بەرپرسان بە دیارونایان وت پارێزگای کەرکوك چەند چالاکییەکەی بنیاتنانەوەی بەخۆوە بینیووە وەك بەشێك لە پلانێكی بەرفراوان بۆ بوژانەوەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و دابینکردنی هەلی کار.
وتیان لە 2019 دەسەڵاتی ناوخۆیی پلانێكی داڕشت بۆ ئهنجامدانی سەدان پرۆژەی خزمەتگوزاری گشتی و هەندێكیان دەستیانپێکردووە.
سەرۆکی راگهیاندنی کەرکوك مەروان عانی وتی پارێزگاکە بەرە بەرە کاریگەرییەکانی تیرۆریزم دەسڕێتەوە کە زیانی زۆریان هەبوو بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان، چونکە زۆربەی پرۆژەکان وەستان بەهۆی کەمیی داراییەوە.
بە دیارونای وت: "پار پارێزگاکەمان پلانێكی هیوابەخشی پێشکەشکرد کە ئامانجی ئهنجامدانی زیاتر لە 600 پرۆژەی ستراتیژی بچوك و قەبارە مامناوەندی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بوو."
وتی قۆناغی جێبەجێكردنی هەندێك لەو پرۆژانە دوو مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد لەکاتێکدا ئەوانەی دیکە لە پرۆسەی ئەوەدان بدرێنە کۆمپانیاکان تا کارەکان دەسپێبکەنەوە.
عانی وتی پرۆژەکان سەرنجیان لەسەر خزمەگوزارییه سەرەتاییەكانی وەك خانوبەرە و پەروەردوە و تەندروستی و ژێرخان و سێکتەرەکانی شارەوانییه.
وتی: "پێدەچێت پلانەکە لانیکەم 25,000 هەلی کار دابینبکات."
وتیشی پلانەکە جێبەجێدەکرێت "هاوکاتی هەوڵەکانی دیکەی دەزگای هاوکاری دارایی بۆ ناوچەکانی بەر کاریگەری ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان کەوتوون بۆ خستنهوهگهڕی پرۆژەکانی دیکەی خزمەتگوزاری گشتی".
عانی وتی چەندین ملیۆن دۆلار دانراوە بۆ بنیاتنانەوەی رێگا سەرەکییەکان و قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان و تۆڕەکانی کارەبا و ئاو.
وتی جگە لەو هەوڵانە، پلانێك دانراوە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خەرجییهكهی دابیندەکرێت بۆ مانەوەی سەقامگیری و گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان.
وتیشی رەوتی بنیاتنانەوە لە کەرکوك رۆژانە خێراتر دەبێت و ئاماژەی كرد بۆ "رەوتی بەرجەستەی" گەشەسەندنەکان لە ناوەندی پارێزگای کەرکوكدا.
عانی وتی: "گهڕهك ههن چەند دەیەیە خزمەتگوزاری گشتییان تێدا نییە و ئێستا بەتەواوی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی وهردهگرن."
پرۆژەکانی خانووبەرە دهگهشێنهوه
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان عەبدول زەهرا هینداوی بە دیارونای وت وەزارەتەکە هەوڵەکانی بنیاتنانەوەی کردۆتە كاری پێشینه لە کەرکوك و هەموو پارێزگاکانی لە تیررۆیزم رزگارکراون.
وتی ئێستا کەرکوك هەنگاوی گەورە بەخۆوە دەبینێت لە جێبەجێکردنی ئهو پرۆژانهدا كه پهسهندكراون و بەکارهێنانی ئەو پارەیەی بۆیان دانراوە بۆ بنیاتنانەوە لە بودجەی گشتی و داهاتی نەوت.
وتی ژمارەیەکی زۆر پرۆژە جێبەجێکراون، بەتایبەتی لە سکێتەری خانوبەرەدا، سەرنجیش لەسەر خزمەتکردنە بەوانەی زۆر هەژارن یان داڵدهیهك و سەرچاوەی داهاتیان نییە.
هینداوی وتی: "لە کۆتایی 2019 دوو باڵەخانەمان کردەوە لە کەرکوك کە پێکهاتبوون لە 300 شوقەی هەرزان."
وتیشی باڵەخانەی سێیەم لە بەشی باشوری کەرکوكە و پێکهاتووە لە 120 شوقە و کاری تیادا دەکرێت.
وتی داواکاریی زۆر هەیە بۆ خانووبەرەی هەرزان و دەبێت کاری زیاتر بکرێت بۆ جێبەجێکردنی زیاتر لە 5,000 داواکاری خانووبەرە کە وەزارەتەکە تا ئێستا بەدەستیگەشتووە.
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، مەعان حەمدانی وتی: "خانووبەرە یەکێكە لە بابەتە ئاڵۆزەکانی پارێزگاکە چونکە تیرۆریزم بووە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران و وێرانکردنی ماڵ و گوندەکانیان."
وتیشی نزیکەی 116 گوند لە کەرکوك بەتەواوی خاپوور بوون جگە لە گهڕهكی موتەلەقا و هیواشی خواست بهوهی پلانەکانی بنیاتنانەوە ئەو ناوچانەش بگرنەوە تا دانیشتووانەکە بتوانن بگەڕێنەوە ناوچهكانیان.