هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

کۆمەك بەلێشاو بۆ مەنبیج دەچێت پاش دەرپەڕاندنی داعش

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

پیاوان نوێنەرایەتی خێزانەکانیان دەکەن لە سەرەدا بۆ وەرگرتنی بەشە کۆمەکی مرۆیی خۆیان لەپشتەوەی ئۆتۆمبیلێکی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبیج بۆ دابەشکردنی کۆمەك. [دیارونا]

پیاوان نوێنەرایەتی خێزانەکانیان دەکەن لە سەرەدا بۆ وەرگرتنی بەشە کۆمەکی مرۆیی خۆیان لەپشتەوەی ئۆتۆمبیلێکی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبیج بۆ دابەشکردنی کۆمەك. [دیارونا]

دیمەنی ناوەوەی عەمبارێکی سەرەتایی لە مەنبیج لەکاتی یەکەم وەجبەی دابەشکردندا. [دیارونا]

دیمەنی ناوەوەی عەمبارێکی سەرەتایی لە مەنبیج لەکاتی یەکەم وەجبەی دابەشکردندا. [دیارونا]

دیمەنی ناوەوەی هەمان عەمباری سەرەوە لەکاتی دووەم وەجبەی دابەشکردندا. [دیارونا]

دیمەنی ناوەوەی هەمان عەمباری سەرەوە لەکاتی دووەم وەجبەی دابەشکردندا. [دیارونا]

دانیشتوان بە دیارونایان وت ژیان لە شاری مەنبیجی سوریدا بەردەوام لە باشتربووندایە لەوکاتەوەی هێزە رزگارکەرەکان کۆتاییان بە دوو ساڵ حوکمی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هێنا لە 12 ئاب.

هەرچەندە دانیشتوانی ئەم شارەی پارێزگای حەلەب هێشتا روبەڕووی بارودۆخێکی سەخت دەبنەوە بەهۆی خراپبوونی سەرتاسەریی باری ئابورییەوە، رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان توانیویانە دەستبکەنەوە بە دابەشکردنی کۆمەکی مرۆیی.

ئەندامێکی رێکخراوی مەنبیج بۆ کۆمەك و گەشە، مونزیر بەدر، بە دیارونای وت ماوەیەکی کورت پاش رزگارکردنی شارەکە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستیکرد بە گەیاندنی خۆراك بە شارەکە لەڕێگای رێکخراوەکەوە.

وتی کۆمەك بەسەر دانیشتواندا دابەشدەکرێت بەپێی ئەو لیستانەی بەردەوام نوێدەکرێنەوە و بەوردی پیایاندا دچنەوە.

ژنان و منداڵان لە شاری مەنبیجی سوری کۆمەك لە رێکخراوە مرۆییەکان وەردەگرن دوای ئەوەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە ناوچەکە دەرپەڕێندرا. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ژنان و منداڵان لە شاری مەنبیجی سوری کۆمەك لە رێکخراوە مرۆییەکان وەردەگرن دوای ئەوەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە ناوچەکە دەرپەڕێندرا. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

وتیشی: "ژمارەی ئەو بەشە [کۆمەکانەی] تا کۆتایی ئەیلول دابەشکراون گەیشتە نزیکەی 14,000 سەبەتە خۆراك، لەوانە 5,000 لەکاتی رزگارکردنی شارەکەدا دابەشکران و بریتیبوون لە خۆراكی جۆراوجۆری وەك دانەوێڵە، برنج، رۆنی چێشتلێنان و هەروەها سابون و جلوبەرگ و ئاویش."

بەدر وتی گەورەترین بەشە کۆمەك لەبەرەجەژنانی قورباندا دابەشکرا کە لە 11 ئەیلول دەستیپێکرد تا "هەرچی دەکرێت هەستی حەوانەوە بە دانیشتوانەکە بدرێت".

کۆمەك دەڕژێتەناو شارەکەوە

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنیی مەنبیج، فاروق دیاب ماشی، بە دیارونای وت: "دابەشکردنی کۆمەك لە شاری مەنبیج لەگەڵ رزگارکردنیدا دەستیپێکرد، دوابەدوای سەرکەوتنی هەڵمەتێك بەناوی سەرکردەی شەهیدبوو فەیسەڵ ئەبو لەیلا کە شارەکە و گوندەکانی دەوروبەری تێدا رزگارکرا."

