هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

شاری گەشتیاریی دەریاچەی حەبانییەی ئەنبار کرایەوە

سەیف ئەحمەد لە ئەنبار

گەشتیاران لە سەرانسەری ئەنبار و عێراقەوە دێن بۆ سەردانی شارە گەشتیاریەکەی دەریاچەی حەبانیە بۆ بەسەربردنی کات و ساتێکی خۆش. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

گەشتیاران لە سەرانسەری ئەنبار و عێراقەوە دێن بۆ سەردانی شارە گەشتیاریەکەی دەریاچەی حەبانیە بۆ بەسەربردنی کات و ساتێکی خۆش. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

شارە گەشتیاریەکەی سەر رۆخی دەریاچەی حەبانیە لە پارێزگای ئەنبار بۆ گەشتیاران کرایەوە دوای چوار ساڵ لە داخستنی و لەو کاتەدا ئاوارەکانی لەخۆگرتبوو کە بەهۆی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە ئاوارە ببوون.

ئاوارەکان شوێنە گەشتیاریەکەیان کردبووە پەناگەیان بۆ خۆپاراستن لە داعش دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق شەڕیانکرد بۆ دەرکردنی گروپەکە لە شارەکانی ئەنبار.

سەرۆکی شوێنە گەشتیاریەکە، حەمید دولەیمی، بە دیارونای وت: "شارە گەشتیاریەکەی حەبانیە یەکێکە لە گرنگرتین شوێنە گەشتیاریەکانی ئەنبار."

وتی لە چەند ساڵی رابردوودا زۆرترین ژمارەی گەشتیار سەردانی دەکرد لە هەموو پارێزگاکانی عێراقەوە.

پۆلیسی روبارەکان هاتوچۆده‌كات لە دەریاچەی حەبانیە لە پارێزگای ئەنبار تا گەشتیاران بە ئه‌مینی مەلەبکەن. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

پۆلیسی روبارەکان هاتوچۆده‌كات لە دەریاچەی حەبانیە لە پارێزگای ئەنبار تا گەشتیاران بە ئه‌مینی مەلەبکەن. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

وتیشی: "رەوشە سەختە ئەمنیەکەی ئەنبار پیایدا رۆیشت لە ناوەڕاستی 2014 چەندین شەپۆلی ئاوارەکانی بەخۆوە بینی لە شارۆچکە و ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە."

هه‌روه‌ها وتی شارە گەشتیاریەکە ماڵی 7,000 خێزانی ئاوارەی لێبوو، هەندێکیان چووبوونە ناو بینای ئوتێلەکان و شوێنە گەشتیاریەکانی دیکەوە و هەندێکیشیان خێمەیان لەناو شوێنە گەشتیاریەکە هەڵدابوو.

نۆژەنکردنەوەی خێرا

دولەیمی وتی: دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکان سەرکەوتووانە ئەنباریان رزگارکرد هەموو خێزانە ئاوارەکانی شارە گەشتیاریەکە گەڕانەوە ماڵ و ناوچەکانیان دوای ئازادکردنیان."

وتی: "بەهاوکاری حکومەتی ناوخۆ هەموو شوێنە گەشتیاریەکان نۆژەنکراونەتەوە بە کاتێکی کەم."

وتیشی شارە گەشتیاریەکە ئێستا گەشتیارانی بۆ دێت لە هەموو پارێزگاکانی عێراقە و بۆنەی لێدەکەرێت بە ئاهەنگی هاوسەرگیریشەوە.

وتی گەشتیاران خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکرێت، وەك ژووری ئوتێل و كابینه‌ کە لە دەریاچەکەوە نزیکن لەگەڵ خواردنگە و ئه‌و پارکانه‌ی نۆژەنکراونەتەوە.

بەرپرسێکی راگەیاندن، خەمیس شیهان، بە دیارونای وت لە یەکەم دوو رۆژی دوای كردنەوەی شاری گەشتیاری حەبانیە زیاتر لە 20 گەشتی قوتابخانەکانی بۆ هاتووە لە هەموو شارۆچکەکانی ئەبارەوە لەگەڵ 429 خێزان.

ناوبراو وتی: "شارە گەشتیاریەکە 400 خانووی تێدایە لەگەڵ 22 كابینه‌ و 32 خانووی تایبەتی ڤی ئای پی، کە نۆژەنکراونەتەوە دوای گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.

وتی شوێنە گەشتیاریەکە خەزمەتگوزاریەکانی بەسەربردنی کاتی خۆش دابیندەکات، وەك گەشتی بەلەمەکان و خواردەمەنی و پارکێکی منداڵان.

'یادەوەرییە جوانەکان'

شیهان وتی: "هەموو عێراقیەکان یادەوەری جوانیان هەیە لە گوندە گەشتیاریەکەی لە ساڵانی رابردوودا سەردانیان کردووە و هەندێکیان وێنەی ساڵانی نەوەدەکانی هەیە كه‌ لەوێ گیراوە."

وتی فیستیڤاڵی کەلتووری و هونەری لەوێ دەکران لەگەڵ ئاهەنگەکانی دیکە وەك ئاهەنگی هاوسەرگیری کە لە پێش داعشدا دەکران.

عەقید خالید خله‌یفاوی لە بەشی پۆلیسی رووبارەکان لە ئەنبار بە دیارونای وت: "بەرپرسیارێتی ئێمە پاراستنی گشتیارانە لەگەڵ بەلەمە گەشتیاریەکان لە دەریاچەی حەبانیە و چاودێریکردنی مەدەنیەکانە کە مەلە دەکەن."

وتی: هێزە ئەمنیەکان چەند ناوچەیەکیان لە دەریاچەی حەبانیە پاراستووە و تابلۆی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریشیان هەڵواسیووە بۆئەوەی مەلەکەران نەچنە ئەودیویەوە لەبەر سەلامەتی خۆیان. هاوئاهەنگیەکی بەرەدەواممان هەیە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان لە ناوە و دەرەوەی شارە گەشتیاریەکە."

سەرۆکی پۆلیسی شارە گەشتیاریەکەش، عه‌قید لۆرێنس عیساوی، وتی ئه‌و رێگایه‌ی شارەکانی ئەنبار، بەتایبەتی فەلوجە و رەمادی، دەبەستێتەوە بە شارە گەشتیاریەکەوە، ئەمنیەتی پارێزراوە، هه‌روه‌ها ئەو رێگایەش كه‌ به‌غدا ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ ئەنبار و شارە گەشتیاریەکەوە.

عیساوی بە دیارونای وت لە کردنەوەی گوندە گەشتیاریەکەوە "یەك رووداوی ئەمنی و کێشە رووینەداوە و هەموو رۆژێك چالاکیەکان ئاسایین تا درەنگانێكی شەو".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

بۆ دانیشتوانی پارێزگاكانی تر كه‌ بیانه‌وێت له‌ شاری گه‌شتوگوزاریی حه‌بانییه‌ جێگه‌ بگرن، چۆن ده‌توانن كابینه‌ و ماڵ و ژووری ئوتێله‌كان حیجز بكه‌ن؟ له‌كوێ ده‌توانن حیجز بكه‌ن؟ ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌كان كامانه‌ن بۆ ژوورگرتن؟ هیچ لۆجیكی تێدا نییه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ بیه‌وێت سه‌ردانی شاره‌ گه‌شتوگوزارییه‌كه‌ بكات، ئه‌و هه‌موو رێگه‌یه‌ ببڕێت ئه‌مجار بۆیده‌ربكه‌وێت كه‌ شوێن نییه‌ بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی. تكایه‌ وه‌ڵامبده‌نه‌وه‌. سوپاس.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