك بەرەو باکوری سوریا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەم بارهەڵگرە خیزانێکی هەڵهاتوو لە شەڕەکەی تیادابوو کاتێك وەرگەڕا لەسەر رێگایەك بەرەو باکوری سوریا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

وه‌زیری دەرەوەی روسیا سێرگێی لاڤرۆڤ سێشەممە (25 شوبات) داواکانی راوەستاندنی هێرشی رژێمی سوریای رەتکردەوە کە بە پشتیوانی روسیا لە باکوری رۆژئاوای سوریا ئەنجامدەدرێت.

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆتێکدا رایگه‌یاند كه‌ سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان وتوێتی پلانی هەیە کۆبوونەوەیەك ئه‌نجامبدات له‌ 5 ئازار لەگەڵ سەرۆکەکانی روسیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لەسەر شەڕەکە.

سێشەممە وتی پێدەچێت رووبەڕوو لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین کۆده‌بێتەوە هەمان رۆژ یان لە ئه‌سته‌نبول یان لە ئەنقەرە.

کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور سێشەممە رایگه‌یاند كه‌ "زۆر نیگەرانە" بەهۆی رەوشی ئه‌و مەدەنییانه‌وه‌ كه‌ لە شەڕەکە هەڵدێن.

دەبابەیەکەی سوتاو لەبەردەم دەروازەی شارۆچکەی نەیرەبدا کە شەڕی تووندی تیادا روودەدات. هێزەکانی رژێمی سوریا دەوترێت لە دەوروبەری شارۆچکەکە کشاونەتەوە. [خاوەنی وێنە: ئەکاونتی تەلەگرامی هێزەکانی بەرگری حەلەب]

دەبابەیەکەی سوتاو لەبەردەم دەروازەی شارۆچکەی نەیرەبدا کە شەڕی تووندی تیادا روودەدات. هێزەکانی رژێمی سوریا دەوترێت لە دەوروبەری شارۆچکەکە کشاونەتەوە. [خاوەنی وێنە: ئەکاونتی تەلەگرامی هێزەکانی بەرگری حەلەب]

ئەندامێکی كڵاو سپییەکان به‌ناو داروپه‌ردووی خانوویه‌كی رووخاودا دەڕوات لە دێهاتەکانی باشوری ئیدلیب کە بەر هێرشی ئاسمانی کەوتبوو. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامێکی كڵاو سپییەکان به‌ناو داروپه‌ردووی خانوویه‌كی رووخاودا دەڕوات لە دێهاتەکانی باشوری ئیدلیب کە بەر هێرشی ئاسمانی کەوتبوو. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

سەرۆکی رێکخراوەکە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فابریزیۆ کاربۆنی وتی: "ئه‌مه‌ دژوارترین شەپۆلی ئاوارەیه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕی سوریادا بینیبێتمان."

وتی: "لە رەوشی سەختی زستانی ئیدلیبدا، خەڵك دەبینین گیریانخواردووە، کەنارکەوتوون یان هیچ رێ چاره‌یه‌كیان نەماوە بۆ بەردەوامبوون. ئه‌مه‌ به‌ هیچ جۆرێك په‌سه‌ندناكرێت." داوای لە هەموو لایەك کرد "دەستبەجێ" رێگابدەن بە مەدەنیەکان هەڵبێن و خۆیان بگەیەننە ناوچە ئەمینەکان.

شەڕ سێشەممە بەردەوامبوو لە ئیدلیب سەرباری ئەوەی دووشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لە ئەگەری روودانی "خوێنڕشتن" ئەگەر شەڕ بەردەوامبێت.

ژمارەیه‌كی به‌رزی کوژراوان

رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی سوریا و تۆپبارانەکەی 19 مەدەنییان کوشت لە ئیدلیب سێشەممە.

راشیگه‌یاند كه‌ هەشت منداڵ لەناو کوژراوەکاندا بوون لە هێرشەکانی سەر شاری ئیدلیب و شارۆچکەکانی بینیش و مەعرەت میسریندا.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ نزیکەی 100 چەکداری هەموو لایەنە بەشداربووەکان دووشەممە کوژراون، له‌نێویاندا نۆ چەکداری رژێم لە تۆپبارانی تورکیادا کوژران.

چالاکوان موسعەب عەساف بە دیارونای وت هێزەکانی رژێمی سوریا و روسیا لەگەڵ میلیشیاکانیان لێرە و لەوێ بەشدارییان له شەڕه‌كاندا کردووە دژی تەحریر شام و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا پشتیوانییان لێدەکات.

وتی چەند بەشێکی دێهاتەکانی ئیدلیب کەوتنە بەر هێرشی ئاسمانی و تۆپباران و قوربانی مەدەنی زۆریان لێکەوتنەوە.

عەساف وتی هێزەکانی تورکیا و میلیشیا سورییە هەوادارەکانی "هێرشێكی توندیان کرد بۆ گرتنەوەی شاری ستراتیژیی نەیرەب کە رژێم چەند رۆژێك لەمەوبەر دەستی بەسەردا گرتبووه‌وە".

شارۆچکەکە کەوتۆتە چەند دەستێکی جیاواز لە چەند رۆژی رابردوودا.

وتیشی: "هێزە هێرشبەرەکان توانییان پێشڕەویبکەن لەناو شارۆچکەکەدا لەکاتێکدا هێزەکانی رژێم بۆ دەوروبەری کشانەوە."

به‌گوێره‌ی چەندین راپۆرت دووشەممە قافڵەیەکی ئۆتۆمبیلە سه‌ربازییه‌کانی تورکیا بەر هێرشی ئاسمانی کەوتن و چەندان برینداربوون.

رژێم بەردەوام پێشڕەوی دەکات

عەساف وتی: "هیزەکانی رژێم توانییان پێشڕەویبکەن لە دێهاتەکانی باشوری ئیدلیب و دەستبگرن بەسەر شارۆچکەکانی شێخ دەمیس، رەکایا، حەنتوتین، کەفر سیجنە، ته‌ل نار، نەقیر و شێخ مستەفا."

وتی پێکدادانی تووند بەردەوامە لە مەعرەت حورمە.

عەساف وتی: "زۆربەی ناوچەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی روسیاوە کرانە ئامانج، بەتایبەتی کەفرعاوید، کەفر نەبل، سوفوحون و کانسەفرە"

وتی: "هێرشە ئاسمانییەکان چەندین بازگە و پێگەی سەربازیی سوپای تورکیایان کردە ئاماج کە لە ناوچەکە دامەزرابوون، ئەوانەش بوونە هۆی سوتاندنی ئۆتۆمبیل و کوشتن و برینداربوونی ژمارەیەك سەرباز."

وتیشی ئەو هێرشانە لە بەرا و کانسەفرادا چڕبوونه‌وه‌ لە جەبەل زاویە لە باشوری پارێزگای ئیدلیب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500