هێزەکانی فیرقەی بەرپەچدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاوکاری گەڕانەوەی هەزاران خێزانی ئاوارەیان کردووە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین، سەرۆکی راگەیاندنی فیرقەکە بە دیارونای وت چوارشەممە (22 ئاب).
موقەدەم عەبدولئەمیر موحەمەداوی وتی: "دوای ئەوەی هێزەکانمان نارد بۆ رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین کۆتایی ساڵی پار لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان [حەیدەر عەبادی]، دەستمانکرد بە پاراستنی گوندەکان لەوێ وەك بەشێك لە ئامادەکاریەکان بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان."
وتیشی: "ئەو ناوچانەمان پاراست لە دژی پاشماوەکانی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لەڕێی دانانی بازگە و دەستکردنەوە بە دەورییەکان و کردنەوەی بنکەکانی پۆلیس."
وتی: "هەروەها تەقەمەنیە دەستکردەکان و مینەکانمان پوچەڵکردەوە کە چەکدارەکان لە ناو ماڵ و لەسەر شەقامەکان دایاننابوون لەکاتی شەڕەکانی رزگاریدا."
![هێزەکانی فیرقەی بەرپەچدانەوەی خێرا دوای پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کەوتوون لە گوندێك لە رۆژئاوای رێگای خێرای نێوان کەرکوك و بەغدا لە پارێزگای سەڵاحەدین لە تەمموزدا. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی هێزەکانی بەرپەچدانەوەی خێرا]](/cnmi_di/images/2018/08/23/14161-Iraq-Salaheddine-ISIS-600_384.jpg)
هێزەکانی فیرقەی بەرپەچدانەوەی خێرا دوای پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کەوتوون لە گوندێك لە رۆژئاوای رێگای خێرای نێوان کەرکوك و بەغدا لە پارێزگای سەڵاحەدین لە تەمموزدا. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی هێزەکانی بەرپەچدانەوەی خێرا]
ههروهها وتی لە سەرەتای 2018ەوە تا ئێستا، نزیکەی 6،000 خێزانی ئاوارە بە قافڵە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان لە سلێمان بەگ و توزخورماتو و یەکینجە.
وتی هەموو کەسێك بهوریاییهوه دهپشكێنرێت تا رێبگیرێت لە دزەکردنی توندڕەوەکان و دروستکردنەوەی شانە نوستووەکانیان لە ناوچە پارێزراوەکاندا.
گێڕانەوەی سهقامگیری و یەکگرتوویی
موحەمەداوی وتی فیرقەی بەرپەچدانەوەی خێرا هاوکاری بەستنی کۆنفرانسی کۆمەڵگەکان و کۆبوونەوەکانیان کردووە، کە ئهو دانیشتوانەی لێكنزیككردۆتهوه كه لە مەزهەب و نەتەوەی جیاوازن بۆ پتهوكردنی یهكگرتوویی و هەستی بەرپرسیاری بهرامبهر سهقامگیریی ناوچەکانیان.
وتیشی هاوکاری هەوڵەکانی فهرمانگه مەدەنیەکانیشیان کرد بۆ چاككردنهوهی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لهو گوندانهدا كه بە هێرشی تیرۆریستی تێکدرابوون لەکاتی شەڕی دهرپهڕاندنی داعشدا و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه رەوشی ژیانیش ئاساییە لەو ناوچانهدا كه دانیشتوانەکەی بۆی گەڕاونەتەوە.
موحەمەداوی وتی لە چەند مانگی رابردوودا، هێزە هاوبەشەکانی فیرقەی بەرپەچدانەوەی خێرا و ئاژانسە ئەمنییەکانی عێراقچەندین ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە بۆ داپڵۆسینی پاشماوەکانی داعشلە ناوچە بیابانییەکان و ناوچە دوورەدەستەکاندا.
وتیشی ئهو ناوچانه لە باشوری رۆژئاوای کەرکوکەوە درێژدەبنەوە بۆ رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین بەناو حەوزی عوزهیمدا لە پارێزگای دیالە، تا دەگاتە سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی.
ههروهها وتی: "ئەو ناوچانە شوێنی گەشەکردنی پاشماوەکانی داعش بوون بەڵام ئێستا ئهمینن دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر تیرۆریست کوژران."
وتی هێزەکانی عێراق چەندین حەشارگەی داعشیان لەناوبردووە، کە بەکارهێنرابوون وەك شوێنی هێرشبردنە سەر مەدەنیەکان، بەتایبەتی گەشتیارانی سەر رێگای خێرای نێوان کەرکوك و بەغدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه "رێگا خێراکە ئێستا پارێزراوە و هاتوچۆ گەڕاوەتەوە رەوشی ئاسایی خۆیی".