فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا هەینی (20 تەمموز) رایگهیاند كه حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە بە پێكهێنانی یەکەکانی فریاکەوتن بۆ باشترکردنی ئەمنیەت لە ناوچە بیابانیەکانی نەینەوا.
سەرۆکی پۆلیسی نەینەوا عەمید حەماد نەمیس جبوری بە دیارونای وت سهرهكوهزیران حەیدەر عەبادی و وەزیری ناوخۆ قاسم ئەرعەجی بەڵێنیانداوە بە دروستکردنی یەکەکانی پۆلیسی فریاکەوتن لە ناوچە بیابانییەکانی خوزر و بەعاج.
ئەم بڕیارە بەشێكە لە هەوڵەکانی توندوتۆڵکردنی ئەمنیەت لە ناوچە پان و بەرینە بیابانیەکانی سەڵاحەدین و ئەنبار، کە بەرەو سنووری سوریا درێژدەبنەوە.
وتی بۆ ئێستا، فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا دەتوانێت بەو ئهندامانهی لەبەردەستیدان ئەو کارە ئەنجامبدات.
وتیشی: "هێزەکانمان لە هەموو ناوچەکانی پارێزگاکە دامەزراون و ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی سەرکەوتوو ئەنجامدەدەن بۆ دهستگیركردنی پاشماوەكانی تیرۆریستان کە خۆیان لەناو مەدەنیەکاندا شاردۆتەوە لە ناوەوه و دەرەوەی شارەکاندا."
ههروهها وتی: هەموو رۆژێك ناوچە جیاجیاکان دەپشکنین بە پشتبەستن بە هەواڵگریی درووست، کە زۆربەیان لە خەڵکە ناوخۆییەکەوە دێن."
چەکدارانی داعش دهستگیردهكرێن
جبوری وتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییانە ئەنجامی ئەرێنییان هەبووە و هێزە ئەمنیەکانیش 23 چەکداری توندڕەویان لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی موسڵ دەستگیرکردووە.
وتی لەنێویانداچوار پیاو کە داواکراوبوون بە تۆمەتی تیرۆریزم.
وتیشی هەموویان لە زەهرا و قاهیرە لە رۆژهەڵاتی موسڵ گیران، دووان لە پیاوەکانیش بۆ دادگای حیسبە ("پۆلیسی ئایینی") سهربه "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کاریانکردبوو.
ههروهها وتی یەکێك لە پیاوەکان بۆ دیوانی شەریعە و فەتوای داعش کاریکردبوو، یەکێکی تریشیان چەکداری داعش بووە.
لە 12 تەمموز، پۆلیس چەکدارێکی داعشی گرت بە ناوی ئەنمار هاشم حەماد لە گەڕەکی ریسالە لە رۆژئاوای موسڵ.
دەستگیرکراوەکە کاری بۆ "دیوانی مزگەوتەکانی" گروپەکە کردبوو، سەرپەرشتیاریی بەیعەتدانی خۆبەخشەکانی کردبوو کە خۆیان ناونووسدهكرد تا لە ریزەکانی داعشدا شەڕبکەن.
جبوری وتی پۆلیس پێنجشەممە دوو هاوڵاتی ئازادکرد، کە لەلایەن داعشەوە رفێنرابوون لە سنووری خوزر.
وتیشی: "لەکاتی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنیاندا، پێکدادانی سەخت روویدا لەگەڵ تیرۆریستەکان و هێزەکانمان توانییان پێنج ئەندامی داعش بکوژن."
سەرباری دەستگیرکردنەکان، پۆلیسی نەینەوا جاربەجار دەستیشدەگرێت بەسەر حەشارگەی چەك و وێرکشۆپی دروستکردنی تفاق و پەناگەکانی گروپەکەدا.
خودایه هێزه ئهمنیهكانی عێراقمان بپارێزه!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت