هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هاوبەشیی ئەمریکا و کوێت بە بەهێزی ده‌مێنێته‌وه‌ سەرەڕای بارگرژییەکان

سوڵتان بارعی لە ریاز

سەرۆکی ئەرکانی سوپای كوێت، فەریق روکن محەمەد خزر، لەگەڵ بریکاری وەزیری بەرگری ئەمریکا، رایان مێککارسی، کۆدەبێتەوە کەمێك دوای هێرشێك بۆ سەر وێستگە نەوتیەکانی سعودیە. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی كوێت]

سەرۆکی ئەرکانی سوپای كوێت، فەریق روکن محەمەد خزر، لەگەڵ بریکاری وەزیری بەرگری ئەمریکا، رایان مێککارسی، کۆدەبێتەوە کەمێك دوای هێرشێك بۆ سەر وێستگە نەوتیەکانی سعودیە. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی كوێت]

لەکاتێکدا هێرشە بێ پێشینەکان بۆ سەر وێستگە نەوتیەکانی سعودیە ناوچەی کەنداویان شڵەژاند، هاریکاری سەربازیی نێوان هەردوو هاوبەشی ستراتیژی، ئەمریکا و كوێت، بە بەهێزی ماوەتەوە، پسپۆڕانی سەربازی بە مەشاریقیان وت.

وتیان ئەمریکا وەك هاوبەشێکی ئەمنی متمانەپێکراو ماوەتەوە لەگەڵ كوێت و وڵاتانی دیکەی کەنداو، لەبەرئەوەی هەوڵی پاراستنی ناوچەی کەنداو دەدات دژی ئەو هەڕەشەیەی ئێران دەیکات، کە زۆربەی کەس تۆمەتباری دەکات بە هێرشەکانی 14 ئەیلول.

وتیان هاوبەشیی ئەمریکا و كوێت هاوبەشییەکی گرنگە لە زنجیرەیەك هاوبەشی کە وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە دەبەستێتەوە و بەر بە هەڕەشەی هێرش دەگرێت لە داهاتوودا لەلایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)ه و هه‌واداره‌كانییه‌وه‌.

سوپای كوێت دۆخی هۆشداریی باڵای راگەیاند دەستبەجێ دوای هێرشەکان بۆ سەر وێستگە نەوتیەکانی ئارامکۆی سعودیە، بەقیق و خورەیس.

سەرۆکی ئەرکانی سوپای كوێت، فەریق روکن محەمەد خزر بەشداریده‌كات لە پشکنینی یەکەکانی بەرگری ئاسمانیدا. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی كوێت]

سەرۆکی ئەرکانی سوپای كوێت، فەریق روکن محەمەد خزر بەشداریده‌كات لە پشکنینی یەکەکانی بەرگری ئاسمانیدا. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی كوێت]

فەرماندەکانی پاسەوانی نیشتیمانی و پۆلیسی كوێت وێستگە نەوتیەکانی كوێت دەپشکنن. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی كوێت]

فەرماندەکانی پاسەوانی نیشتیمانی و پۆلیسی كوێت وێستگە نەوتیەکانی كوێت دەپشکنن. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی كوێت]

ئه‌فسه‌ری خانەنشین لە سوپای پیادەی كوێت، ناسر راشد وتی هاریکاریی سەربازیی نێوان ئەمریکا و كوێت گرنگە نەك تەنیا بۆ ئاسایشی دەوڵەتانی کەنداو، بەڵکو بۆ ناوچەی کەنداو، بەهۆی شوێنی ستراتیژیی كوێته‌وه‌.

بە مەشاریقی وت هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەهێزکردنی توانا ئاسمانیەکانی بەرگریی كوێت لەڕێی راهێنان و مەشقی سەربازیی هاوبەشه‌وه‌، لەگەڵ "دوایین چەکی پێشکەوتو و ئامرازی چاودێرییەوە".

