یه‌كه‌مین كاروانی هاوكاریه‌كان له تشرینی دووه‌مه‌وه گه‌یشته‌ناو غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوارشه‌ممه (14 شوبات)، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایه‌گه‌یاند.
بۆردومانێكی خه‌ستی رژێمی سوریا زیاتر له 250 هاوڵاتی كوشت له ناوچه ئابڵۆقه‌دراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق هه‌فته‌ی رابردوو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند: "یه‌كه‌مین كاروانی هاوبه‌شی ئه‌مساڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مانگی سووری سوریا خاڵه‌كانی جه‌نگی تێپه‌ڕاند بۆ نه‌شابیه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات بۆ گه‌یاندنی خواردن و پێداویستیی ته‌ندروستی و خۆراك بۆ 7,200 كه‌س."
نزیكه‌ی 400,000 كه‌س له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌ژین، كه له ساڵی 2013ه‌وه له ژێر ئابڵوقه‌ی رژێمدایه و دووچاری كه‌میی خواردن و پێداویستی پزیشكی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بیرده‌كاته‌وه له ره‌شنوسی بڕیارێك بۆ ئاگربه‌ستێكی 30 رۆژه له سوریا بۆ رێگه‌پێدانی ده‌ستبه‌جێی هاوكارییه مرۆییه‌كان.
سوید و كوێت ره‌شنوسه‌كه‌یان پێشكه‌شكرد، كه هه‌روه‌ها داوای ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵگرتنی ئابڵوقه‌كان ده‌كات، به غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتیشه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی روسیا هه‌فته‌ی پێشوو داوایه‌كی هه‌مانشێوه‌ی به‌رپرسانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ره‌تكرده‌وه و ناویبرد به "ناواقعی".