فەرەنسا لە 2014وە پاڵپشتی شەڕی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەکات وەك ئەندامێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پابەندە بە ئەرکی خۆیهوه بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی سوریا، شیکاروانانی سەربازی وتیان.
بە مەشاریقیان وت جگە لە رۆڵێکی ناوەندی و گرنگ لە شەڕی دژی داعشدا لە سوریا و عێراق، فەرەنسا پابەندە بە پاراستن و پاڵپشتیکردنی مەدەنیەکانهوه لەنێو سوریادا و ئەو وڵاتانەی وەك پەنابەر لەخۆیان دەگرن.
پسپۆڕێكی سەربازی، تەلعەت موسا بە مەشاریقی وت: "بەشداریی فەرەنسا کاریگەریی راستەوخۆ و بەردەوامی هەبووە لەسەر هەوڵه نێودەوڵەتییهكان بۆ بنەبڕکردنی بوونی سەربازیی داعش لە سوریا و عێراق."
وتی فەرەنسا یەکێك بوو لە یەکەمین ئەو وڵاتانەی پەیوەندی بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە کرد و بەشداریکرد لە یەکەمین هێرشە ئاسمانیەکاندا کە لە 2014 داعشیان کردە ئامانج وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی ورەی خۆرسك.
![ئۆتۆمبیله پڕ لە کۆمەکهكانی فەرەنسا بەرەو غوتەی خۆرهەڵات دەڕۆن. کۆمەکەکە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دابەشدەکرێت. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]](/cnmi_di/images/2019/04/30/17869-French-trucks-ghouta-600_384.jpg)
ئۆتۆمبیله پڕ لە کۆمەکهكانی فەرەنسا بەرەو غوتەی خۆرهەڵات دەڕۆن. کۆمەکەکە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دابەشدەکرێت. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]
وتی لەوکاتەوە هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە بۆ كردنه ئامانجی داعش لە تەواوی باکوری خۆرهەڵاتی سوریادا و بەمدواییانەش لە دوایین بنکەی گروپەکە لە باغوزی دێرەزوور.
موسا وتی: "ئەگەری ئەوە هەیە یەکە فەرەنسییەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر [لە ناوچەکە] بمێننەوە، لەبەرئەوەی شەڕ دژی داعش کۆتایی نەهاتووە."
وتیشی هێشتا پاشماوەی داعش ماوە کە پێویستە لەناوببرێن و ئاماژەیکرد بەوەی یەکە فەرەنسیەکان رۆڵێکی گرنگیشیان هەیە لە راهێنان و فێرکردنی یەکەکانی سوپای عێراقدا.
ئۆپەراسیۆنی شەماڵ
ئۆپەراسیۆنی شەماڵ لهلایهن فەرەنساوه، کە بەناوی بایەکەوە ناونراوە لە باکوری خۆرئاواوە دێت بەنێو ناوچەکەدا، بەشێوەیەکی زیاتر پشتی بە هێزی ئاسمانی بەستووە.
موسا وتی دەستێوەردانی سەربازیی فەرەنسا لە ناوچەکە پشت دەبەستێت بەو بنکە ئاسمانیانه و هەڵگرانی فڕۆکە كه ناوچەکە ههن، بەتایبەتی شارڵ دۆ گۆڵ، لەگەڵ تۆپخانەی دوورمەودا و مامناوەند، لەنێویاندا سیستمی تۆپخانەی سیزەر.
ئەفسەرێكی پێشووی سوپای لوبنان عەقید جەمیل ئەبو حەمدان بە مەشاریقی وت دەرفەتی ئەوەی هەبووە لە نزیکەوە بڕوانێتە سیستمی تۆپخانەی سیزەر.
وتی سیزەر "ڤێرژنێکی هەموارکراوی تۆپی مەیدانیی هاویتزەری 155 ملیمە، کە توانایهكی بهرچاوی هاتوچۆپێکردنی ههیه و دەخرێتە سەر بنکەیەکی ئۆتۆمبیلی سەربازی کە بەتایبەتی بۆ لەخۆگرتنی قورسایی و خاسیەتەکانی [ئهو تۆپه] دروستکراوە".
وتیشی: "یەکە فەرەنسیەکان لە عێراق ئەو تۆپە بەکاردەهێنن لەبەر توانای هاتوچۆپێکردنی لەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی دانراوە، کە دەکرێت لە ماوەی یەك خولەکدا بخرێتەکار" بۆ رێگرتن لە تۆپی بەرامبەر.
وتی سیزەر توانایەکی بەئامانجکردنی وردی هەیە و "توانای تەقاندنی 6 تۆپی لە خولەکێکدا هەیە" و وتیشی: "توانای تەقاندنی تۆپی دژە-زرێپۆشی هەیە بە توانای بڕینی مەودای 40 کیلۆمەتر."
چارەسەرێکی سیاسی
توێژەری سیاسی، عەبدولنەبی بەکار بە مەشاریقی وت سەرەڕای دەستێوەردانی لە سوریا و عێراق، فەرەنسا زیاد لە جارێك جەختی لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی کردووە بۆ شەڕەکە لە چوارچێوەی بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتوەکاندا.
وتی بۆ سوریا، فەرەنسا پشتگیریی چارەسەرێکی هاوتەریب بە بەیاننامەی جنێفی 2012 دەکات، کە پلانێکی داناوە بۆ وەستاندنی توندوتیژی و گەیاندنی هەردوولا بەرەو چارەسەرێکی سیاسی.
هەروەها پاڵپشتی نەخشەڕێگەی پرۆسەی ئاشتی دەکات کە لەنێو بڕیاری 2254 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکاندا بوو لە 2015.
وتی هەوڵە دبلۆماسیەکانی فەرەنسا بەشێوەیەکی سەرەکی ئامانجیان "وەستاندنی مەینەتی خەڵکی سوریایە" و کۆتاییهێنانە بە قەیرانەکە کە لە 2011ەوە بەردەوامە، لەکاتێکدا خەڵکی سوریا ئەو مافانەیان بدرێتێ کە داوای دەکەن.
وتیشی هەوڵەکانی فەرەنسا درێژیش دەبنەوە بۆ دابینکردنی فریاگوزاریی مرۆیی و ئاماژەیکرد بەوەی "کۆمەکی مرۆیی و فریاگوزاری دەنێرێت بۆ خەڵكی سوریا لە 2014وە، بەتایبەتی لەکاتی گەمارۆی سەر غوتەی خۆرهەڵاتدا".
ههروهها وتی بەمدواییانە، ئەو کۆمەکەی دابینکرد کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دابینکرا.
بەکار وتی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پشتیوانیی دووپاتکردۆتەوە لە چەند بۆنەیەکدا و ئاماژەیکرد بەوەی فەرەنسا لە ئابی 2018 رایگەیاند زیاد لە ملیارێك یۆرۆی تەرخانکردووە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی فەرەنسا.
وتی ئەمە لەڕێگەی پشتگیریی راستەوخۆوە دەکرێت لەگەڵ قەرز بۆ ئەو وڵاتانەی ئاوارە سورییەکانیان لەخۆگرتووە.
لە 1 نیسان، کەمێك دوای کەوتنی بەناو دەوڵەتەکەی داعش، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان-ئیڤ لۆ دریان وتی فەرەنسا یەك ملیۆن یۆرۆ وەك کۆمەکی مرۆیی بۆ کەمپی ئاوارەکانی هۆل تەرخاندەکات.