هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

لایەنەکانی سه‌ربه‌ هێزەکانی سوپای سوریای ئازاد لە دەوروبەری دەرعا لە داعش دەدەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی لایەنەکانی نێو سوپای سوریای ئازاد بەشداری دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی 'فەتح فتوح'دا لەدژی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' و هاوپەیمانانی، وەك لە وێنەکەدا دیارە دەچن بەرەو شەڕ لە 5 تەمموزدا. [خاوەندارێتی وێنە: یاسر تورکمانی]

ئەندامانی لایەنەکانی نێو سوپای سوریای ئازاد بەشداری دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی 'فەتح فتوح'دا لەدژی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' و هاوپەیمانانی، وەك لە وێنەکەدا دیارە دەچن بەرەو شەڕ لە 5 تەمموزدا. [خاوەندارێتی وێنە: یاسر تورکمانی]

لایەنەکانی نێو سوپای سوریای ئازاد کە لە بەرەی باشور شەڕدەکەن ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان پێکهێناوە و شەڕی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و هاوپەیمانانی دەکەن لە دەروبەری پارێزگای دەرعا.

ئەفسەر لە لیوای تەوحید کەتائیب حۆران کە بەشداریی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکە دەکات، یاسر تورکمانی، وتی 'ژووری هێڵی یەکگرتووی ئۆپەراسیۆن" ئامانجی ئازادکردنی تەواوی ناوچەی یەرموك و دەوروبەری ناوچەی دەرعایە.

لایەنە بەشداربووەکان شەڕی "فەتح فتوح"یان دەستپێکرد بە ئامانجی بنەبڕکردنی بوونی داعش لە ناوچەکەدا، لەگەڵ جەیشی خالید ئیبن وەلید، گروپێك کە بەڵێنی دڵسۆزیی بە داعش داوە، بە دیارونای وت.

وتی ئۆپەراسیۆنەکە بەتایبەتی بنکەی یەرموك دەکاتە ئامانج لە خۆرئاوای شاری دەرعا، شارۆچکەی عەدوان، بنکەیەکی سەربازی کە سەردەمێك هی سوپای سوریا بوو، ناسرابوو بە یەکەی سەربازیی ئێم دی و گردی عەشتارە.

یەکەمین فیشەکەکانی ئۆپەراسیۆنی 'فەتح فتوح' لەدژی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' و هاوپەیمانانی لە 5 تەمموزدا لەدەوروبەری دەرعا تەقێندران. [خاوەندارێتی وێنە: یاسر تورکمانی]

یەکەمین فیشەکەکانی ئۆپەراسیۆنی 'فەتح فتوح' لەدژی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' و هاوپەیمانانی لە 5 تەمموزدا لەدەوروبەری دەرعا تەقێندران. [خاوەندارێتی وێنە: یاسر تورکمانی]

لایەنەکانی سوپای سوریای ئازاد بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنی 'فەتح فتوح'دا لەدژی داعش و هاوپەیمانەکانی لە دەوروبەری دەرعا. [خاوەندارێتی وێنە: یاسر تورکمانی]

لایەنەکانی سوپای سوریای ئازاد بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنی 'فەتح فتوح'دا لەدژی داعش و هاوپەیمانەکانی لە دەوروبەری دەرعا. [خاوەندارێتی وێنە: یاسر تورکمانی]

وتیشی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە بەئامانجی ئازادکردنی ناوچەکانی ژێردەستی گروپی خالید ئیبن وەلید دەبێت دوای ئەوەی بەڵێنی دڵسۆزییان دا بە داعش، لەنێویاندا سەحم، تەسیل، تەل جوموع.

هێرشی سەربازی بەردەوامە

تورکمانی وتی ژووری ئۆپەراسیۆن لە سەرەتای تەمموزدا پێکهێنرا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سپێدەی 5 تەمموز دەستیانپێکرد بە هێرشێك بۆسەر شارۆچکەی جیلێن و سەحم و یەکەی سەربازیی ئێم دی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد كه‌ "جیلێن یەکێکە لە بنکە سەرەکییەکانی جەیشی خالید ئیبن وەلید، چونکە ئەو شوێنەیە کە بنکەکانی فەرماندەیی گروپەکەی لێیە".

وتی لایەنەکانی سوپای سوریای ئازاد بەشداریدەکەن لە شەڕەکەدا، لەنێویاندا جەیش سەورە، جەیش تەحالوف و ئەنجومەنی سەربازیی نەوا.

وتیشی: "هەریەکە لە لایەنە بەشداربووەکان ژمارەیەکی زۆر یه‌كه‌ی لاوەکی و لیوایان له‌خۆگرتووه‌ کە هەوڵدەدەن لەژێر فەرماندەییەکی یەکگرتوودا یەکبگرن."

تورکمانی وتی: "بەشێوەیەکی باش سەرکەوتووبوون لەمەدا چونکە فەرماندەییەکە لەئێستادا کورتبۆتەوە بۆ ئەم سێ گروپە."

'کاتی خۆیەتی' بۆ بنەبڕکردنی داعش

تورکمانی وتی لە چەند رۆژی داهاتوودا، هەر بوونێکی داعش و هاوپەیمانانی لە دەوربەری دەرعا هەوڵی لەناوبردنی دەدرێت، کە کۆنترۆڵی ژمارەیەکی زۆر لە بنکە و شارۆچکەی ستراتیژی دەکەن، لەنیویاندا گوندی جوملە، عابدین و کۆوایە.

وتیشی داعش و هاوپەیمانانی کۆنترۆڵی قوسەیریشیان کردووە، کە نزیکە لە ئەردەنەوە و شارۆچکەی حایتیش، کە ماوەیەکە گەمارۆیان داوە.

تێبینیی ئەوەشیکرد: "جەیشی خالید ئیبن وەلید لە واقیعدا لەلایەن ئەمیرەکانی داعشەوە ئاراستەدەکرێت کە هاتنە ناوچەکە بۆ سەرپەرشتیکردن و بەشداریکردن و ئاراستەکردنی شەڕەکانی."

تورکمانی وتی: "ئێستا کاتێکی باشە بۆ هێرشکردنە سەر و لەناوبردنی داعش و هاوپەیمانانی لە ناوچەکەدا بەهۆی ئەو شەڕانەی لەدژی گروپەکە لە رەققە دەکرێن."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد كه‌ سەرەڕای ئەوەش، جەیشی خالید ئیبن وەلید فەرماندە باڵاکەی لەدەستدا، کە ئەبو محەمەد مەقدیسی بوو، لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندە پلەیەکەکانی لە دوو مانگی رابردوودا و لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر شارۆچکەی شارجەدا.

وتی دواتر گروپەکە فەرماندەکەی لەدەستدا، محەمەد رەفعەت ریفاعی و گروپێکی دیکە لە فەرماندەکانی لە شارۆچکەی جیلێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500