هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

خێڵه‌كان و ئێزدییەکانی نەینەوا بەرەو ئاشتبوونەوە دەڕۆن

عەلا حسێن لە بەغدا

خێڵەکیەکانی نەینەوا و ئێزدییەکان بەشدارییده‌كه‌ن لە کۆبوونەوەیەکی ئاشتبوونەوەدا لە قەزای تەلەعفەر، خۆرئاوای موسڵ. [خاوەنی وێنە: ماڵپەڕی تەلەعفەر گەیت]

خێڵەکیەکانی نەینەوا و ئێزدییەکان بەشدارییده‌كه‌ن لە کۆبوونەوەیەکی ئاشتبوونەوەدا لە قەزای تەلەعفەر، خۆرئاوای موسڵ. [خاوەنی وێنە: ماڵپەڕی تەلەعفەر گەیت]

خێڵەکانی پارێزگای نەینەوا بەڵێنیانداوە هەر ئه‌ندامێكیان کە دەرکەوت دەستی هەبووبێت لە کوشتن و رفاندن و بەکۆیلەکردنی ژنانی ئێزدییدا، رادەستی کاربەدەستانی عێراقی بکەن.

ئەمە داواکاریی سەرەکیی ئێزدییەکانە وەك مەرجی گەیشتن بە ئاشتبوونەوەی راستەقینە لەنێوان ئەو دوو گروپەدا، کە هەردووکیان لە خۆرئاوای موسڵن.

ئێزدییەکان هەندێك خێڵی عەرەبی ناوچەکە لەنێو و دەوروبەری شاری شەنگال تۆمەتباردەکەن بە یارمەتیدان و تێوەگلان لەگەڵ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لەکاتێكدا ئەو گروپە توندڕەوە ده‌ستیگرت به‌سه‌ر شارەکەدا.

سەرکردەی خێڵی مەتیوت، شێخ قاسم مەتیوتی، وتی: "ئێمە بەتەواوی مامەڵەی گروپەکە و کردەوە تیرۆریستیەکانی دژی ئێزدییەکان و ئەوانیدی رەتدەکەینەوە."

خێڵەکیەکانی نەینەوا و ئێزدییەکان بەشدارییده‌كه‌ن لە یەکێك لە کۆبوونەوەکانی ئاشتبوونەوەدا لەنێوان عەرەب و ئێزدییەکاندا لە قەزای تەلەعفەر، خۆرئاوای موسڵ. [خاوەنی وێنە: ماڵپەڕی تەلەعفەر گەیت]

خێڵەکیەکانی نەینەوا و ئێزدییەکان بەشدارییده‌كه‌ن لە یەکێك لە کۆبوونەوەکانی ئاشتبوونەوەدا لەنێوان عەرەب و ئێزدییەکاندا لە قەزای تەلەعفەر، خۆرئاوای موسڵ. [خاوەنی وێنە: ماڵپەڕی تەلەعفەر گەیت]

مەتیوتی بە دیارونای وت: "ئێمە بێبەریین لە هەموو ئەوانەش کە پەیوەندییان پێوەکردن و یارمەتییان دان لە ئەنجامدانی تاوانەکانیاندا لە شەنگال و شوێنەکانی دیکە."

وتی له‌گه‌ڵئەوەشدا داعش کیانێکی تیرۆریستیە و نابێت تەواوی خێڵێك بەرپرسیار دابنرێت بەرامبەر تاوانی هەندێك لە ئەندامانی کە پەیوەندییان پێوەکردووە.

مەتیوتی وتی خێڵەکەی زۆربەی ئەوانەی رادەستی کاربەدەستانی عێراق کردووە کە سەلمێنراوە پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە.

وتیشی: "ئێمە ناوی هەموو ئەو ئەندامانەی خێڵمان داوه‌ته‌ بەرپرسانی ئەمنی کە ئەندامی داعشن. هیچ خێڵێکی دیکە ئەوەی نەکردووە."

جەختیشکردەوە: "تەنیا هەندێك ماون کە لە عێراق هەڵاتوون." بەڵێنیشیدا كه‌ ئەو ئه‌ندامانه‌ی خێڵیش دەستگیربکرێن گەر بگەڕێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان لە پارێزگاکە.

تاوانکاران دەبێت دادگاییبکرێن

مەتیوتی وتی خێڵەکە دەیەوێت هاوکاربێت لەگەڵ ئێزدییەکانی شەنگال و ئاماژەیکرد بەوەی خێڵە عەرەب و ئێزدییەکان وەك هاوسێ پێکەوە ژیاون لە ناوچەکە بۆ سەدان ساڵ و پێشتر پەیوەندیی نزیك و برایانەیان هەبووە.

قاسم شەشۆ کە فەرماندەی یەکەیەکی ئێزدیی هێزەکانی پێشمەرگەیە لە چیاکانی شەنگال، وتی: "رۆحەکان ئارام ناگرن و ئاشتبوونەوە روونادات تا ئەوکاتەی هەموو ئەوانەی دەستیان لە رشتنی خوێنی ئێزدییەکاندا هەیە رادەستنەکرێن."

شەشۆ بە دیارونای وت ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە دەبێت دادگاییبکرێن لە دادگایەکی عێراقی یان نێودەوڵەتی.

وتی: "ئێمە زیاتر لە 6,000 ئێزدییمانلەدەستدا، لەوانەی کوژران و دەستگیرکران و ژن و کچەکانمان لە بازاڕی موسڵ و رەققە و شوێنەکانی دیکە فرۆشران ئەوکاتەی لەژێردەستی داعشدا بوون."

وتیشی: "هەموو ماڵه‌كانی خواپه‌رستیمان روخێنران."

هه‌روه‌ها وتی بەرپرسان لەم تاوانانە "دەبێت ئەمڕۆ رادەستی بەرپرسانی عێراق بکرێن تا مافی دادپەروەرانە و شیاوی قوربانیان بدرێت".

شەشۆ داوای لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سەرنجی زیاتر بدەنە ئێزدییەکان و ئاماژەیکرد بەوەی ئەم کەمینەیە لە مێژووی خۆیدا 74 جینۆسایدی بەرامبەر کراوە.

وتی لەمڕۆدا تەنیا ملیۆنێك ئێزدی لە جیهاندا ماوە، "کە پێشتر 80 ملیۆن بووە لە سەدەکانی رابردوودا".

پیاوانی داواکراو لە نەینەوا خۆیان شاردۆتەوە

وتەبێژی خێڵەکانی نەینەوا، موزاحیم حوه‌ییت بە دیارونای وت ئێزدییەکان زۆر تاڵاویان چەشتووە بەهۆی کردە تیرۆریستیەکانەوە.

وتی بەتەواوی پشتگیریی داواکارییەکانی شەشۆ دەکات و جەختیکردەوە لەوەی هەموو ئەوانەی دەستیان لە خوێنڕشتنی ئێزدییەکاندا هەبووە دەبێت رابكێشرێنه‌ به‌رده‌رم دادگا.

حوه‌ییت تکای لە خێڵە عەرەبەکانی ناوچەكانی هاوسێی شەنگال کرد کە هەر کەسێکی داواکراویان هەیە بەزووترین کات بیدەنە کاربەدەستان و لەئێستادا خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێزدییەکان، تا پشێوییەکە ئارامدەبێتەوە.

وتی: "خێڵە عەرەبەکان تەواو ئاشنان بە دابونەریتی ئاشتەوایی و میکانیزمەکانی گەڕاندنەوەی ماف."

وتیشی: "ئەوان بەباشی دەزانن کە ناتوانن لەسه‌ر مێزی ئاشتەوایی بەرامبەر برا ئێزدییەکانیان دانیشن تا دڵنیانەبن لەوەی هەموو کەسە داواکراوەکان دراون بە دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق."

هه‌روه‌ها وتی ژمارەیەك کەسی داواکراو هێشتا خۆیان شاردۆتەوە لە شارەکانی موسڵ، بەعاج، رەبیعە و زومماری پارێزگای نەینەوا.

وتیشی خێڵەکانی ئەو ناوچانە "دەبێت هاریکاریی زیاتر بکەن لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردن و رادەستکردنیان به‌ کاربەدەستانی عێراق". جەختیشیکردەوە لەوەی هێندە بەس نیە کە خێڵەکان خۆیان لێ بێبەری بکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

به‌داخه‌وه‌، عه‌ره‌به‌كان خیانه‌ت له‌ كه‌مینه‌كان ده‌كه‌ن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ته‌واوی عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌لبو مه‌تیوت و جه‌غایفه‌ و جاحیش له‌ گونده‌كانی شنگال و به‌عاج، پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكی شه‌مه‌ر له‌ شنگال و به‌عاج، توركمانیه‌ سوننه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر، به‌شداربوون له‌م داستانه‌ مێژووییه‌دا. ئه‌وان بوون كه‌ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان دامه‌زراند، پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند بیانییه‌ك كه‌ هاتبوون بۆ یارمه‌تیدانیان، ئه‌وانیش به‌شداربوون له‌و تاوانانه‌دا له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا. سوێند به‌ خوا، ئه‌وان جگه‌ له‌ هه‌ندێكی كه‌میان نه‌بێ، تاوانبارن و ناسراویشن. له‌به‌رئه‌وه‌، ئێمه‌ هیوادارین دادپه‌روه‌ری بێته‌ئاراوه‌. ئه‌وان ته‌نها خیانه‌تیان له‌ خێزانه‌ ئێزیدیه‌كان و براكانیان نه‌كرد، به‌ڵكو له‌ نیشتیمانه‌كه‌شیان، خاكه‌كه‌یان، شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تیان. ئه‌وان خیانه‌تیان له‌ هه‌موو تاكێكی راستگۆی عێراق كردووه‌ كه‌ خه‌می وڵاته‌كه‌یانه‌، هه‌روه‌ها له‌ شه‌ره‌ف و شكۆی عێراق. هیوادارین ئه‌وان له‌سه‌ر كردار و خیانه‌ته‌كانیان سزابدرێن بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ ئاشتی و ئارامی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ بژین به‌ خۆشه‌ویستی خودا و وڵات!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