هێزەکانی عێراق شەممە (24 ئاب) دەستیانکرد بە قۆناغی چوارەەمی "ئیرادەی سەرکەوتن"، هەڵـمەتێکی ئەمنی كه تهركیزدهكاته سەر پاكکردنەوەی بیابانی ئەنبار لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و ئەنبار و فیرقەی 1 و 7 ی پیادە، پاسەوانانی سنوور، پۆلیسی ناوخۆ و هێزە خێڵەکیەکان بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق و هاوپەیمانانەوە پشتیوانیدەکرێن.
هێزەکانی عێراق یەکەم هەنگاوی هەڵمەتەکەیان لە 7 تەمموز دەستپێکرد، قۆناغەکانی پێشتری هەڵمەتەکەش سەرنجیان لەسەر پاکردنەوەی ناوچە بەرفراوانەکانی دەوروبەری پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار، دیالە، نەینەوا و سەڵاحەدین بوو لە پاشماوەکانی داعش.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریدا کە یەکشەممە بڵاوکرایەوە، جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا، فەریق ئەمیر رەشید یارەڵا وتی قۆناغی چوارەمی هەڵمەتەکە "بەگوێرهی پلان و هەوڵە هەواڵگرییەکان بەڕێوەدەچێت".
![یەکەکانی سوپای عێراق بیابانی ئەنبار پاکدەکەنەوە لە پاشماوەکانی داعش لە هەڵمـەتی "ئیرادەی سەرکەوتن"دا له 25 ئاب. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]](/cnmi_di/images/2019/08/26/19617-Iraq-Anbar-desert-600_384.jpg)
یەکەکانی سوپای عێراق بیابانی ئەنبار پاکدەکەنەوە لە پاشماوەکانی داعش لە هەڵمـەتی "ئیرادەی سەرکەوتن"دا له 25 ئاب. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]
بەیاننامەکە رایگهیاند كه سەرهكوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی و وەزیری بەرگری نەجاح شەمەری و وەزیری ناوخۆ یاسین یاسری یەکشەممە گەیشتنە ئەنبار بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرکردە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگاکە.
ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد كه گەڕان لە ژمارەیەك ناوچەی بیابانهكهدا ئەنجامدراوە.
ئەو ناوچانەش بریتین لە مهرقاب خهباز، قەسر عامج، مودههم، ئوم ئەلوەز، وادی حوران، کوشهیتی، ئوم ئەلکەسر، عەکلە ئەلبو شیهاب، غابهت ئەلمەناخ، شوعەیب زایع، غابەت ئەلسلوم، وادی مودەیسیس و حەلکوم.
بەیاننامەی وەزارەتەکە رایگهیاند كه چوار ئەندامی داعش لەکاتی ئەنجامدانی هەڵمەتەکەدا کوژران، دووانیان لە هێرشی ئاسمانیی هاوپەیماناندا کوژران کە کرانە سەر حەشارگە و ئهمبارێكی خۆراك لە رۆژئاوای ناوچەی سەلیجە.
بەیاننامەکە راشیگهیاند كه چوار ئەندامی داعش و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکران، ههروهها رایگهیاند كه 15 شوێن وێرانكران کە لهلایهن ئەندامانی داعشهوه بەکاردههێنران، لەگەڵ هەشت تەقەمەنیی دەستکرد لەناوبران.
هەوڵدان بۆ پاراستنی بیابانی ئەنبار
شارەزایهكی بواری ستراتیژی، ئەحمەد شەریفی بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی سەرکەوتن" کە ئامانجی لەناوبردنی حەشارگەکانی داعشە، "ههنگاوێكی چالاکی هێزە ئەمنییەکانە".
وتی: "ئەم هەوڵە بەشێکە لە زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن کە ئامانجیان گەمارۆدانی پاشماوەکانی داعشە بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییەی دروستیانکردووە لە ناوجەرگەی بیابانەکەدا" و ناوچەکانی دیکە کە گەیشتن پێیان سەختە.
وتیشی چالاکییە چڕوپڕه سەربازییەکە لەم ناوچانە ئەنجامی ئەرێنییان هەبووە، لەکاتێكدا ئێو هێزانهی ئەرکدارکراون بە دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش توانای جموجۆڵی گروپەکەیان کەمکردۆتەوە لەڕێی ئەنجامدانی رێکاری رێگری ئەمنییهوه.
شەریفی وتی بەتەواوی ئهمینكردنی بیابانی ئەنبار "دهكرێت مهیسهربكرێت، سەرباری بەربەستەکانی هەن بەهۆی بەرفراوانیی ناوچەکەوه کە کراوەیە بۆ هەموو پارێزگاکان لەگەڵ نزیکیشی لە هەرسێ وڵاتی سوریا و ئهردهن و سعودیەوه".
وتیشی بۆ بهدهستهێنانی ئهم ئامانجه، جگه له ئۆپەراسیۆنە سەربازییە سهركهوتووهكان، پێویستە تهركیز بخرێته سەر بهكارهێنانی تەکنیکی پێشکەوتوو بۆ چاودێریکردن و وردبینی لەگەڵ پتەوکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەستوەردانی خێرا لەڕێی بەکارهێنانی هێزی ئاسمانییەوە.
شەریفی وتی پێویستیشە "هەموو کەلێن و دەروازەکانی گەیاندنی سەرچاوە لۆجیستییەکانی چەکدارەکان دابخرێن لە سنووری سوریاوە بۆئەوەی بەتەواوی سەرچاوەکانیان وشکببن".
ئینتهرنێتی بههێزمان دهوێت. نامهوێت هیچ شتێك دیلیت بكرێت. عێراقییهكان هاواردهكهن.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت