رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئەنبار کاریانکردووە بۆ چاککردنەوەی ئەو خێزانانەی کەوتونەتە ژێرکاریگەری ئایدۆلۆژیای نایاسایی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەکاتێکدا گروپەکە دهستیگرت بهسهر روبەرێکی بەرفراوانی پارێزگاکەدا.
ئەندامی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، راجع بەرەکات عهیفان، وتی داعش دەستیگرت بەسەر رۆژئاوای ئەنبار و ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگاکەدا لە 2014 و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکەی بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆژیای توندڕهوی خۆی بەکارهێنا.
وتیشی وەك هەوڵێك بۆ سڕینهوهی ئهو زیانە، لیژنەی رێکخراوە مەدەنییهكانی ئەنجومەنهكه کاریان لەگەڵ دهستهی پەروەردە و پۆلیس کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە ئایدیۆلۆژیای لاداوی داعش.
ههروهها وتی رێکخراوەکان کاریان لەگەڵ ئەو خێزانانە کردووە کە لە کەمپی ئاوارەکاندا دەژین و کەوتونەتە ژێر کاریگەری ئایدیۆلۆژیای گروپەکەوه بۆ رەتدانەوەی حیكایهته ساختهكانی گروپەکە کە رێگە بە خوێنڕشتن و سەربڕین دەدات.
عهیفان وتی: "رێکخراو و چالاکوانانی مەدەنی سەردانیان رێکخستووە بۆ ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە ناوچە ئازادکراوەکانیان بۆ رونکردنەوەی مەترسیەکانی ئایدیۆلۆژیای داعش."
وتیشی دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەر و گەنجانی نەخوێندەوار بەزۆری لەژێر مەترسیی هەڵخەڵەتاندندان لەلایەن فەتوا ساختهكانی گروپەکەوە.
قائیمقامی فەلوجە، عیسا سایەر، بە دیارونای وت: "هەڵمەتەکە ئەنجامدرا لەلایەن خۆبەخشان و رێکخراوە مرۆییهكانهوه بۆ فێرکردن و ئاساییكردنهوهی بارودۆخی خێزانە گەڕاوەکان کە ئازاریان چەشتووە بەهۆی ستەمی داعشەوە بۆ چەند ساڵێك."
وتیشی هەڵمەتەکە جەختدەکاتە سەر ئەو خێزانانەی کوڕەکانیان پەیوەندیانکردووە بە گروپەکەوە چونکە بەزۆری لەلایەن ئایدیۆلۆژیای توندڕەوهوە کاریانتێکراوە.
سایەر وتی: "قۆناغی ئێستا پێویستی بە ئاساییكردنهوهی بارودۆخی ئەو خێزانانە هەیە کە لەژێردەستی داعشدا ژیاون و مێشکیان بە بیرۆکەی مەترسیدار شۆراوەتەوە."
دەستڕاگەیشتن بە منداڵان
خۆبەخشێکی رەمادی، حەمید دولەیمی، وتی: "ئەو هەڵمەتەی ئێمە بە تەنیا ئەنجامیدەدەین و ئەوانەی بە گروپ دەکرێن لە ناوچە ئازادکراوەکانی ئەنباردا و له خالیدیە، حەبانیە، عامریەت فەلوجە و کەمپەکانی بزێبز بۆ هەموو تەمەنەکانە."
دولەیمی بە دیارونای وت منداڵان زیاتر لاوازن بەرامبەر بە ئایدیۆلۆژیای داعش کە گروپەکە قوتابخانەی دانابوو بۆ منداڵان لە فەلوجە، رهمادی، هیت، کوبەیسی و کهرمە کە لە رێگەیانەوە پڕوپاگەندەی بۆ بیری توندڕەوی دهکرد.
وتیشی: "ئەندامانی داعش هەوڵیاندا مێشکی منداڵان بشۆنەوە و ناونوسیان بکەن بۆ ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیەکانیان کە پێویستە دەستبەجێ بگێڕدرێنەوە دۆخی ئاسایی."
دولەیمی وتی دەرونزانان و کرێکارانی مەدەنی ئامادەن بۆ دەستنیشانکردن و یارمەتیدانی ئەوانەی کەوتونەتهژێر چەپۆکی ئایدیۆلۆژیای گروپەکەوه.
ئەیسەر خەلیفاوی لە رێکخراوی نەوەی داهاتوو لە رهمادی وتی: "هەڵمەتەکەی ئێمە هەوڵێکی بێبهرابهره و هیوادارین ئەو خێزانانە بگێڕینەوە دۆخی ئاسایی کە کاریانتێکراوە بههۆی شێواندنی راستییهوه و سروشتی راستەقینەی گروپەکەیان بۆ ئاشكرابكرێت."
خەلیفاوی به دیارونای وت: "هەڵمەتەکە بەردەوامە بەڵام پێویستی بە پشتیوانیی حکومەت و نێودەوڵەتی هەیە چونکە زۆر لە خێزانەکان هێشتا لەژێردهستی داعشدان لە قائیم و راوە و عەنە لە رۆژئاوای ئەنبار."