https://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/09/10/feature-01?di_exp_001=true

×
×
کۆمەڵگا |

لە داعشەوە بۆ سەر شانۆ: هونەر دەگەڕێتەوە نێو ئەنبار

سەیف ئەحمەد لە ئەنبار

image

مۆدێلکارێکی عێراقی پۆشاکێکی هاوچەرخ نمایشدەکات بە خاسیەتی نەریتییەوە لەکاتی نمایشێکی جلوبەرگدا له‌ 18 ئاب لە شاری گەشتیاریی حەبانیە. [سەیف ئەحمەد/ دیارونا]

image

وێنەگران وێنەی مۆدێلکارێکی عێراقی دەگرن کە خۆی نمایشدەکات بە جلێکی دیزاینکراوەوە لەکاتی نمایشێکی جلوبەرگدا له‌ 18 ئاب له‌ ئەنبار. [سەیف ئەحمەد/ دیارونا]

image

مۆدێلکارێکی عێراقی عەزییەکی سەوزی تۆخ نمایشدەکات لەکاتی نمایشێکی جلوبەرگدا له‌ 18 ئاب لە شانۆی بابلی له‌ حەبانیە. [سەیف ئەحمەد / دیارونا]

image

منداڵێك نمایشی جلی ئاهەنگ دەکات لەکاتی نمایشێکی جلوبەرگدا لە ئەنبار کە جلی هەموو تەمەنەکانی تێدا نمایشکرا. [سەیف ئەحمەد/ دیارونا]

image

گەشتیارانی عێراقی و خەڵکی ناوچەکە سەیری نمایشێکی جلوبەرگ دەکەن کە ژەنینی مۆسیقای لەگەڵە لە شانۆی بابلی شاری گەشتیاریی حەبانیە لە 18 ئاب. [سەیف ئەحمەد/ دیارونا]

چەند مۆدێلکارێکی عێراقی و دیزاینەری جلوبەرگ بەمدواییانە بەشدارییانکرد لە نمایشێکی جلوبەرگدا لە شاری گەشتیاریی حەبانیە -- یەکەمین بۆنەی لەوشێوەیە لە ئەنبار لەوکاتەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پارێزگاکەی گرت لە هاوینی 2014.

نمایشەکەی 18 ئاب لە شانۆی بابل تەواو پێچەوانەی ئەو رۆژگارە بوو کە داعش لێكدانه‌وه‌ی تووندی خۆی وەك شەریعەت دەسەپاند بەسەر خەڵکدا و سزای ئەوانەی دەدا کە بەگوێی رێسا تووندەکانی جلوبەرگیان نەدەکرد.

بەڕێوبەری گشتی شاری گەشتیاری، موئەیەد مەشوح بە دیارونای وت: "گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ئەنبار و هاریکاریی هاوڵاتیان لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان لە پاراستنی ئاسایشدا لە ناوچە ئازادکراوەکان یارمەتی گەڕانەوەی چالاکیە کلتوری و ئەدەبی و هونەرییەکانی داوە."

وتی لەنێویاندا ئەو نمایشی جلوبەرگە بوو کە بەمدواییانە ئەنجامدرا، کە جلی ژنان و منداڵانی تێدا نمایشکرا، "کە نمایشکارانی گشت پارێزگاکانی عێراق و دیزانی مۆدێرنی دیزاینەری عێراقییان تێدابوو".

image

مۆدێلکارێکی عێراقی جلێکی ئێواران نمایشدەکات لەکاتی نمایشێکی جلوبەرگدا له‌ 18 ئاب لە شانۆی بابلی له‌ حەبانیە. [سەیف ئەحمەد / دیارونا]

وتیشی: "نمایشی جلوبەرگەکە سەرکەوتنێکی مەزن بوو.، ئاماژەیکرد بەوه‌ی ژمارەیەکی زۆر خه‌ڵك ئاماده‌ بوون.

وتی: "گەڕانەوەی سەقامگیری بەشدارییکردووە لە گەڕانەوەی ژیان و چالاکی کلتوریدا." ئاماژەشیکرد بە چالاکی و بۆنە هونەرییەکان کە لەکاتی فەرمانڕەوایی داعشدا لە پارێزگاکە بوونیان نەبوو.

هه‌روه‌ها وتی له‌پاڵ جلوبه‌رگدا، نمایشەکە مۆسیقا و ئه‌دای تیپه‌كانی مۆسیقای ئەنباریشی لەخۆگرتبوو كه‌ پێشوازییان لە ئامادەبووان ده‌كرد.

چالاکی گەشتیاری دەگەڕێتەوە

راوێژکاری پارێزگاری ئەنبار بۆ کاروباری کلتوری، عەلی فەهداوی وتی نمایشی جلوبەرگەکە بە پشتیوانیی حکومەتی خۆجێی ئەنجامدرا.

