هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان دەستپێکردووە لە دژی پاشاماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) چوارشەممە (4 تەمموز) دوای ئەوەی کوشتنی گروپێك بەندکراوی مەدەنی لەلایەن گروپەکەوە توڕەیی خەڵکی لێکەوتەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند كه ئۆپەراسیۆنی "تۆڵەی شەهیدان" لەلایەن سوپا و هێزە تایبەتەکان و پۆلیس و شەرڤانە پێشمەرگەکانەوە بەڕێوەدەچێت بۆ راوەدوونانی شانەکانی داعش لە ناوەڕاستی وڵاتدا.
ئەمەش دوای ئەوە دەێت لاشەی هەشت دهستبهسهر لهلایهن داعشهوهلهكۆتایی مانگی رابردوودا دۆزرانەوە لەسەر رێگای خێرای بەغدا. شەش لە رفێندراوەکان لە ڤیدیۆیەکی داعشدا دەرکەوتن کە تێیدا داعش وتی دەیانکوژێت ئەگەر بەغدا ژنە بەندكراوەکانی بەرنەدات.
بهگوێرهی بەیاننامەی فەرماندەییەکە، سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و هێزە تایبەتەکان و شەرڤانانی پێشمەرگە و میلیشیاکان دەستیانکرد "بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بۆ پاکردنەوەی ئەو هەرێمەی دەکەوێتە رۆژهەڵاتی رێگای خێرای نێوان کەرکوك و دیالە".
ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پشتگیری دەکرێت.
سەرۆکی راگەیاندنی یەکەی بەرپەچدانەوەی خێرای سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، موقەدەم عەبدلئەمیر محەمەداوی، بە دیارونای وت ئامانج لەناوبردنی "هەموو بنکە نهێنی و شانە چالاك و نوستووەکانی داعشە".
'سەرکەوتنی مەزن'
محەمەداوی وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە چەندین گوند و تەپۆڵکەی نێوان شاری توز خورماتووی لە رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین و باکوری دیالە گرتەوە تا رۆژئاوای کەرکوك."
وتی هێزەکانی یەکەی بەرپەچدانەوەی خێرا بەرپرسن لە پاکردنەوەی ناوچە دوورەدەستەکان لەنێوان پارێزگاکانی سەڵاحەدین و کەرکوكدا، کە بە گشتی 30 کم دووجایە.
محەمەداوی وتی رۆژی یەکەمی هەڵمەتەکە "سەرکەوتنی مەزنی" بەخۆوە بینیوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه هێزەکانی بەرپەچدانەوەی خێرا "گورزی بەهێزیان لە پاشماوەکانی داعش وهشاندووه".
وتیشی: "ئێمە 13 بنکە و پەناگەی تیرۆریستەکانمان لەناوبرد، كه هەندێکیان کۆن بوون و هەندێکیشیان تازە دروستکرابوون."
ههروهها وتی 13 پشتێنی بۆمبڕێژكراو و 25 تەقەمەنی دهستكرد و 18 چەك و موشەكهاوێژ و 7 ماتۆڕ گیران و لەناوبران.
محەمەداوی وتی: "نزیکەی 10 گوندی دوورەدەستمان پشکنی لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، لەوانە بەلکانە و بەلکە و ئاغا ماشیت و شێراوە." وتیشی: "پشکنین بۆ ناسنامەی هەموو دانیشتوانەکە کراوە و هیچیان داواکراو نەبوون لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە."
ههروهها وتی هێزە ئەمنیەکان بەردەوامدەبن لە هەڵمەتی شەنوکەوکردن و پاکردنەوە تا هەموو مۆڵگهكانی داعش لەناودەبرێن.
دهمهوێت پهیوهندیبكهم به سوپاوه. ئایا هیچ بوارێكی كار ههیه؟
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت