ئێران نیازی هەیە هێڵێکی شەمەندەفەر دروستبکات بەنێو عێراق و سوریادا بۆ بەستنەوەی کۆماری ئیسلامی لەڕێی خاکەوە بە بەندەری لازقیەی دەریای ناوەڕاستەوە، چالاکوانێکی سوری بە دیارونای وت و هۆشدارییدا لە ئەگەرەکانی بەردەم ئەم هەنگاوە.
وتی گەر ئەم هێڵی شەمەندەفەرە دابنرێت، ئەوە پرۆسهی گواستنهوهی چەک مهیسهردهكات بۆ بزووتنەوەکانی سەربە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سوریا و عێراق و لوبنان و بازاڕەکان پڕدەکات لە شمەکی ئێرانی.
هەروەها رێگەیەك دەبەخشێتە ئێران بۆ خۆلادان لەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراون.
رۆژنامەوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت: "بڕیاری دروستکردنی هێڵێکی شەمەندەفەر بۆ بەستنەوەی ئێران بە سوریاوە لە باڵاترین ئاستی ئێرانەوە دراوە."
![دەروازهی سنوریی شەلامجە لەنێوان ئێران و عێراقدا خاڵی سنوریی پێشنیازکراوە بۆ پرۆژەی هێڵێکی شەمەندەفەر کە ئێران و عێراق و سوریا پێکەوە دەبەستێتەوە. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]](/cnmi_di/images/2018/11/20/15439-Iran-Iraq-border-600_384.jpg)
دەروازهی سنوریی شەلامجە لەنێوان ئێران و عێراقدا خاڵی سنوریی پێشنیازکراوە بۆ پرۆژەی هێڵێکی شەمەندەفەر کە ئێران و عێراق و سوریا پێکەوە دەبەستێتەوە. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]
![بەندەری لازقیە لە سوریا، لەسەر دەریای ناوەڕاست، شوێنی پلان بۆ دانراوی پرۆژەیەکی نوێی هێڵی شەمەندەفەری ئێرانە. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]](/cnmi_di/images/2018/11/20/15440-Syria-Latakia-port-600_384.jpg)
بەندەری لازقیە لە سوریا، لەسەر دەریای ناوەڕاست، شوێنی پلان بۆ دانراوی پرۆژەیەکی نوێی هێڵی شەمەندەفەری ئێرانە. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]
وتی سەرۆکی ئێران، حەسەن روحانی گڵۆپی سەوزی هەڵکرد بۆ دەستپێکی بنیاتنانی هێڵێکی شەمەندەفەر لەنێوان ئێران و شاری بەسرەی عێراقدا.
جێگری بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەری ئێرانی، مازیار یەزدانی بە ئاژانسی هەواڵی فارسی وت رێگەکە لە دەروازەی سنوریی شەلامجەی نێوان ئێران و عێراقەوە دەستپێدەکات و درێژدەبێتەوە بەنێو عێراق و سوریادا تا بەندەری لازقیە.
عەبدوڵا وتی ئێران پارەی بنیاتنانی هێڵی شەمەندەفەرەکە لە عێراق جێبەجێدەکات، لەکاتێکدا هێڵێکی شەمەندەفەری کۆن لە بەشهكهی سوریا نۆژەندەکرێتەوە و هەندێك له کارهكانی بنیاتنانیش دەستیپێکردووە.
عەبدوڵا هۆشدارییدا لەوەی ئەم هێڵە دواجار دەبێتە رێڕەوێكی چەك بۆ گروپەکانی سەربە پاسدارانلە عێراق و سوریا و لوبنان، بەتایبەتی حیزبوڵا، بەهۆی سنوورداركردنی چالاکیی فڕۆکەوانی و لێکۆڵینەوەیهكی وردەوە.
وتی: "هێڵێکی شەمەندەفەر دەبێتە ئاسانترین رێگە بۆ گواستنەوەی چەکداران لە چەندین گروپی دامەزرێنراو لەلایەن پاسدارانەوە لە سوریا و عێراق."
هیوای گەیشتن بە دەریا
پارێزەری سوری، بەشیر بەسام بە دیارونای وت سوپای پاسداران چەند ساڵێك لەمەوبەر رێگەی خۆشکرد بۆ ئهو هێڵی شەمەندەفەرە بۆ بەدیهێنانی خەونی گەیشتنی بە دەریای ناوەڕاست.
وتی: "ئەمەشی ئەنجامدا بە سووربوون لەسەر واژۆکردنی رێککەوتنە دوولایەنەکانلەگەڵ هەردوو عێراق و سوریادا کە رەهەندی بازرگانییان هەبوو، لەنێویاندا پەیوەندیی گومرگ و ئاسانکاری بۆ جوڵەی شمەك."
وتیشی سوپای پاسداران خۆشی ئامادەکردووە بۆ رێکەوتنێكی سێ لایەنە لەگەڵ بەغدا و دیمەشق بۆ دامەزراندنی دوایین نەخشەڕێگەی یاسایی بۆ هێڵە شەمەندەفەرە نوێکە.
بەسام هۆشدارییدا لەوەی گەر ئەمه بنیاتبنرێت، رێگەیەك دەبەخشێت بە ئێران بۆ گەیشتن بە دەریای ناوەڕاست و ئامرازی گواستنەوەی بەرهەمەکانی پێدەدات بۆ بازاڕەکانی عێراق و سوریا و دەکرێت لوبنانیش، لەوێشەوە بۆ چەندین وڵاتی دیکە.
وتی بەڵام بۆ خۆلادان لە سزاکان، دەبێتە بەڵگە رهسهنهكانی سەر بەرهەمە ئێرانیەکان بگۆڕدرێن، کە دەکرێت رێگە خۆشبکات بۆ سزای زیاتر بەسەر دەزگا عێراقی و سورییەکاندا و دۆخی سەختی ئابورییان هێندەی تر خراپبکات کە دانیشتوان ئەزمونیدەکەن.
بهسه! ئێوه بهردهوام باس له تێوهرهكانی پیلانگێڕان دهكهن. ئێمه پێویسته ههوڵ بۆ ژیانێكی باشتر بدهین.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
ئێوه چیتانه گهوادینه؟! ئێوه تهنانهت ئیسرائیلیشتان لهبیركردووه له رقوكینهتاندا بهرامبهر ئێران، ئێوهی زۆڵ!
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت