فەرەنسای ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شانبەشانی عێراق وەستاوە لەشەڕی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا و بەردەوامە لە پێدانی مەشق و پشتیوانی بۆ بەهێزکردنی تواناکانی جەنگ بۆ هێزەکانی عێراق.
لەوکاتەوەی گروپە توندڕەوەکە لەو ناوچانەی عێراق دەرکران کە پێشتر کۆنترۆڵیان کردبوو، فەرەنسا پاڵپشتی هێزەکانی عێراقی کردووە لە هەوڵەکانیدا بۆکردنە ئامانجی پاشماوەی شەڕکەرانی داعش و بەهێزکردنی ئاسایشی سەرسنوور.
هەروەها هێزە سەربازیەکانی فەرەنسا یارمەتی هێزەکانی عێراقیان داوە لە راوەدونانی شانە نوستووەکانی داعشدا و دۆزینەوەی جموجۆڵی داعش لەسەرانسەری سنووری سوریا، بەرپرسانی عێراقی بە دیارونایان وت.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "بەشداری فەرەنسا گەورە و کاریگەر بووە و بهردهوامیش دهبێت."
![هێزەکانی فەرەنسا مەشقیان بە هاوتا عێراقیەکانیان کردووە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی جەنگ. [خاوەندارێتی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]](/cnmi_di/images/2018/06/01/12811-Iraq-Anbar-Qaim-600_384.jpg)
هێزەکانی فەرەنسا مەشقیان بە هاوتا عێراقیەکانیان کردووە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی جەنگ. [خاوەندارێتی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]
رەسوڵ بە ئاماژەدان بە بەردەوامی پشتیوانیی فەرەنسا لە مەشقی سەربازیدا، بە دیارونای وت: "ئەوان یارمەتی ئێمەیان دا گروپە تیرۆریستیەکە تێکبشکێنین بە کردنەئامانجی حەشارگە و کۆبوونەوەکانیان و ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆسەر هێڵی ناردنی هاوکاری و سەرچاوەی داراییان."
رەسوڵ وتی: "فەرەنسا بەردەوامە له ... بنیاتنانی توانای سەربازانمان و زیادكردنی توانای شهڕیان لەگەڵ بەهێزکردنی هەموو دەزگا سەربازیەکانمان، بەتایبەتی فیرقە تۆپهاوێژەکان."
ههروهها وتی: "دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزمدا ئێستا دەچینە قۆناغێکی نوێوە کە پهرهپێدانی هێزەکانمان بەشێکە لەوە. ئێمە دەمانەوێت توانای شەڕکەرانمان پێشبخەین لەڕووی توانای جەستەیی و گەشەکردنی تواناکانیانهوه بۆ بەکارهێنانی دوایین سیستمی چەك و سەربازی."
بەهێزکردنی هاوبەشیی سەربازی
رەسوڵ وتی عێراق پابەندە بە بەهێزکردنی هاوبەشیی سەربازییهوه لەگەڵ فەرەنسا.
وتیشی: "ئێمە ئاستێکی باشی هەماهەنگیی هەواڵگیریمان هەیە کە لە سەرەتای شەڕی ئازادکردنهوه بەردەوامە." ئاماژەشی دا بەوەی هەردوو وڵاتەکە پێکەوە كاریانکردووە بۆ کۆکردنەوە و ئاڵوگۆڕکردنی هەواڵگری دژی تیرۆریزم.
وتی: "لەئەنجامدا توانیومان گورزی کوشندە لەچەند پێگەیەکی تیرۆرستان بدەین."
شارەزای بواری ئەمنی، سەعید جەیاشی، بە دیارونای وت: "عێراق چالاکانە لە ئاستێکی باڵادا بەشدارە لە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەنێویاندا فەرەنسا، بەپشتبەستن بە هێزی هەواڵگری کە لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕکراوە."
وتیشی ئەوە وایکردووە بچێتە ناو نهێنیترین تۆڕی داعشهوه و سەرکردایەتییه چالاکهكهی لە سوریا بکاتە ئامانج کە مەترسی دەخاتەسەر عێراق.
جەیاشی جەختی لە گرنگی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ فەرەنسا کردەوە و ئاماژەی دا بەوەی "هەر هەماهەنگییەکی بەهێز لەبەرژەوەندی هەردوو وڵاتەکەدا دەبێت".
وتیشی فەرەنسا دوودڵ نەبووە لە دابینکردنی هاوکاری بۆ عێراق لە رۆژی یەکەمی شەڕی داعشەوە، ئاماژەشیدا بەوەی فرۆکە جەنگیەکانی فەرەنسا پێگەکانی داعشیان کردۆتە ئامانج و فیرقەی تۆپهاوێژی فەرەنساش لە بەرەکانی شەڕدا بوو لەچەند شەڕێکدا، لەنێویاندا شەڕە سیمبۆڵییهكهی رزگاركردنی موسڵ لەداعش.
ههروهها وتی: "هاوكاریی فەرەنسا لەوێدا کۆتایی نەهات بەڵام بەردەوامبوو، تەنانەت دوای تەواوبوونی شەڕیش کە راوێژکارانی فەرەنسا مەشق بە سەربازانی ئێمە دەکەن و یارمەتییان دەدەن بۆ بنیاتنانی سوپایەکی بەئەزمون کە بتوانێت ئامانجی مەترسیدار و ئاڵۆز بەجێبگەیەنێت."
تێکشکاندنی ژێرخانی داعش
خالید عەبدولئیللا کە وانهی زانستی سیاسەت لە زانکۆی بەغدا دەڵێتەوە، بە دیارونای وت هەوڵەکانی عێراق و هاوپەیمانان "کاریگەر بوون لە تێکشکاندنی ژێرخانی داعش و سەرچاوەکانی دەسەڵاتیدا".
عەبدولئیللا بە دیارونای وت: "هاتنەناوەوەی فەرەنسا زۆر گرنگ بوو لە راگرتنی فراوانبوونی تیرۆریزمدا و یارمەتیی سوپای عێراقی دا كه کۆنترۆڵ بگرێتەوە دەست و دەستبکات بە هێرش لەگەڵ گرتنەوەی هەموو ناوچەکان لە داعش."
وتیشی عێراق زۆر سوپاگوزاره بەو پابەندییهی كه فەرەنسا و وڵاتە هاوپەیمانەکانی تر دەریانبڕیوە و رێز لەو یارمەتیە دەگرێت کە هاوپەیمانەکانی پێشکەشیان کردووە.
عەبدولئیللا وتی: "ئێمە له زۆر دواتریش دهڕوانین سەبارەت بە کارکردنمان لەگەڵ فەرەنسا و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان."
وتیشی: "دەمانەوێت ئەوان یارمەتیمان بدەن لە بنیاتنانەوەی شارەکانماندا کە لەلایەن تیرۆرستانەوە تێكدران و دەمانەوێت سوود لە ئەزمون و راوێژی ئەوان وەربگرین بۆ لەناوبردنی کاریگەریەکانی شهڕ."
ههروهها وتی چەند کۆپانیایەکی فەرەنسی ئێستا دەیانەوێت وەك وەبەرهێنەر بێنە ناو بازاڕی عێراق و بەشداربن لە بنیاتنانەوە و چاککردنەوە و ئاماژەشی دا بەوەی "هیوادارین بەشدارییان لە بنیاتنانەوە بەهەمان ئاستی پشتیوانی سەربازی بێت".
زهوی بدهن به شههیدان.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت