سەرۆکی نوسینگهی راگەیاندنی پارێزگای کەرکوك، مەروان عانی، هەینی (14 کانونی یەکەم) بە دیارونای وت دەزگای دژەتیرۆریزمی عێراق لە گەڕاندایە بۆ دۆزینەوەی چەکدارانی "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کە لە شاری کەرکوك خۆیان حەشارداوە و ئەمەش بەشێکە لە پلانێکی نوێی توندوتۆڵکردنی ئەمنییەت.
وتی: "هێزەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دووەم کە سەر بە دەزگای دژەتیرۆریزمن، ئۆپەراسیۆنی گەڕانی گەورەیان ئەنجامداوە دژی پاشماوەی تیرۆریستەکان لە 26 تشرینی دووەمەوە."
وتیشی ئۆپەراسیۆنەکان چەند گەڕەکێکیان لە شاری کەرکوك لەخۆگرتووە و 12 چەکداری داعشیان گرتووە کە "دزەیانکردبووە ناو شارەکەوە بۆئەوەی هێرش ئەنجامبدەن دژ بە دانیشتووانەکە و هێزە ئەمنییەکان".
عانی وتی دەستگیرکردنەکان پێشکەوتنێکی گەورە دەردەخەن چونکە کەرکوك "زۆر دەمێكە رێکاری ئەمنی ئەوەندە توندی ئەزموون نەکردووە بۆ راوەدوونان و دهستگیركردنی تیرۆیستان بەووردی".
ئەم رێکارە چالاکانە بەندن بە پلانێكی نوێی توندی ئەمنییەوە لە شارەکەدا بە هاوکاری دەزگای دژەتیرۆریزم و تەواوی هێزە ئەمنییەکان، بە هاوکاری پۆلیسی فیدرالی و فەرماندەییەکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە پارێزگاكانی هاوسێی.
عانی وتی ئەمنییەت تەنیا بە هێزی سەربازی پتەو نەبووە، دەبێت سوپاسی هاوکاری دانیشتووانەكهش بکرێت، "چونکە پەیوەندی نزیك و چالاکی نێوان هاونیشتمانیان و هێزە ئەمنییەکان ئاسایش باشتر دەکات و دۆزینەوەی تیرۆریستەکان ئاسانتردەکات."
وتی رەوشی ئەمنی لهناو شارەکەدا باشتربووە، هەرچەندە هێرش دەکرێت لێرە و لەوێ لە رۆژئاوا و باشوری پارێزگای کەرکوك، لە ناوچەکانی نزیك شارۆچکەی حەویجە و رەشاد و عەباسی و زاب و مولتەقا.
وتیشی: "چەند شانهیهكی داعش چالاکن لەو ناوچانەدا، بەتایبەتی لە وادی شای و روباری زوغەیتون" بەڵام چاودێری بەردەوام و هەڵمەتەکان رێگرن لەوەی توندڕەوەکان بە ئازادی بێن و بچن.
پۆلیس هەینی رایگهیاند كه لەلایەکی دیکەوە تیمی تەقەمەنییەکانی پۆلیسی کەرکوك چەندین تەقەمەنی دەستکرد و تەقەمەنی دیکەی نەتەقێنراوەیان لابردووە لە چەندین ناوچەی كهركوك.
لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند: "تیمی تەقەمەنییەکان 85 تەقەمەنی دەستکردیان لابردووە لەگەڵ 50 بۆمب کە دانرابوون بۆ تەقاندنەوە لە رۆژئاوای داقوق."
بەیاننامەکە راشیگهیاند كه هەموو تەقەمەنییەکان لابران و برانە ناوچەیەکی دوورەدەست بۆ تەقاندنەوە.
ئێمه له خودا دهخوازین ئاسایش و ئهمانمان بداتێ له وڵاتانی عهرهبیدا.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت