شەڕی توند روویداوە لەنێوان تەحریر شام و ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە ناوچەیهكی گوندنشینی باکوری سوریا، چالاکوانێك وتی.
چالاکوان موسعەب عەساف بە دیارونای وت زیاد لە دە چەکدار لە هەردوولا کوژراون یان برینداربوون لە شەڕەکاندا و قەدەغەی هاتوچۆی شەو بەگەڕخراوە لە زۆر بەشی ئیدلیبدا.
وتی شەڕ بەردەوامە لەنێوان تحریر شام و ئەندامانی داعشدا لە ناوچەی سنوورییه گوندنشینهكانی ئیدلیبدا له خۆرئاوا، بەتایبەتی لە دەوروبەری شاری سەلقین.
وتی: "ئەم شەڕانە هەڵگیرسان بەهۆی ناکۆکییهوه لهنێوان ئەندامە ئۆزبەکیەکانی تەحریر شام و ئەندامە عێراقیەکانی داعشدا كه خهڵكی موسڵن." ئاماژەی بەوەش کرد کە هەردوو رێککەوتبوون لەسهر ئهوەی ئەندامانی داعش لە ناوچەی کەفر هند دەمێننەوە دوای ئەوەی لە موسڵەوە گەیشتن.
عەساف وتی: "تەحریر شام ناکۆکیەکەی قۆستەوە تا وا پیشانبدات کە ئۆپەراسیۆنی راوەدوونانی ئەو ئەندامانەی داعشی دەستپێکردووە کە تیرۆر و تەقینەوە دەکەن لە ناوچەی ئیدلیب."
لە بەیاننامەیەکدا کە تەحریر شام بڵاویکردەوە، ئەو هاوپەیمانێتیە رایگەیاند لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا ناوەندێکی راهێنانی دۆزیوەتەوە کە جبەخانەی چەك بووە و هی داعش بووە.
وتی: "بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە زۆر باش دەزانن کە ئەندامانی عێراقیی داعش لە ناوچەکە دەمانەوە بەهۆی رێککەوتنەوە لەگەڵ تەحریر شام و یەکەکانی چەکدارانی تەحریر شام بەردەوام ئامادەبوون لە شارۆچکەی کەفر هند."
چەکدارانی عێراقیی داعش زیانیان لێدهكهوێت
عەساف وتی دوایین زانیاری لە دەوروبەری سەلقینهوه ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە نزیکەی 30 ئەندامی عێراقیی داعش لە کەفر هند هەبوون.
وتیشی تەحریر شام لانیکەم نیوەیانی کوشتووە و شەڕیش بەردەوامە لەگەڵ ئەو چەکدارە عێراقیانەی کە ماون.
ههروهها وتی تەحریر شام بهتەواوی نیازێتی ئەندامە عێراقیە ماوەکان لەناوبەرێت و ئاماژەی بەوەش کرد كه لە سهرهتای شەڕهكهدا دوو ماڵ تەقێنرانەوە کە ئەوانی تێدا جێگیربوون.
عەساف وتی لە چەند رۆژی رابردوودا دۆخی گشتیی پاشاگەردانی لە پارێزگای ئیدلیب گەیشتۆتە لوتکە، بەتایبەتی دوای دوایین رووداوی تەقەکردن لە ئاڵوگۆڕكهرێكی دراو لە شاری سەرمین.
ئەو ئاڵوگۆڕكهری دراوە، بەناوی عەلا عەبدولعەزیز، 100,000 دۆلاری لێ دزرا و بۆ ناوچەیەکی دیکە گوازرایەوە، کە لەوێ فیشەك بەسەریەوە نرا.
ئەو لە هێرشەکەدا نەمرد، بەڵام به سەختی برینداربوو، ئێستاش لهژێر چارەسەردایه.
شەوی دووشەممەش (4 حوزەیران)، ژنێکی پیر بەناوی جەمیلە عەبدولفەتاح لە شاری ئەریحا کوژرا لە سەرمین و خشڵ و پارەکەی لێدزرا.