هێزە فەرەنسیەکان بەردەوامن لە رۆڵی بەرچاویاندا لە هەڵمەتی سەربازیدا دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و دوایین پێشڕهوی لهو لایهنهوه ناردنی فڕۆكهههڵگری سترایك گروپی هێزی دەریاوانی فەرەنسا بۆ ناوچەکە لە مانگی رابردوودا.
فڕۆكهههڵگری سترایك گروپ، كه فڕۆكهههڵگری شارڵ دی گۆڵ بهشێكی سهرهكییهتی، كه به وزهی ئەتۆمی كاردهكات، لە 5 ئازار دەستیکرد بە گەشت لە بنکەی دەریاوانیی تۆڵۆنەوە بۆ رۆیشتنی چەند مانگەی ناسراو بە "کلیمانساو".
ئەمە یەکەم جێگیرکردنی شارڵ دی گۆڵە دوای نۆژەنکردنەوەیەکی 18 مانگە، پێشئەوەی فڕۆكهههڵگره فەرەنسیەکە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بکات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزارەتی بەرگری فەرەنسا رایگەیاند فڕۆكهههڵگری سترایك گروپ لە 13 ئازار گەیشتە کەنارهكانی سوریا بۆ پشتیوانی هێزی هاوبەشی هاوپەیمانان - ئۆپەراسیۆنی ورەی خۆرسك.
ئەو گروپە، کە تائێستا سێ جار بەشداری لە شەڕدا دژی داعش کردووە لە کانونی دووەمی 2015ەوە، پشتیوانی هێزی سەربازیی فەرەنسا دەکات لە ناوچەکە و یاریدەی هاوپەیمانان دەدات بە چاودێریكردنی فڕۆکەوانی و هێرشبەردن و خەمڵاندنی دۆخ.
گۆڕانکاری و مەشقی هاوبەش ئەنجامدەدرێن لەکاتی جێگیرکردنەکەدا، لەنێویاندا مەشقی هێزی دەریاوانی هاوبەشی رامسیسی فەرەنسی-میسری کە لە تەمموز روودەدات.
شەڕی دژی داعش بەردەوامە
پسپۆڕی کاروباری ئەمنی، عەمید خالید عوکاشە بە مەشاریقی وت: "شەڕی دژی داعش بەردەوامە و هەوڵە نێودەوڵەتییە یەکخراوەکان دەبێت بدرێن لە هەموو بوارەکانەوە بۆ شکستهێنان بە گروپەکە و هەموو لقە ئایدۆلۆژیەکانی."
وتی داعش هێشتا زۆر ئەندامی ماوە کە وەك شانەی نوستوو کاردەکەن و کردەی تیرۆریستیانه ئەنجامدەدەن و ئەوانە دەکەنە ئامانج کە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانانیان کردووە دژی گروپەکە.
وتیشی بوونی شانە نوستوەکان رەنگە "گەورەترین هۆکاری نیگەرانی بێت و هۆکاری ئەوە بێت کە شەڕی داعش بەردەوام هەبێت".
پسپۆڕی ستراتیژی، ئیبراهیم شیهابی وتی رۆیشتنی كهشتی فڕۆكهههڵگری چارلز دی گۆل بەنێو نۆکەندی سوێسدا لە ئەنجامی "هەماهەنگی میسری و نێودەوڵەتییەوەیە".
بە مەشاریقی وت: "ئەم هەنگاوانە بەشێکن لە هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ شەڕکردنی گروپی تیرۆریستی داعش" و دڵنیابوون لەوەی ئەندامانی داعش رێگەیان پێنادرێت لە هیچ شوێنێك پێگە بەدەستبهێننەوە.
وتی میسر هەمیشە خواستی وابووە ئاڵوگۆڕ بە پسپۆڕی بکات لە شەڕی دژی تیرۆریزمدا لەگەڵ چەندین وڵات و ئاماژەیکرد بەوەی مەشقی رامسیس لەگەڵ هێزی دەریاوانی فەرەنسیدا لەم چوارچێوەیەدایە.
شیهابی وتی: "گومان لەوەدا نیە کە شەڕی دژی داعش هێشتا بەردەوامە لەبەرئەوەی گروپەکە هێشتا بوونی ماوە و بوونی بەهێزبووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پاشاگەردانییهوه."
وتیشی: "نامانەوێت توشی سەرسوڕمان بین بەوەی گروپەکە بەشێوەی دیکە خۆی بەرهەمبهێنێتەوە." جەختیشیکردەوە لەوەی هەوڵە نێودەوڵەتیەکان دەبێت تەرکیز بکەنە سەر باشترکردنی ئەمنیەت و بنیاتنانەوەی دامودەزگاكانی وڵاتان کە رووخاون بەهۆی تیرۆریزمەوە، نەك تەنیا پشتگیریی سەربازی.