لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەرایسۆنی تۆڵەی شەهیدان ، رەوشی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوك و دەوروبەری شاری حەویجە بەرەو باشی دەڕوات، ئیدارە ناوخۆییەکە پێنجشەممە (19 تەمموز) رایگەیاند.
ئۆپەراسیۆنەکە، کە دوو هەفتە زیاترە دەستیپێکردووە، "پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەکاتە ئامانج، ئەوانەی چالاکیەکانیان بەم دواییانە زیادکردووە لە ناوچە سەختەکانی کەرکوك و سەڵاحەدین و دیالە.
ئەندامێك شارەوانی شارۆچکەی حەویجە، عەمار حەمدانی، بە دیارونای وت: "رەوشی ئەمنی لە تەواوی شارەکەدا زۆر باش بووە بە بەراورد لەگەڵ چەند مانگێك لەمەوبەر."
وتی: "پاشماوەکانی داعش گردەکان و دۆڵەکانیان بۆ خۆشاردنەوە بەکاردەهێنا و هێرشی لەناکاویان دەکردەسەر گوندە دوورەدەستەکان، بەڵام ئەو مەترسیە ئێستا تەواوبووە، سوپاس بۆ بەردەوامیی هەڵمەتە ئەمنییەکەی باشوری شارەکە."
ئۆپەراسیۆنەکە چەندین ناوچەی بەرفراوانی پاراستووە کە داعش بە گروپی بچوك لێرە و لەوێوە دەهاتنە ناوی، بە سوودوەرگرتن لە سەختیی سروشتەکەی و رووماڵی ئەمنیی لاواز.
حەمدانی وتی وەك بەشیك لە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شەهیدان، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ ئهركی پاراستنی ناوچەکانی رۆژئاوا و باشوری پارێزگای کەرکوكیان پێسپێردراوه و پێنجشەممە پشکنینیان لە چەندین گوندی حەویجە ئەنجامدا.
وتی لەو ناوچانهی تێیاندا گەڕان، وەك بابوجان و عوزێری و ئەربیدە و سەفیرە، چەندین حەشارگەی داعشیان دۆزیەوە لەناو ئەشکەوت و دۆڵەکاندا و چەندین ئامێر و پێداویستی و دەزگاکانی پەیوەندییان دۆزییەوە.
لەکاتی گەڕاندا لە گوندەکانی عەلی سهرای و ئیفتیخارات، لە باشوری رۆژئاوای کەرکوك، پۆلیس سێ توندڕەوی دەستگیرکرد، یەکێکیان تۆمەتباربوو بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دانیشتوانە ناوخۆییەکە و پلاندانان بۆ رفاندنی خەڵك بۆ داعش.
باشتربوونی ئەمنیەت هانی گەڕانەوە دەدات
حەمدانی وتی باشتربوونی رەوشی ئەمنی هانی گەڕانەوەی دانیشتوانەکەی داوە کە ئاوارەبووبوون لە ناوەندی حەویجە و نزیکەی 200 گوندی دەوری شارەکە.
وتیشی: "ئەم مانگە، سەدان خێزان گەڕاونەتەوە و هەفتەی رابردووش چەند داواکارییەکمان پێگەیشت بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە 1,500 ئاوارە." ههروهها وتی ئەو کەسانە چاوەڕواندەکرێت بتوانن بە زوترین کات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.
حەمدانی وتی پۆلیسی فیدراڵیش بەشدارە لە رێخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانە ناوخۆییەکە کە بۆ ماوەیەکی کاتی کەمپەکانی ئاوارەکان پەناگەیان بوو.
وتیشی: "ئهو خێزانانهی دەگەڕێنەوە باشترین پشتگیرین بۆ هێزە ئەمنیەکان لەرێگای راستەوخۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی پاراستنی ناوچەکانهوه لە چەکدارە تیرۆریستەکان و توندوتۆڵکردنی ئەمنیەت."
وتی ئاستی خزمەتگوزاریە گشتیەکانیش لە شارەکە بەرەو باشتر دهڕوات و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئەنجومەنی ناوخۆیی "هاوکارییەکی توندوتۆڵی هەیە لەگەڵ چەندین رێکخراوی جیهانیدا کە کاردەکەن بۆ بە باشی نوێکردنەوەی ژێرخان."
وتی ئەمەش بە هاوکاریی چالاکانەی دانیشتوانی حەویجە ئەنجامدەدرێت.
وتیشی: "بەم دواییانە 300 هەلی کارمان بۆ خەڵك دابینکرد بۆ كاركردن لە پرۆژەکانی بیناسازیدا و کاریش دەکەین بۆ زیادكردنی ژمارەی ئهو کارانه و گهیشتن بەو گەشەکردنهی مهبهستمانه لە ههموو بواره گرنگهكاندا."