سەرکردە ناوخۆییەکانی دەشتی نەوینەوا لە عێراق دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی بەشەکانی رێکەوتنێکی نوێ بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە، کە ئامانجی ساڕێژکردنی دابەشکاریە کۆمەڵایەتیەکانە کە لە سەردەمی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا دەستیکردبوو بە تهنینهوه.
بەرپرسانی حکومەت و نوێنەرانی چەندین ئایین و گروپی ئێتنیکی رێکەوتنی "پێکەوەژیانی ئاشتیانەی دەشتەکانی نەینەوا"یان ئیمزا کرد لە کۆنفرانسەکەی 14 ئازاردا، کە لە شاری بەرتەلەی قەزای حەمدانیە بەسترا.
دەشتی نەینەوا پێکهاتووه لە قهزاكانی تەل کێف و شێخان، کە شوێنی چەندین پێکهاتەی جیاوازن.
رێکەوتنەکە وەکو نەخشە رێگایەك ئامادەکراوە بۆ ئەوەی هاوکاری سەرکردە ناوخۆییەکان بکات بۆ بنیاتنانی ئاشتی و گەشەکردن و نەهێشتنی میراتی نەرێنیی داعش.
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای حەمدانیە، فەیسەڵ ئەسکەندەر، بە دیارونای وت: "رێکەوتنەکەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە چوارچێوەی کارەکانی دیاریکردووە بۆ ئەوەی کاروباری ناوچەکە رێکبخرێتەوە."
وتی: "هێرشەکانی چەکدارانی داعش و سێ ساڵ داگیرکردنی شارۆچکەکانی نەینەوا لەگەڵ تاوانکاریەکانی کە لەو ماوەیەدا کردبوویان، کاریگەریی نەرێنیان کردۆتە سەر تهبایی کۆمەڵایەتی پێکهاتە جیاوازەکان."
پێکەوەژیانی ئاشتیانە
ئەسکەندەر وتی: "لەدوای رزگارکردنی شارەکانمان لە تشرینی دووەمی 2016، هەوڵەکانمان دەستپێکرد بۆ راستکردنەوەی رەوشەکە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر روانینێکی روون و بەوەش تێکەڵبوون و پێکوەژیانمان دامەزراندەوە."
وتیشی ئەو هەوڵانە سەرنجی حکومەتی فیدراڵ و رێکخراوە ناوخۆیی و جیهانیەکانیشی راکێشا، کە دواتریش نوێنەریان نارد بۆ سەدانی هەرێمەکە بۆئەوەی لە نزیکەوە لە رەوشەکە بکۆڵنەوە.
ئەوەش وایکرد کۆنفرانسی "پێکەوەژیانی ئاشتیانەی دەشتی نەینەوا" ببەسترێت بە فەرمانی سەرهكوەزیران حەیدەر عەبادی.
لە کاتی کۆنفرانسەکەدا بەشداربووان بەفەرمی رێکەوتنەکەیان ئیمزاکرد، کە لە هەشت بەش پێکهاتووە و بەیەکەوە ناوەرۆکەکەیان نوسسیبوو -- ئەوەش بەرهەمی کۆبوونهوەکانیان بوو کە نیوەی ساڵێكی خایاند.
ئەسکەندەر وتی: "ئێستا کاردەکەن بۆ تەواوکردنی ئەوەی دەستیانپێکردووە و لەگەڵ یەکتریدا راوێژدەکەن لەسەر ئەوەی چۆن بڕیارهكانی رێکەوتنەکە وەربگێڕن بۆ سەر ئەرزی واقع."
وتیشی: "دەستمانکردووە بە ئامادەکاری بۆ درووستکردنی دەزگایەك کە ناومانناوه لیژنهی ریشسپییان و لە 30 ئەندام پێكدێت و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە دەکەن."
ههروهها وتی لیژنهكه "لەگەڵ حکومەت کاردەکات بۆئەوەی رێکەوتنەکە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە".
چارسەرکردنی دووبهرهكییه کۆمەڵایەتیەکان
ئەسکەندەر وتی رێکەوتنەکە چەند رهوشێكی تێدایه بۆ "بهتاوانكردنی تایهفهگهری و نەژادپەرستی و نەفرەتكردن لە توندوتیژی و کینە و بانگەشەكردنیش بۆ دروستکردنی ئارامی کۆمەڵایەتی و مسۆگهركردنی مافەکانی هاونیشتمانیان".
ههروهها داوای جێبەجێکردنی یاسا و بڕیارەکانی دادگا دەکات لەگەڵ بهكارهێنانی هزر بۆ چارەسەرکردنی کێشە شەخسیەکان و پێشێلکاریەکان.
داواش لە خەڵك دەکات پابەندی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنیەکان بن بۆ پاراستنی ئەمنیەتی خەڵك و موڵكوماڵیان.
راوێژکارێکی پارێزگاری نەینەوا، دورهید حیکمەت، وتی: "رێکەوتنەکە نەخشە رێگایەکی داناوه بۆ کارە واقعیەکان بۆ نەهێشتنی تەحەداکان لە هەرێمەکەدا کە پەیوەندییان هەیە بە ئارامی و ئاشتەوایی مەدەنیانەوە."
حیکمەت بە دیارونای وت كه ههروهها رێگایەکی دابینکردووە بۆ چاککردنەوەی ئهو خزمەتگوزاریانهی لەلایەن داعشەوە تێکدراوبوون، هەرچەندە سەرنج لەسەر سارێژکردنی دووبهرهكییه کۆمەڵایەتیەکانە
رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم
حیکمەت وتی: "بۆ بەدەستهێنانی پێکەوەژیان دەبێت کاربکەین بۆ شەڕکردن دژی ئایدۆلۆژیای توندڕەو و کولتووری پهسهندكردنی ئەوانی تر پتەو کەین لەگەڵ مافی خوداپەرستی و ئهنجامدانی کاروبارەکانیان بەبێ هیچ رێگرییەك."
ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆیی حەمدانیە، لویس مارکۆس ئەیوب، کە جێگری سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی حامورابیشە، وتی رێکەوتنەکەی دەشتی نەینەوا بەرپرسیارێتی هەموو ئەوانەی ئیمزایان کردووە دەخاتەڕوو.
ئەیوب بە دیارونای وت جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە پێویستی بەمیکانیزمی هۆشیارانە هەیە بە رهچاوكردنی ههڵكهوتهی ناوازی دیموگرافیای ئەم هەرێمە و بههاكانی و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "رەشنوسەکە بێبایەخە ئەگەر نەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
وتی: "گۆڕینی ئهو واقیعە تراژیدیەی [داعش] خوڵقاندی، ئەرکی هەمووانە." ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد كه هەنگاوی یەکەم دەبێت پشتگیریکردنی خێزانی قوربانیەکانی دهستی گروپهكه بێت.
وتی ههروهها پێویستیشی به گەشەکردنی سەرچاوەکانی هەرێمەکە ههیه لەگەڵ راگرتنی سەروەری یاسا و پاراستنی مافی هاونیشتمانیە عێراقیەکان و کەسوکاریان.