وتی ئەمە دەبێتە هۆی پاراستنی كوێت و دەوڵەتانی دیکەی کەنداو "دژی هەر هێرشێکی زەمینی و ئاسمانی و تەنانەت دەریاییش".

راشد پشتڕاستیکردەوە كه‌ "سوپای كوێت هۆشداریی باڵای راگەیاندووە،" بەجۆرێك یەکە سەربازییەکان لە دۆخی ئامادەباشیی تەواودان بۆ دەستبەجێ وەڵامدانەوە لە دۆخی کتوپڕدا.

ئاماژەیکرد بە کۆبوونەوەیەکی کتوپڕی نێوان سەرۆکی ئەرکانی سوپای كوێت، فەریق روکن محەمەد خزر و بریکاری وەزیری بەرگری ئەمریکا، رایان مێککارسی، لە 21 ئەیلول لەکاتی سەردانەکەی مێککارسی بۆ كوێت.

فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا، فەریق تێری فێرێڵ، بەشداریی کۆبوونەوەکە بوو، کە هاریکاریی سەربازیی هاوبەش لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا تاوتوێکرا.

سوپای كوێت لە دۆخی 'هۆشداریی تەواو'دایە

فەرماندە لە یەکەی بەرگریی شارستانی له‌ وەزارەتی ناوخۆ، محەمەد سوەیدان وتی ئەو راپۆرتانەی باسیان لەوە کرد کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان كه‌ بەشداربوو لە هێرشەکانی سعودیەدا و ده‌شێت بە ئاسمانی كوێتدا تێپەڕیبێت، بووە هۆی ئەوەی سوپا دەستبەجێ بچێتە دۆخی ئامادەباشییەوە.

بە مەشاریقی وت: "هەموو یەکە سەربازی و لۆجستی و مەدەنیەکان لە دۆخی ئامادەباشی تەواودان."

وتی پێشتر راهێنانی وەڵامی دۆخی کتوپڕ لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە، کە راهێنان لەسەر بەرگری ئاسمانی، چاودێری، چاودێریی دەریایی و زەمینی، لەگەڵ دەستێوەردان لە دۆخی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەی نێودەوڵەتیدا ئەنجامدراوە.

پسپۆڕی سەربازی، وائیل عەبدولموتەلیب بە مەشاریقی وت هێرش بۆسەر هەر وڵاتێکی کەنداو هێرشە بۆسەر کۆمەڵگەی کەنداو و هاوپەیمانەکانی بەگشتی.

وتی: "شوێنی جوگرافیی كوێت وایکردووە ناوچەیەکی گرنگ بێت لە کەنداو بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەری هەر هەڕەشەیەك." ئاماژەیکرد بەوەی لەگەڵ هاوبەشەکانی لە کەنداو، ئەمریکا رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریدا لە ناوچەکە.

عەبدولموتەلیب وتی توانا بەرگرییەکانی سوپای كوێت "زۆر پێشکەوتوون، بەتایبەتی تواناکانی بەرگری ئاسمانیی سوپای كوێت، کە بەهێزکران دوای دامەزراندنی سیستمی موشەکی زیرەکی پاتریۆت".

وتی ئەم سیستمە دەتوانێت وەڵامی هەر پێشێلکارییەکی ئاسمانی بداتەوە و ئاماژەیکرد بەوەی چەند هەنگاوێك نراوە بۆ بەرگرتن بە پێشێلکاریی ئاسمانی كوێت لە داهاتوودا.

وتیشی هاریکاریی هاوبەشی سەربازی لەنێوان وڵاتانی کەنداو و ئەمریکادا گرنگە بۆ بەهێزیی ناوچەی کەنداو. هه‌روه‌ها وتی پێکەوە ئەم وڵاتانە دەتوانن ببنە دیوارێكی پارێزبەندی دژی هەڕەشەی پاسداران، کە هەوڵدەدات ناوچەکە رابکێشێتە نێو شه‌ڕه‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500