بەمدواییانە دانیشتوانی مەنبیجی باکوری سوریا ئاهەنگی دووەمین ساڵیادی رزگارکردنی شارەکەیان گێڕا لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
سهركردهكانی شارهكه بە دیارونایان وت لەوکاتەوەی ئەو گروپە توندڕەوە شکستی پێهێنراوە، ئەمنیەت گەڕاوەتەوە و خزمەتگوزارییە گشتیەکانیش تاڕادەیەك ئاسایی بوونهتهوه، بەهۆی هاریکاریی پتەوی نێوان سوپا و بەرپرسانی مەدەنی و دانیشتوانهوه.
لە 12 ئابدا ئاهەنگێك لە ناوەندی ئەم شارەی پارێزگای حەلەب گێڕدرا بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی رزگارکردنیەوە.
ئەمەش مارشێکی سەربازیی لەخۆگرتبوو لەلایەن ئەنجومەنی سەربازیی مەنبیجەوە، لهگهڵ ژمارەیەك وتاری بەرپرسانی ئەنجومەنیش.
لە 15 ئابدا ئاهەنگێكی جەماوەریی تر، دانیشتوانی مەنبیج و خەڵکی دیکەی ناوچەکانی باکوری سوریای راکێشا تا گوێبگرن لە وتارەکان و خۆشی لە نمایشه فۆلکلۆرییهكان ببینن.
مەنبیج رێگەیەکی دوورودرێژی بڕیوە
وتەبێژی ئەنجومەنهكه، شەڕڤان دەورێش وتی: "شەڕی رزگارکردنی شارەکە و دەوروبەری بۆماوەی 75 رۆژ بەردەوامبوو، کە تێیدا چەندین ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەنجومەنی سەربازیی مەنبیج کوژران."
شارەکە گرنگیەکی زۆری هەبوو بۆ داعش بەهۆی ئەوەی تاڕادەیەك لە سنووری تورکیاوە نزیکە و رێگەی نێوان پارێزگای حەلەب و بەشەکانی دیکەی وڵاتەکەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد كه پێش رزگارکردنی مەنبیج -- بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات -- چەکدارە بیانییەکان ئامادەییەکی زۆریان لە شارەکە هەبوو.
وتی دوای دوو ساڵ، "شارەکە ئەنجومەنی سەربازیی هەیە بە ئەزمونێکی زۆری شەڕەوە، لەگەڵ پەیکەربەندیی سوپایهك و هێزێکی رێکخراو".
وتی ئەو ئیداره دیموکراتییه مەدەنیە تازە دامەزراوە سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی سەقامگیری، خزمەتگوزاریی پێشکەشکردووە و لەئێستادا دانیشتوان سوود لە خۆشگوزەرانیی ئابوریی و ئاسایش دەبینن.
دەورێش وتی ئەو متمانەیەی دراوە بە ئەنجومەنی سەربازیی مەدەنی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە، ئاماژەیەكه بە کار و پابەندبوونی ئەنجومهنهکە بەو بەڵێنانەوه كه بە مەدەنیەکانی ناوچەکەی داوە.
وتیشی: "زۆرشتمان بەدەستهێناوە و زۆریش ماوە بەدەستیبهێنین، سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و هەڕەشەکان کە لێرە و لەوێوە دێن (...) نامانترسێنن و بەردەوامین لە رێگەکەمان بەرەو سەقامگیری، ئەمنیەت و خۆشگوزارنیی زیاتر."
گەڕاندنەوەی ئەمنیەت و خزمەتگوزارییهكان
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان، فاروق ماشی بە دیارونای وت: "سروشتی پێكهاتهی کۆمەڵایەتی و رۆحیەتی برایانە لەنێو شاری مەنبیجدا وایکردووە شتی زۆر لەم دوو ساڵەی رابردوودا رووبدەن."
وتی بەراورد بە دۆخی شارەکە ئەوکاتەی داعش رۆیشتە دەرەوە لێی، گۆڕانکارییەکە زۆر سەرنجڕاکێشە.
وتیشی ئەولەویەتی ئیداره مەدەنییهكه و ئەنجومەنی یاسادانان کارکردنە بۆ پێکهێنانی تیمی کار، بە هاریکاریی ئەنجومەنی سەربازیی شارەکە.
ماشی وتی: "ئەنجومەنی مەدەنی مەنبیج لە 5 نیسان 2016 دامەزرێنرا، پێش رزگارکردنی شارەکە و لەوکاتەوە هاوشانی ئەنجومەنی سەربازی خزمەتی شارەکە دەکات."
وتیشی گرنگی بە هەموو کەرتەکان دراوە، بەتایبەتی کەرتی پەروەردە، کە پاڵپشتی دەکرێت به چاککردنەوەی خوێندنگەکان و ئامادەکردنی مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ئەو خوێندکارانەی کە سێ ساڵە لە خوێندن دابڕاون.
ئەولەویەتی یەکەم نەهێشتنی پاشماوهی تەقەمەنییهكانی شەڕ و داروپەردووهكان و مینەلەگەڵ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاریی کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و دەستکردن بە تەواوکردنی ئەم کارە.
وتی مەنبیج و ناوچەکانی دەوروبەری "ئاستێکی بەرزی ئەمنیەتیان هەیە" بەهۆی هاریکاریی نێوان هێزە ئەمنیەکان و کیانە مەدەنیەکان و پاڵپشتیی دانیشتوانیشهوه.
تەبایی کۆمەڵایەتی
جوتیارێكی ناوچهكه، مەحمود شێخ ساڵح، بە دیارونای وت: "هەرگیز بەخەیاڵمدا نهدههات دۆخی شاری مەنبیج ئاسایی ببێتەوەبەو خێراییە."
وتی: "لە ماوەی دوو ساڵدا لەدەست داعش رزگارکرا و بەتەواوی نۆژەنکرایەوە و لەهەموو روویەکەوە ژیان ئاسایی بووەوە."
وتیشی خەڵکی ناوچەکە تەباییان نیشانداوە و دهستیان داوهته دهستی یهك بۆ گەڕاندنەوەی شارەکە بۆ دۆخی پێش قۆناغی داعش.
ههروهها وتی: "چەوساندنەوەی داعش جیاوازیی نەکرد لەنێوان خەڵکی ناوچەکەدا کە رووبهڕووی ئاوارەیی وئەشکەنجەو تەنانەت کوشتنیش بوونهوه."
"وەڵامی هەمووان -- عەرەب، کورد، تورکمان، چەرکەس، موسڵمان و مەسیحی -- هاریکاری و سازان و یەکگرتویی بووە بۆ نەهێشتنی کاریگەرییهكانی شەڕ."