هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ناوه‌ندی چاکسازی سوریا هەوڵی ماڵیکردنی 'بێچوەشێرانی خەلافەت' دەدات

ئاژانسی فرانس پرێس

کوڕێکی هەرزەکار لەسەر تەختەیەك دەنوسێت لە ناوەندی چاکسازی هۆری بۆ چەکدارە منداڵەکانی پێشووی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە تەل مەعروف، 11 شوبات. [دەلیل سڵێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

کوڕێکی هەرزەکار لەسەر تەختەیەك دەنوسێت لە ناوەندی چاکسازی هۆری بۆ چەکدارە منداڵەکانی پێشووی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە تەل مەعروف، 11 شوبات. [دەلیل سڵێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

حەسەنی تەمەن سیانزە ساڵ دەکرێت تاوانی ئەنجامدابێت بۆ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، بەڵام لەجیاتی دەستبەجێ بەندکردنی، بەرپرسانی کورد لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا خستیانە ناوەندێكی چاکسازییەوە.

حەسەن یەکێکە لە نزیکەی 80 هەرزەکاری دیکە، تەمەنی نێوان 12 بۆ 17، کە چاکسازییان تێدادەکرێت لە ناوەندی هۆری لە تەل مەعروف، پارێزگای حەسەکە. هەموویان لەلایەن چەکدارانی کورد یان هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ده‌ستگیركراون.

هەندێکیان منداڵی خێزانی داعشن، کە رەنگە دایکوباوکیان لە زینداندا بن، لەکاتێکدا ئەوانیدیکە راستەوخۆ راکێشرابوون --بەزۆر بێت یان خۆبەخشانە-- لەلایەن داعشەوە.

بەرپرسانی خۆجێی دان بەوەدا دەنێن زیندانەکانیان پڕبووە و دەڵێن بەهیوان شێوازی بنیادنەر یارمەتی چاککردنەوەی پەیوەندی بدات بەو خێڵانه‌ی ناوچەکەوە کە پێشتر پشتگیریی توندڕەوانیان دەکرد.

کوڕێکی هەرزەکار شت دروستدەکات لە ناوەندی چاکسازی هۆری بۆ چەکدارە منداڵەکانی پێشووی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە تەل مەعروف، 11 شوبات. [دەلیل سڵێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

کوڕێکی هەرزەکار شت دروستدەکات لە ناوەندی چاکسازی هۆری بۆ چەکدارە منداڵەکانی پێشووی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە تەل مەعروف، 11 شوبات. [دەلیل سڵێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

کوڕێکی هەرزەکار لەبەردەم ئاوێنەیەك دانیشتوە لە ناوەندی چاکسازی هۆری بۆ چەکدارە منداڵەکانی پێشووی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە تەل مەعروف، 11 شوبات. [دەلیل سڵێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

کوڕێکی هەرزەکار لەبەردەم ئاوێنەیەك دانیشتوە لە ناوەندی چاکسازی هۆری بۆ چەکدارە منداڵەکانی پێشووی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە تەل مەعروف، 11 شوبات. [دەلیل سڵێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

حەسەن پێشتر لەمساڵدا پەیوەندیکرد بە ناوه‌ندی هۆرییەوە، دوای چەند مانگێك لە کرانەوەی بینایەك بە ژوور و بەشی ناوخۆیی لەخشت دروستکراو بە قەبارەی لاکێشەیی.

وەك کوڕی فەرماندەیەکی باڵای داعش لە شاری رەققە، کە پێشتر پایتەختی دیفاكتۆی بەناو دەوڵەتی گروپەکە بوو، بەشێوەیەکی ئاسایی شایەتی سەربڕینەکان دەبوو.

ئەو هێزە کوردییانەی دەستگیریانکرد وێنەیەکیان دۆزییەوە کە نیشانیدەدات سەرێکی بڕاوی بەدەستەوەیە، بەلام ئەوەی ئاخۆ ئەم کوڕە خۆی کەسی کوشتووە یان نا روون نیە.

