وەزارەتی بەرگری پێنجشەممە (4 کانونی دووەم) رایگەیاند هێزەکانی عێراق 30 گوندیان لە حەویجە و دەوروبەری لە رۆژئاوای پارێزگای کەرکوك لە چەکدارە هەڵهاتوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پاککردۆتەوە.
هەڵمەتەکە چوارشەممە دەستیپێکردووە و ئامانجی هەڵکوتانەسەر شوێنەکانی داعش و دەستبەسەرداگرتنی حەشارگەی چەکەکانیان و شوێنە نهێنیەکانیانە.
بهگوێرهی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە، عەلی سوڵتان و حەسەن سەبیح و سەبتی رەفییات و قەراب و سەید حەسون و حەوایج و وەردیە و شەجەرە بەشێك لەو گوندانە بوون کە پشکنران.
یەکەکانی فیرقەی 9ی زرێپۆشی سوپا بەشدارییانكرد لە ئۆپەراسیۆنی پشکنینەکەدا لەگەڵ پیاوانی خێڵهكان بەهاوکاری دانیشتوانەكه.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك مەعان حەمدانی بە دیارونای وت: "ئەو ناوچەیەی کراوەتە ئامانج لە حەویجە و چواردەوریەتی و ئهو گوندانه لەخۆدەگرێت کە کێڵگەی زۆریان لێیە."
وتی ئەو شوێنانە دەکەونە ناوچەی دیکەی کەرکوکیشەوە، وەك دبس و داقوق و سنووری ئیداری پارێزگاکانی دیکە.
حەمدانی وتی: "تیرۆریستەکان ئهو ناوچە بەرفراوانەیان قۆستۆتەوە لەگەڵ ئەوەشدا کە هەندێك لە گوندەکان چۆڵبوون، چونکە دانیشتوانەکە ئاوارەبوون دوای ئەوەی داعش کۆنترۆڵی کردبوون."
وتیشی ئەو چەکدارانەی داعش کە خۆیان لە ناوچەکەدا حەشارداوە "تەنیا پاشماوەی گروپەکەن و بە دزیەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوینێکی دیکە دەچن بە ژمارەیەکی کەم، وەك دوو تا سێ کەس و ئۆپەراسیۆنی سنووردار ئەنجامدەدەن و هەڵدێن."
هێرشی پچر پچڕ بەم دواییانە دژی مەدەنیەکان و ئهندامانی هێزه سەربازیهكان لە حەویجە وایکرد هێزەکانی عێراق مانەوەیان توندوتۆڵ بکەن و دهوریه و بازگەكانیان زیاتربکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانكارهكان.
حەمدانی وتی رۆژانە پەیوەندیی هەیە لەگەڵ دانیشتوانەکە و کەسایەتیەکانی حەویجە و ئەوان "دووپاتی دەکەنەوە رەوشی ئەمنی ئارامە و بەر لە دەستپێکردنی ئەم هەڵمەتەش هەر ئارام بووە."
وتیشی: "ئەم هەڵمەتە بۆ ههتاههتایه ئهو شانانهی داعش لەناودەبات كه ماونهتهوه لە ناوچەکە."
وتی ههروهها دانیشتوانەکە و خێزانی ئاوارەکانیش دڵنیادەکاتەوە کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵهكانیان.
من دەمەوێت خۆم ناونوسبکەم لە سوپای عێراقدا.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت