بوونی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سوریا زۆر کزبووە، بەجۆرێك چەکدارانی یان رادەکەن یان گیریانخواردووە و بهڕادهیهكی زۆر ناچالاك و لاوازن.
شەممە، حکومەتی بەغدا کۆتایی هەوڵێکی گەورەی سەربازیی راگەیاند کە تێیدا هێزەکانی عێراق شێلگیرانە پارچە بە پارچەی سێیەکی وڵاتەکەیان لەدەست ئەو گروپە توندڕەوە سەندەوە کە سێ ساڵ لەمەوبەر کۆنترۆڵی کردبوون.
بەشی سوریای ئەو "خەلافەت"هی داعش لە 2014 رایگهیاند، هەڵوەشایەوە و تەنیا چەند گروپێك چەکدار هێرشی کورتمەودا ئەنجامدەدەن یان بە گروپی بچوك دەمێننەوە لەو شوێنانەی بەتەواوی گەمارۆدراون.
چیتر داعش هیچ شارۆچکەیەکی سوریای لەژێردەستدا نیە و رەنگە هەزار چەکداری مابێت لە ریزەکانیدا، چاودێران پێشبینی دەکەن دیمەشق دوایین سەرکەوتن پێش کۆتایی ساڵ رابگەیەنێت.
یەکشەممە، سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژهی بهوه دا کە ئهوه زوو بوو، پێشبینیی ئهوهی كرد كه "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی داعش لە سوریا بەردەوامدهبن تا ناوەند یان کۆتایی شوبات".
رامی عەبدولڕەحمان کە سەرۆکی روانگەی سورییە بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ وتی داعش لەئێستادا زۆر سەرلێشێواوە و یەکە رزگارییەکانی تەنیا بەرگریی لەخۆیان دەکەن.
عەبدولڕەحمان وتی: "چیتر تەنیا فەرماندەییەکی ناوەندی نیە بۆ فەرماندان. لەئێستادا داعش بۆتە گروپی پەرشوبڵاو بەنێو سوریادا."
چەکدارانی گروپەکە لە پارێزگای دێرەزووری خۆرهەڵاتی سوریا زۆر چالاکن، کە لەوێ بەرگری لە دوایین پاشماوەکانی ئهو خاکهی ژێردەستیان دەکەن کە پێشتر بەشێك بوو لە "خەلافەت"ەکەیان.
تەنیا لەو پارێزگایەدا چەند سەد چەکدارێك ماوە، کە بەپێی پێویست نیە بۆ پلاندانانی واقیعی بۆ داگیرکردنەوەی خاك بەڵام دەکرێت زیان بگەیەنن لە شەڕی پارتیزانیدا.
بەگوێرەی عەبدولڕەحمان، لە هێرشێکی نزیك ئەلبوکەمالدا، دووشەممە، 23 لە هیزەکانی سەر بە حکومەت کوژران، کە دوایین شارۆچکەی ژێردەستی داعش بوو پێشئەوەی دواجار لە تشرینی دووەمدا لهدهستی بدهن.
پاشماوهكانی خەلافەت
بەگوێرەی روانگەکە داعش هێشتا 18 گوندی لەژێردەستدا ماوە لە بەشی خۆرهەڵاتی روباری فورات لە پارێزگای دێرەزوور.
ناوچەیەکی بچوك لەو پارێزگایەی باکوری خۆرهەڵات کۆنترۆڵدەکات و چەند ناوچەیەکی دوورەدەستی لە پارێزگای حەممای ناوەند لەژێردەستدایە، كه بهزۆری دوو مۆڵگهن و پێشبینیدەکرێت بەمزوانە رژێم بەسەریاندا بدات.
چەکدارانی داعش لە ناوچەیەکی بچوکی پارێزگای حەمماشدان، زیاتر بهرهو باكور، کە شەڕی توندڕەوانی گروپە رکابەرەکان دەکەن.
لەنێو کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکانی یەرموکیشدا بوونیان هەیە لە دیمەشق، بەڵام چەکدارانی داعش لەوێ ماوەی چەند ساڵێکە گەمارۆدراون.
گروپەکە پێگەی جێگیری هەیە لە دوو ناوچەی دیکەی باشوری دیمەشق، حەجەر ئەسوەد و تەدامون.
لە پارێزگای باشوریی دەرعا، چەکدارانی سەر بە داعش ئامادەییەکی کەمیان هەیە.
نەبوونی تەبایی
عەبدولڕەحمان وتی: "رەنگە کۆتایی داعش ببینین وەك هێزێکی داگیرکەر بەڵام هەر دەمێنێتەوە لەڕێی شانە نوستووەکانیەوە."
لهكاتێكدا چهندان له هێزه دژە-تووندڕەوهكان خاکی ژێردەستی داعشیان لە سێ ساڵی رابردوودا گرتەوە، باوەڕوایە هەزاران لە توندڕەوان خۆیان ونکردبێت لەبیاباندا یان خۆیان تێکەڵی ژیانی مەدەنی کردبێتەوە.
ئەکادیمی و شارهزای بواری گروپە تووندڕەوەکان، ئەیمەن جەواد تەمیمی، وتی: "[داعش] هەوڵیداوە حوکمداریی خۆی بهێڵێتەوە لەو شوێنانەی کۆنترۆڵی تەواوەتی لەژێردەستدایە، بەڵام شێوازی ئاسایی ئێستای ئەوەیە وەك گروپێکی یاخی کاردەکات."
شوێن و ئاستی تێکەڵاوبوونی سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی لەئێستادا نەزانراوە. گروپەکە چیتر ناوەندێکی روونی دەسەڵاتی نیە و ماشێنی پێشتری نەوەستێنراوی پروپاگەندەی تەقەتەقی تێکەوتووە و بەرهەمی کزبووە.
تەمیمی وتی: "دڵنیام کە هێشتا زنجیرەیهكی فەرمانداریی ماوە بەڵام پێدهچێت پەیکەربەندی گشتیی کەمتر تەبا بێت وهك لهمهوبهر."