ماشی وتی رێکخراوە کۆمەکبەخشەکان چەند هەوڵێکیان دا بۆ دابەشکردنی خۆراك بەسەر ئەو دانیشتوانەدا کە بەدەست گەمارۆی داعشەوە دەیانناڵاند.

وتی دوای ئەوەی ئەنجومەنی مەدەنیی مەنبیج بەرپرسیارێتیی ئیدارەکردنی شارەکەی گرتەئەستۆ، هەڵمەتەکانی کۆمەك بەلێشاو گەیشتنە ناو شارەکە تا بە هەموو دانیشتوانەکە بگات.

وتیشی ئەنجومەنەکە خۆی هەندێك لە کۆمەکەکە دابەشدەکات و ئەوەی تری لەلایەن رێکخراوەکانی کۆمەکەوە دابەشدەکرێت کە لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی کانتۆنی کۆبانیەوە مۆڵەتیان پێدراوە، کە ئەویش کۆمەکەکانی بەدەستدەگات و بەسەر ناوچەکاندا دابەشیدەکاتەوە بەپێی پێویستیەکانیان.

هەروەها وتی: "ئەو سەبەتە خۆراکانەی لەلایەن ئەنجومەنەکەوە دابەشکراون کێشیان دەگاتە 55 کیلۆگرام." وتیشی هەر سەبەتەیەك بەشی دوو مانگی خێزانێك دەکات.

ماشی وتی کاری خێرخوازی لە مەنبیج دابینکردنی پێداویستیە پزیشکیەکانیش لەخۆدەگرێت و هەروەها کەلوپەلی پزیشکی بۆ کلینیکەکانی شارەکە و نۆژەنکردنەوە و کردنەوەی قوتابخانەکانی شارەکە و رێکخستنی رێگاکانی هاتوچۆ بۆ شارەکە و لە شارەکەوە.

وتیشی کارەکان بەردەوامن بۆ پاکردنەوەی داروپەردووی ئەو خانوانەی لەشەڕدا لەگەڵ داعش داڕماون و هەوڵی خستنەوەگەڕی خزمەتگوزاریەکانیش دەدرێت.

وتی بۆ نمونە هێزی پۆلیسی شارەکەیە کە دەستیکردووە بەکار "بۆ مسۆگەرکردنی ئارامی و ئاسایشی ئەو دانیشتوانەی دەگەڕێنەوە بۆ شارەکە".

بارودۆخ هێشتا سەختە

دوکاندارێکی مەنبیج، ئەیهەم عیسا، 35 ساڵ، بە دیارونای وت بارودۆخەکە بۆ هەندێك لە دانیشتوان هێشتا "سەختە".

وتی هەندێك لە دانیشتوان هەڵهاتن کاتێك داعش دەستیگرت بەسەر شارەکەدا و هەموو شتێكیان لەدوای خۆیان بەجێهێشت و هەموویان لەدەست دا، چونکە چەکدارانی گروپەکە بەتاڵان بردیان، لەکاتێکدا هەندێکی تر مانەوە بێ هیچ هەلێکی کار.

وتیشی: "هەرچەندە هەندێك شمەك لە بازاڕەکاندا دەستدەکەوێت و هەندێك چالاکی وردەوردە دەستپێدەکاتەوە، بەڵام هێزی کڕیاریی دانیشتوانەکە زۆر لاوازە."

عیسا وتی هێشتا زۆربەی ناوچە کشتوکاڵیەکان ئەمین نین بەهۆی بەردەوامیی کردەکانی نیشانگری و بۆردومانەوە یان بەهۆی ئەو مینانەوە کە لەلایەن داعشەوە چێنراون کاتێك هێشتا لەشارەکەدا بوو بۆئەوەی رێگری لە هەڵهاتنی دانیشتوان بکات بۆ ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆی.

وتی کارەکان بەردەوامن بۆ پاکردنەوەی ناوچە کشتوکاڵیەکان لە مین بەهاوکاریی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبیج و رێکخراوە نێودەوڵەتیە جۆراوجۆرەکان.

هەروەها وتی: "پێدەچێت ژیان وردەوردە بگەڕێنەوە باری ئاسایی لەشارەکەدا."

عیسا وتیشی ئەنجومەنی مەدەنیی مەنبیج سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی لیژنەی گەڕەکەکان دەکات کە ئەوانیش کار بۆ دیاریکردنی پێداویستیەکانی دانیشتوان دەکەن لە شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەریدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500