هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق پێگەکانی داعش لەنێو سوریادا خاپوردەکەن

فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق كۆمه‌ڵێك هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا لە شاری هەجینی سوریا، له‌ خۆرهەڵاتی شاری دێرەزوور و پێگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان تێکشکاند، وەزارەتی بەرگری عیراق پێنجشەممە (7 حوزەیران) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "فڕۆکە F16ەکانی عێراق بەیانی پێنجشەممە بە پشتبه‌ستن بە هەواڵگریی دروست، بنکەیەکی فه‌رمانده‌یی و كۆنترۆڵی سەربازییان بۆردومانکرد کە سەرکردەكان و چەکدارانی باندی تیرۆریستی داعشی تێدابوو لە ناوچەی هەجین له‌نێو خاکی سوریادا."

بەیاننامەکە راشیگەیاند كه‌ هێرشەکە ئامانجی خۆی پێکا و پێگەکە بەتەواوی خاپورکرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500