رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) گروپێك ئەندامی خۆی لەسێدارە دا لە شارۆچکەی هەجینی سنوری، سەرکردەیەکی خێڵەکیی عێراقی چوارشەممە (13 حوزەیران) بە دیارونای وت.
فەرماندە لە هێزە خێڵەکیەکانی پارێزگای ئەنبار، شێخ قەتەری سەمەرمەد، وتی: "لە سەرچاوە خێڵەکیهكان و شایەتحاڵانهوە لە هەجین زانیاریمان پێگەیشت كه داعش نزیکەی 30 ئەندامی خۆی گولەباران کردووە لەوێ."
وتی بکوژەکان "جەستەكانیان فڕێدابووە روباری فوراتەوە، رێژگەکەش هەندێك لە جەستەکانی راماڵیبوو بۆ دهوروبهری شارۆچكهی قائیمی هاوسێی" لە پارێزگای ئەنباری عێراق.
وتیشی ئەندامە کوژراوەکانی داعش، کە هەندێك چەکداری بیانییان تێدایە، چەندین تۆمەتیان بەسەردا سەپێنراوە لەلایەن سەرکردەکانیانەوە.
سەمەرمەد وتی ئەو تۆمەتانەش بریتین له "فەرامۆشکردنی ئەرك، گوێڕایەڵنەبوون بۆ فەرمان و دەرخستنی زانیاری و نهێنی دەربارەی گروپەکە".
وتی کوشتنەکان داڕمانی ریزەکانی داعش نیشاندەدەن و بێئومێدی و نەمانی هیوا کە زۆرێکیان ئەزمونی دەکەن و دەریدەخەن کە چەکدارانی ئاسایی دژی فەرماندەکانیان یاخیدەبن.
پاشماوەکانی داعش لە هەجین خۆیان دەشارنەوە
لە سەرەتای ئایارەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەڕی سەختدایە بۆ دەرکردنی داعش لە هەجین، شارۆچکەیەك لە باکوری ئەلبوکەمال.
سهمهرمهد وتی شارۆچکەکە "لەمڕۆدا پاشماوەی ئەندامانی داعشی لەخۆگرتووە" و وتیشی زۆربەی چەکدارە ماوەکان ئەوانەن کە لە عێراق بە خێزانەوە هەڵاتوون.
وتیشی دانیشتوانەكهی هەجین، كه نزیكهی 7,000 كهس دهبن، توشی کورتهێنان بوون لە خۆراك و سوتەمەنی و دۆخێکی خراپیان بەسەرهاتووە بەهۆی شەڕی سەخت و رێگرییەکانی داعشەوە.
ههروهها وتی تەنیا چەند خێزانێك توانیویانە لەو دۆخە هەڵبێن و پەنابەرن بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات یان هێزەکانی رژێمی سوریا، کە ئێستا ئەلبوکەمالیان لەژێردەستدایە.
سهمهرمهد وتی هێزەکانی عێراق بەچڕی دابەزیونەتە سەر سنور بۆ رێگری لە دزەکردنی چەکدارانی داعش لە سوریاوە لە ئەنجامی فشاری بەردەوام بۆسەریان.
وتیشی: "هێزی ئاسمانی عێراق بەشێوەی ئاسایی هێرشی چڕوپڕ ئەنجامدەدات بۆ سەر بنکەکانی داعش لە هەجین بە هەماهەنگی لهگهڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."
وتی لە 7 حوزەیران، هێزەکانی عێراق لە "بنکەیەکی فەرماندەیی" داعشیان دا لە ناوچەی هەجینکە سەرکردە و چەکدارانیان تیایدا گردببونەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی، ئەو هێرشە دوایین بوو لهزنجیرەیەك هێرشی سنووربڕ، كه "ئامانجەکانی پێکا و بنکەکە بەتەواوی خاپورکرا".