هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئایین

موسڵ میراتی ئایینی زیندووده‌كاته‌وه‌ و په‌رستگاكان بنیاتدەنێتەوە

خالید تائی

كڵێسای تاهیرە لە گەڕەکی مەیادینی موسڵ لە 2015 لەلایەن داعشەوە تەقێنرایەوە و لەئێستادا چاکدەکرێتەوە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی عەین موسڵ]

كڵێسای تاهیرە لە گەڕەکی مەیادینی موسڵ لە 2015 لەلایەن داعشەوە تەقێنرایەوە و لەئێستادا چاکدەکرێتەوە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی عەین موسڵ]

بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەك، كڵێساكانی تاهیرە و ساعە لە موسڵی کۆن به بڵندی راوەستابوون، وەك ئاماژەیەك بۆ شوناسی زیندووی کلتوری و پێکەوەژیانی ئایینی.

دواتر لە 2015، تووندڕەوان یەکێکیان تەقاندەوە و ئەوی تریان تێکدا، تەنیا دیوارەکانیان جێهێشتن و چۆڵیان کردن لە خواپەرستان.

لەمڕۆدا، دوو ساڵ دوای ئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە موسڵ دەرکرا، عێراقیەکان هەوڵی زیندووکردنەوەی میراتی برینداری شارەکەیان دەدەن، ئەو شارەی شوێنی مزگەوت و كڵێسا و پەرستگای مێژوویی کەمینە ئایینییەکانی دیکە بوو.

حکومەتی عێراق رێکەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیریی ئیمارات و یونێسکۆ سازکرد لە 12 تشرینی یەکەم بۆ بنیاتنانەوەی كڵێساكانی تاهیرە (پاکیزە) و ساعە (کاتژمێر)، کە ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سەدەی 19.

عێراقیەکان بۆنەی قوداس دەگێڕن لە كڵێسای سەینت پۆڵ لە موسڵ لە 24 کانونی یەکەم 2017. [خاوەنی وینە: ناوەندی میدیای موسڵ]

عێراقیەکان بۆنەی قوداس دەگێڕن لە كڵێسای سەینت پۆڵ لە موسڵ لە 24 کانونی یەکەم 2017. [خاوەنی وینە: ناوەندی میدیای موسڵ]

رێکەوتنە سێ لایەنییەكه‌ (عێراق-ئیمارات-یونێسکۆ)، کە تێیدا ئیمارات بودجەیەکی 50 ملیۆن دۆلاری لە نیسان تەرخانکرد بۆ بنیاتنانەوەی مزگەوتی نوری و منارە بەناوبانگەکەی حەدبا.

قەشە عەمانوێل عادل کلو، بەرپرسی كڵێسا سریانیە کاسۆلیکەکانی موسڵ، وتی: "رێکەوتنەکە بۆ بیناتنانەوەی كڵێسای تاهیرەی سریانی کاسۆلیكە لە مەیدان و كڵێسای ساعە، کە پێشیدەوترێت كڵێسای لاتینیی باوکانی دۆمەنیکی لە گەڕەکی ساعە."

کلو وتی كڵێسای تاهیرە لە 2015 لەلایەن داعشەوە تەقێنرایەوە و زیانی بەرچاوی بەرکەوت و ئاماژەیکرد بەوەی لەئێستادا بێ بنمیچە، چونکە تێکدانه‌كه‌ی تەواوی پەیکەربەندی و ناوەرۆکەکەی گرتەوە.

وتیشی كڵێسای ساعەش زیانی تیرۆریزمی بەرکەوت بەڵام "بەڕادەیەکی کەمتر". هه‌روه‌ها وتی تەواوی 20 كڵێساكه‌ی موسڵ دەستی تیرۆریزمیان پێگەیشتووە.

هاندانی گەڕانەوە

کلو وتی هەوڵی بنیاتنانەوەی ئەو دوو كڵێسایه‌ مەبەستی هاندانی خێزانە ئاوارە مەسیحیەکانە بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکانیان و نیشتەجێبوونەوە لە موسڵ.

وتی: "نزیکەی 50 خێزانی مەسیحی گەڕاونەتەوە بۆ شارەکە. ئەو ژمارەیە هێشتا کەمە، بەڵام لەبەر دۆخی ئاسایش نیە، بەڵکو لەبەر دۆخی خراپی خزمەتگوزارییەکانە."

وتیشی: "چەندین خێزانی لەوجۆرە لە موسڵی کۆن دەژیان کە ژێرخانەکەی زیانی گەورەی بەرکەوتووە لە شەڕەکانی ئازادکردندا."

چالاکوانی مەسیحی، رامی حەنا کرومی، بە دیارونای وت مەسیحیەکان پێکهاتەیەکی دانەبڕاوی موسڵ و پارێزگای نەینەوان لەگەڵ کەمینەکانی دیکە بەشدارییانکردووە لە بنیاتنانەوەی میرات و کلتوری وڵاتەکەدا.

وتی داعش ویستی په‌رستگاكان تێکبدات و بیانڕوخێنێت تا ناکۆکی بخاتە نێوان عێراقیەکان و لە بایەخی نیشتمانپه‌روه‌رییان کەمبکاتەوە لەگەڵ لەناوبردنی دەستکەوتە کلتورییەکانیان "بەڵام هەوڵەکانی بێسوود بوون".

وتیشی رێکخراوە خێرخوازییە مەسیحیەکان 12,000 خانووی خێزانە مەسیحی و کەمینە ئایینییەکانی دیکەی موسڵ و دەشتی نەینەوایان بنیاتناوەتەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ ته‌بایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان.

کرومی جەختیکردەوە لە گرنگی دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ هەموو ئاوارەکان تا بگەڕێنەوە بۆ شوێنە رەسەنه‌كانی خۆیان.

میراتێك بۆ جیهان

بەرپرسان بودجەشیان تەرخانکرد بۆ بنیاتنانەوەی مزگەوتەکان و په‌رستگا دێرینه‌كان لە نەینەوا.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، عاید لوه‌یزی وتی: "حکومەتی خۆجێی 100 ملیار دینار (84 ملیۆن دۆلار)ی تەرخانکردووە بۆ بنیاتنانەوەی مزگەوتە مێژووییەکان وپه‌رستگاكان بۆ هەموو تائیفە و ئایینەکان لە موسڵ و تەواوی نەینەوا."

بە دیارونای وت ئەمەش بە مەبەستی بنیاتنانەوەی دۆخی قۆناغی پێش داعش و بنیاتنانی بناغەکانی ژیانێکی ئاسایی و سەقامگیره‌.

وتیشی نۆژەنکردنەوەی میراتی ئایینیی موسڵ "كاری له‌پێشینه‌یه‌ بۆ حکومەت و نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، چونکە میراتی وڵاته‌كه‌ و تەواوی جیهانە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500