وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەردەوامە لە کارەکانی بۆ چاککردنەوەی ئه‌و هێڵە ئاسنینانه‌ی لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه تێكدرابوون و لە 15 کانونی دووەمیش کردنەوەی هێڵی سامه‌ڕا و بەغدا راگەیەندرا.
سەرۆکی راگەیاندنی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی کۆماری عێراق، عەبدولستار موحسین، بە دیارونای وت هێڵەکانی دیکەش کە تێکدرابوون ماوەیەکی دیکە دەخرێنەوەکار.
وتی ستافی تەکنیکی "ئەو شوێنانەیان چاککردۆتەوە کە تیرۆریستەکان تێكیاندابوو لەسەر هێڵی بەغدا و سامه‌ڕا،" وتیشی "هێڵەکە دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە کارکەوتن ئێستا خراوەتەوەکار."
چەکدارانی داعش هێڵەکەیان تێكدابوو، کە 121 کیلۆمەترە و کۆنترینە لە عێراقدا.
![شەمەندەفەرەکان كهوتوونهتهوهگهڕ لەسەر هێڵی بەغدا و سامه‌ڕا و کە بەمدواییانە کرایەوە. [خاوەنی وێنە کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی کۆماری عێراق، سەر بە وەزارەتی گواستنەوە]](/cnmi_di/images/2018/02/02/11135-Baghdad-Samarra-line-600_384.jpg)
شەمەندەفەرەکان كهوتوونهتهوهگهڕ لەسەر هێڵی بەغدا و سامه‌ڕا و کە بەمدواییانە کرایەوە. [خاوەنی وێنە کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی کۆماری عێراق، سەر بە وەزارەتی گواستنەوە]
نۆژهنكردنهوهكان كاره‌كانی چاكردنه‌وه یان گۆڕینی ئه‌و هێڵه پۆڵایینانه و كه‌ره‌سه‌كانی له‌خۆده‌گرت کە له ته‌قینه‌وه‌دا تێكشكابوون و هەروەها تاقیکردنەوەی ئه‌منیه‌تی هێڵەکەش بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئامادەیە بۆ شەمەندەفەرەکان بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌فه‌ر.
پێش سه‌رهه‌ڵدانی داعش لە 2014، هێڵی بەغدا و سامه‌ڕا یەکێك بوو لە قەرەباڵغترین هێڵەکان لە عێراقدا، چونکە خەڵكێکی زۆر بەکاریاندەهێنا بۆ سەردانی شوێنەوارەکان و شوێنە ئایینیەکان .
موحسین وتی: "کەرتی هێڵی ئاسنین به‌سه‌ختی زیانی پێگه‌یشتووه لەلایەن تیرۆریستەکانەوە" كه زیانێكی گه‌وره‌یان گه‌یاندووه بە هێڵەکان له رۆژئاوای عێراق.
وتیشی هێڵە ئاسنینەکانی باکوری وڵاتیش زیانیان بەرکەوتووه بەدەستی گروپەکە، بەتایبەتی لەنێوان موسڵ و تکریتدا، کە "به‌شێكی دوورودرێژی هێڵە ئاسنینەکان لەکارکەوتوون بەهۆی تەقاندنەوە و کاری تێکدەرانهوە."
وتیشی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌ی نه‌فه‌ر و بار ده‌گوازنه‌وه، لەگەڵ وێسگە سەرەکی و لاوه‌كییه‌كانی شەمەندەفەر تێکدرابوون یان تاڵانكرابوون.
دروستکردنەوەی کەرتی هێڵی ئاسنین
موحسین وتی دروستکردنەوەی کەرتی هێڵی ئاسنینی عێراق پارەیەکی زۆری پێویستە بەڵام کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی کۆماری عێراق هەوڵدەدات بەوەی لەبەردەستیدایە کاربکات و بەم نزیکانەش هێڵی فەلوجە و ئەبوغرێب دەکرێتەوە، کە بەغدا و فەلوجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
وتیشی هەوڵێکی بەرفراوان بۆ نۆژەنکردنەوە دەستیپێکردووە لەسەر ئەو هێڵە، هاوکات هەوڵەکان بۆ پاککردنەوەی تەقەمەنیە دەستکردەکان و بۆمبڕێژه‌كان کە داعش بە درێژایی هێڵە ئاسنینەکان چاندوونی.
دروستکردنەوەی كه‌رتی هێڵی ئاسنین کاری سەرەکی وەزارەتی گواستنەوەیە، وتەبێژی وەزارەتەکە سالیم مو‌سا بە دیارونای وت.
وتی بۆ ئەوەش وەزارەتەکە "به‌گوێره‌ی پلانێکی ستراتیژی کاردەکات کە ئامانجی چاککردنەوەی هەموو هێڵە ئاسنینەکانە کە لە دەرەنجامی تیرۆریزمدا زیانیان بەرکەوتووە".
وتیشی سەرباری گواستنەوەی نه‌فه‌ر، هێڵی بەغدا و سامه‌ڕا بۆ گواستنەوەی کەلوپەلیش بەکار دەهێنرێت و ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد كه خستنه‌وه‌گه‌ڕی هێڵەکە هاوکاریش دەبێت بۆ بوژاندنەوەی چالاکیە ئابوری و بازرگانیەکان.
موحسین وتی هێڵی نێوان قائیم و عەکاشاتیش لە رۆژئاوای عێراق به‌نیازه بەم نزیکانە بکرێتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه وەبەرهێنان لە کەرتی هێڵی ئاسنیندا "بڕە پارەیەکی زۆر دەباتە ناوچە رزگارکراوەکان و تەواوی وڵاتەکەش".
ئابوریناس باسم جەمیل ئه‌نتوان بە دیارونای وت خستنه‌وه‌گه‌ڕی هێڵی بەغدا و سامه‌ڕا رێگایه‌كی دوورودرێژ ده‌بڕێت به‌ره‌و بوژانەوەی ئه‌و ناوچانه‌ی تیرۆریزم زیانی پێگه‌یاندوون.
وتی ئەم هێڵە "رێگایەکی سه‌ره‌كییه و زیندووکرنەوەی به‌مانای نه‌فه‌ری زیاتر و رێژەی به‌رزتری گەشتیاران و بازرگانی دێت".
وتیشی کەرتی هێڵی ئاسنین رۆڵێکی مەزنیشی دەبێت لە "گواستنەوەی سوتەمەنی و دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو پێداویستیەکانی وەك خواردن دەگەنە خێزانەکان لە ناوچە رزگارکراوەکاندا، جگه له رێگاخۆشکردن بۆ هەوڵەکانی بنیاتنانەوەش".