بارگرژییهكان له پارێزگای دەرعا زیاددهكهن دوای هەواڵی ئەوەی هێزێكی پشتگیریی رژێمی سوریا گەیشتۆتە ناوچەکە، کە مانای وایە رەنگه شەڕی نوێ دروستببێت، بەرپرسێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.
لەئێستادا شەڕی توند لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و گروپێکی دڵسۆز بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەڕێوەدەچێت، کە وایکردووە مەدەنیەکان گیربخۆن و ترسی قوربانی زیاتریان هەیێت گەر شەڕی سەختتر رووبدات.
ئەفسەرێك لە سوپای سوریای ئازاد کە لە دەرعا جێگیربووە، یاسر تورکمانی، وتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و مەدەنیەکان لە دەرعا نیگەرانن دەربارەی ئەگەری پێشهاتەکان.
تورکمانی بە دیارونای وت لە باشوری دەرعا،یەکەکانی سوپای سوریای ئازاد شەڕ لهگهڵ جەیش خالید بن وەلید دەکەنکە گروپێکە بەڵێنی دڵسۆزیی داوه بە داعش. ئاماژەشی کرد بەوەی هەواڵی ئەوە هەیە هێزی پشتیوانیی داعش دزەبکەنە ناوچەکەوە تا بەشداریبكهن له شەڕەکەدا.
وتیشی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن هەوڵدەدەن ناوچەکە پاکبکەنەوە لە داعش و هاوپەیمانانی تا نەکەوێتە بەر هێرشی ئاسمانیی قورس کە توندڕەوان دەکەنە ئامانج.
وتی هاوکات، هێزەکانی رژێم پێگەکانیان بەهێزدەکەن لەو ناوچانەی رووبەڕووی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن وەستاونهتهوه لە دەرعا.
هێنانی هێزی زۆر لەلایەن رژێمەوە
وتی لە دوو رۆژی رابردوودا بە دەیان ئۆتۆمبیل و سەرباز بینراون کە دێنە ناوچەکەوە و یاوەری دەکرێن بە جوڵەی هێزەکانی سەربە ئیران، لەنێویاندا یەکەکانی حیزبوڵای لوبنانی و گروپه تازە-پێکهێنراوه سورییهكان.
تورکمانی وتی هێزی ئاسمانی رژێم نامیلکەی بەرداوەتەوە کە داوای لە مەدەنیەکان و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دهكات پەیوەندیبکەن بە بەناو "پرۆسەی ئاشتەوایی نیشتیمانی"یەوە.
لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە دەرعا تائێستا هەر پێشنیارێك رەتدەکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە بەگوێرەی ئەو خاڵانەی لە رێککەوتنی ئاشتەواییدا دانراون و لە ناوچەکانی دیکە مۆرکراون.
ئەوهش بووه هۆی ئاگربەست، بەجۆرێك چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و خێزانەکانیان لەو ناوچانەوە گواستراونەتەوە بۆ پارێزگای ئیدلیب لە باکوری سوریا.
بەگوێرەی تورکمانی، رژێم رێککەوتنی هێورکردنەوەی پێشێلکردووە کە لەلایەن لایەنە نێودەوڵەتییەکانەوە دانراوە و ژمارەیەك پێگەی لە شاری دەرعا تۆپبارانکردووە، کە لەنێوان هەردوولادا دابەشکراوە.
وتی ژمارەیەك کەس لە تۆپبارانەکەدا برینداربوون، کە بۆتە هۆی زیانێکی ماددی گەورەش.
تورکمانی هۆشدارییدا لەوەی هەر شەڕێک لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمدا ئاکامی کارەساتباری لێدەکەوێتەوە.
وتی لەبەر تێکەڵبوونی ناوچەكانی ژێردەسەڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو و لەبەرئەوەی ناوچەکە دانیشتوانی زۆرە -- نزیکەی 700,000 کەسی لێیە -- كه مانای وایه قوربانی زۆر دهبێت لە دۆخی تۆپباران و شەڕ و هێرشی ئاسمانیدا.