یەکێك لە دوو بەڕێوبەری ناوەندەکە، رۆکا خەلیل وتی: "کاتێک گەیشت، وەك زۆرێکیان، سڵاوی نەکرد، تەوقەی نەکرد و سەیری چاوی نەدەکردین."

'بەئاسانی چاکدەکرێت'

وەك لاوانی تری داعش ناسراو بە "بێچوەشێرانی خەلافەت"، حەسەن لەژێر هەوڵه‌كانی گروپەکەدا بووە بۆ سەپاندنی جۆرێك لە توندوتیژی و ئایدۆلۆژیای توندڕەو بەسەر تەواوی نەوەیەکدا.

هاوبەڕێوبەری ناوەندەکە، عابیر خالید، وتی ئێستا هەندێك لەو لاوانە لە بەشی ناوخۆیی نێشتەجێن کە لەوێ دەستیان بە تەلەفۆن یان ئینتەرنێت راناگات، بەڵام شەو و رۆژ کارمەندی لێیە.

وتی: "وەك مرۆڤ حسابیان بۆ دەکەین، چونکەقوربانیی شەڕن."

لەکاتێکدا زۆربەی منداڵەکان سورین، ناوەندەکە "بێچوەشێران"ی پێشوو لە وڵاتانی دیکەشەوە لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا تورکیا و ئەندەنوسیا.

رۆژەکانیان بە رۆتینێکی توند بەڕێوەدەچێت، له‌وانه‌ وەرزشی زۆر، چەندین پیشە لەنێو بیناکەدا و کار و راهێنان تا بتوانن ببنە سەرتاش یان به‌رگدروو.

ئەوەی کە سەرەکییە لە پرۆسەی چاکسازیدا، مەنهەجێکە کە مێژوو، جوگرافیا، وانەی عەرەبی و کوردی، لەگەڵ وانەی "ئەخلاق" له‌خۆده‌گرێت.

بەگوێرەی کارمەندانی ناوەندەکە، زۆرێکیان ئەزمونی هەژارییان کردووە، بڕێکی کەم پەروەردەیان هەبووە و لە ژینگەی خێزانیی سه‌ختدا گەورەبوون. چواریان لەلایەن داعشەوە بۆ ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی نێردرابوون بەڵام لەجیاتی ئەوە خۆیان رادەستکردبوو.

خەلیل وتی: "نیشانیدەدات کە ئایدۆلۆژیاکەیان هێندە قوڵ نیە و دەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت."

سزای کەمکراوە

نزیکەی سێیەکی "میوانان"ی ناوەندی هۆری سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە لە شەش مانگەوە بۆ حەوت ساڵ، بەڵام بەرپرسانی کورد پێیانوایە دەتوانن چاکسازییان تێدا بکەن گەر ژینگەیەکی پشتگیرییكه‌ریان هەبێت.

گەر هه‌ڵسوكه‌وتیان لە هۆری باش بێت، دەکرێت سزاکانیان کەمبکرێتەوە و دەکرێت ئازادبکرێن بۆ نێو خێزانەکانیان لەماوەی چەند مانگێکدا.

لەئێستادا حەسەن چاوەڕێی دادگاییە و خەلیل وتی رەنگە سێ ساڵ سزا بدرێت، هەرچەندە دەکرێت ئەوە کەمبکرێتەوە.

خەلیل وتی هێشتا زووە بۆ لەقەڵەمدانی چالاکیەکانی ناوەندەکە بە سەرکەوتوو، بەڵام جەختیکردەوە لەوەی دەکرێت ئەنجام بەدەستبهێنرێت.

وتی: "ئەمڕۆ، زۆر لەوان خۆیان دێن قسەمان لەگەڵ بکەن."

وتیشی: "حەسەن چیتر سوکایەتی بە هاوپۆلەکانی ناکات کاتێك کێشەیەك دروستدەبێت." هه‌روه‌ها وتی: "تەنانەت گوێ له‌ مۆسیقاش دەگرێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500