هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش لاشەی منداڵە سەربازەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ خێزانەکانیان له‌ دێرەزوور

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەو منداڵە سەربازانەی لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)ەوە بەسەربازگیراون لە رووپۆشی رەشدا دەردەکەون لەم وێنەیەدا کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لایەنگرانی داعش بڵاوبۆتەوە.

ئەو منداڵە سەربازانەی لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)ەوە بەسەربازگیراون لە رووپۆشی رەشدا دەردەکەون لەم وێنەیەدا کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لایەنگرانی داعش بڵاوبۆتەوە.

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) جەستەی ژمارەیەك منداڵی سەرباز، ناسراو بە 'بێچوەشێرانی خەلافەت'ی داوەتەوە بە خێزانەکانیان لە پارێزگای دێرەزووری سوریا، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

بەگوێرەی چالاکوانی بواری میدیا، محێدین عەقیدی، خەڵکی گوندی کەشکەشیە، دووشەممە (14 ئاب) و سێشەممە، پاسەوانانی داعش جەستەی 22 منداڵی سەربازی کەمتر لە 14 ساڵیان داوەتەوە بە خێزانەکانیان لە خۆرهەڵاتی دەوروبەری دێرەزوور.

عەقیدی بە دیارونای وت ئەمە شەپۆلێك لە توڕەیی و خەمی بەدوای خۆیدا هێنا لەنێو دانیشتواندا، ئاماژەی بەوەشکرد کە هەندێك لە منداڵان لە مانگی رابردوودا بەسەربازگیرابوون.

عەقیدی وتی بەگوێرەی شایەتحاڵان، ئەندامانی داعش بە دایکوباوکی منداڵەکانیان وتووە کە ئەوان لە شەڕی ناوچەی بادیە [بیابان]ی سوریادا کوژراون.

وێنەی منداڵانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) بڵاوکراوەتەوە لەسەر ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی لایەنگرانی داعش. پێشتر لەم هەفتەیەدا، گروپەکە لاشەی 22 منداڵی سەربازی دایەوە بە خێزانەکانیان لە دەوروبەری دێرەزوور.

'بێچوەشێرانی خەلافەت' -- ئەو منداڵە سەربازانەی بەزۆر لەلایەن داعشەوە بەسەربازگیراون -- بەکارهێنراون بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی چەکدار لە ئاکامی شکستە یەک لەدوای یەکەکانی گروپەکە. [وێنەکە لە ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لایەنگرانی داعشدا بڵاوبۆتەوە]

کەتیبەی منداڵانی سەربازی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) دەبینرێت لەم وێنەیەدا کە لەسەر ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی لایەنگرانی داعشدا بڵاوبۆتەوە.

کەتیبەی منداڵانی سەربازی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) دەبینرێت لەم وێنەیەدا کە لەسەر ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی لایەنگرانی داعشدا بڵاوبۆتەوە.

وتیشی: "ئەو منداڵانە بەشێك بوون لە گروپێکی گەورەتری منداڵان كه‌ لەو ناوچەیە بەسەربازگیرابوون لەژێر ناوی 'بێچوەشێرانی خەلافەت' و دەبوو لانیکەم سێ مانگ راهێنانیان پێبکرێت پێش ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ ناوچەی شەڕ."

وتی: "بەڵام ئەو كه‌مییه‌ی چه‌كداران كه‌ گروپەکە روبه‌ڕووی بووەته‌وه‌، پێده‌چێت هۆکار بێت بۆ ئەوەی بیاننێرێته‌ هێڵه‌كانی شەڕی بەردەوامیه‌وه‌ له‌ بەرەی بادیە."

هەندێك لەو خێزانانەی جەستەی منداڵەکانیان بەدەستگەیشت منداڵە به‌ته‌مه‌نتره‌كانیشیان لەلایەن گروپەكه‌وە دەستبەسەرکراون لەوەتەی فەرمانی سەربازیی بەزۆری داعش دەرچووە، کە چەند رۆژێك لەمەوبەر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

عەقیدی وتی ئەو خێزانانە هەژار و بێچارەن.

داعش سوودی لە دۆخی داراییان بینیوە بۆ راکێشانی منداڵەکانیان و فریوی داون بە مووچەیەکی مانگانە و بەڵێنی بەشەخۆراك.

وتیشی: "گروپەکە زۆر لە هاوکارە [پارەپێدراوەکان]ی دەکات منداڵەکانیان بنێرن بۆ شەڕکردن بە هەڕەشەی ئەوەی پێدانی موچەی مانگانەیان دەوەستێنێت."

ئەو موچەیەش دابەزیوە بۆ کەمتر لە 100 دۆلار و ته‌نانه‌ت هەندێکجاریش ته‌نها 50 دۆلار.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

منداڵانی زۆڵی داعش زۆر هه‌ن. بیانگرن بۆ ئەوەی زووتر بمرن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