هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەی سوپای فەرەنسا: تا 2019 داعش تەواوی خاکی ژێردەستی لە سوریا لەدەستدەدات

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە تەواوی خاکی ژێردەستی دەردەکرێت کە پێشتر خۆی پێیدەوت "خەلافەت" پێش کۆتایی ئه‌مساڵ، فەرماندەی سەربازیی فەرەنسا فرانسیۆ لیکۆنتری پێنجشەممە (6 ئەیلول) رایگەیاند.

توندڕەوان، کە لە 2014 بڕێکی زۆر خاکیان لەژێردەستدابوو لە عێراق و سوریا، تەنیا بڕێکی کەمیان لەژێردەستدا ماوە لە پارێزگای دێرەزووری خۆرهەڵاتی سوریا لەنێوان رووباری فورات و سنووری عێراقدا، هەرچەندە لە بیابانی سوریاشدا ئامادەییان هەیە.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ لیکۆنتری پێشبینیکرد "کۆتایی فەرمانڕەوایی خەلافەتی داعش پێش کۆتایی ساڵ، رەنگە لە کۆتایی پاییزدا بێت".

فەرەنسا بەشێکە لە هاوپەیمانێتیەکی نێودەوڵەتی کە لە 2014وە شەڕی داعش دەکات و لەئێستادا پشتگیریی چەکدارانی کورد و عەرەبی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات، لە شەڕیاندا بۆ دەرکردنی توندرەوان لە دوایین خاکی ژێردەستیان.

لیکۆنتری دەربارەی هاوپەیمانێتیەکە وتی: "هەرکات خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش له‌سه‌رخاك داڕما ... ئەوکات پرسیاری ئەوە دەکەین چۆن ئۆپەراسیۆنی ورەی خۆرسك دابڕێژینه‌وه‌."

لە قسەکردنیدا بۆ رۆژنامەوانان، ئەو ژەنەراڵە پەیمانیدا ژمارەی هێزەکانی فەرەنسا کەمبکاتەوە -- كه‌ لەئێستادا زیاد لە 1,000 سەربازن -- "تا بتوانم به‌زووترین كات".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500