بە دیارونای وت حکومەتی خۆجێی پشتیوانی ده‌كات له‌ "هەموو ئەو چالاکیانەی نوێنەرایەتی ئاشتی، ئەدەب و کلتور دەکەن و خزمەتی هاوڵاتیانی ئەنبار دەکەن".

وتی: "ئەو نمایشی جلوبەرگە کە له‌ شاری گەشتیاریی حەبانیە ئەنجامدرا یەکەمین بۆنەیە و مۆدێلکارانی جلوبەرگ بەشدارییان تێدا کرد، لەنێویاندا ژنان و منداڵان، کە جلەکانیان لەلایەن ژمارەیەك لە دیزاینەری [عێراقی]ەوە دروستکرابوو."

وتیشی دووان لە دیزاینەران، مەیار عامری و هند عێراقی جلی وەهایان نمایشکرد "کە ئاوێتەیەكی شێوازی نەریتی و مۆدێرن بوون".

رایگەیاند كه‌ "داعش تەواو بوو" و ئاماژەکرد بەوەی "سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن لەئێستادا لە ئەنبار بەدەستدێت، کە شایەتی چەندین بۆنەی بیناسازی و ئەدەبی و کلتورییە لەگەڵ نمایشی هونەری و کاری شانۆیی".

وتی کاتێك داعش کۆنترۆڵی ئەنباری کردبوو، چالاکیە هونەرییەکان قەدەغەبوون.

هه‌روه‌ها وتی: "چالاکی گەشتیاری و کاتبەسەربردن گەڕاونەتەوە بۆ هاوینەهەواری حەبانیە و شانۆی بابلی و باخەکان دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە بۆ کۆڕ و کۆنفرانس و بۆنەی چڕوپڕی هونەری و کلتوری."

'داخوازیی بەرفراوان' بۆ جلوبەرگ

دیزاینەر عامری بە دیارونای وت: "بەشداریمكرد لە یەکەمین نمایشی جلوبەرگدا لە شاری گەشتیاریی حەبانیە لەسەر داوای ئیدارەی حەبانیە و کارەکانمان پێکهاتبوون لە دیزاینی جلوبەرگی ئێواران و جلوبەرگی بۆنەی تایبەتی ژنان."

وتی: "داخوازییەکی بەرفراوان لە ئەنبار هەیە بۆ نمایشی جلوبەرگ و داوامان پێشکەشکردووە بۆ نمایشی زیاتر لە رەمادی و ناوچەکانی دیکە."

وتیشی: "داوامان لێکرا بۆ دروستکردنی جلوبەرگی وەها کە ژنان و خێزانەکانی ئەنبار حەزیان لێبێت، لەنێویاندا [جلی نەریتی عێراقی] سایە و جلی ئێواران."

سەماح حسێن کە یەکێك بوو لە مۆدێلکارەکان، وتی: "نمایشی جلوبەرگەکە زۆر سەرکەوتوو بوو کە تێیدا ژمارەیەك مۆدێلکار لە چەند پاریزگایەکەوە بەشدارییان کرد."

بە دیارونای وت: "دەستکەوتێکی مەزن بوو بۆ ئەنباری خۆشەویستمان."

وتیشی: "ژەنینی مۆسیقا بەهایەکی جوانکاریی بەخشییە نمایشی رۆیشتنی مۆدێلکارەکان." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ "پلانێك هەیە بۆ ئەنجامدانی نمایشێکی جلوبەرگی فراوانتر لە نزیك دەریاچەی حەبانیە".

هه‌روه‌ها وتی: "ئەمە هانیداین بۆ فراوانکردنی نمایشەکان بۆ پارێزگاکانی دیکە، کە ئاماژەیە بە سەرکەوتنی پرۆژەکە."

دانیشتووی رەمادی، خەمیس ساڵح وتی: "دوای بینینی رێکلامێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ خێزانەکەمدا هاتم بۆ حەبانیە بۆ ئامادەبوون لە نمایشەکە. خەڵکێکی زۆر ئامادەبوون و نمایشەکە نایاب بوو."

بە دیارونای وت: "بەهیواین نمایشی فراوانتر ئەنجامبدرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
28
نەخێر
2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha

زۆربه‌ی به‌شداربووان پیاون. كوان ژنان؟ ده‌بوایه‌ له‌ پیاوان زیاتربوونایه‌ چونكه‌ ئه‌مانه‌ جلی ژنانه‌ن. وێنه‌كه‌ پیشانی ده‌دات كه‌ شوێنه‌كه‌ باش رێكنه‌خراوه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ و په‌یكه‌ری بونیاده‌كه‌ له‌ ته‌نه‌كه‌ دروستكراوه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئیسلام هه‌ر پۆشاكێك نییه‌ كه‌ی بته‌وێت بیپۆشیت. ئێوه‌ له‌ شارێكی موسڵماندان، نه‌ك وڵاتێكی موسڵمان و له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتاندا دێنه‌ به‌رچاوی هه‌مووان. ئه‌مه‌ شه‌رمه‌زاری و ئابڕوچوونه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