وەك رێکارێکی سەلامەتی گشتی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە کاردەکات بۆ پاککردنەوەی مین و پاشماوەی تهقهمهنییه نهتهقیوهكان لەو ناوچانهی پارێزگاکە کە ئازادکراون لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
ئەندامی رێکخراوێکی هەڵگرتنەوەی مین کە سەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردە، مستەفا جەیلان، وتی ئەو کارە ئەنجامدراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و تیمەکانی شارەزای هەڵگرتنەوەی مین لە رێکخراوی جۆراوجۆر.
جەیلان بە دیارونای وت لەناو ئەو رێکخراوانەدا رێکخراوی رۆژ بۆ کۆنترۆڵکردنی مین و هێزەکانی سوریای دیموکرات و تیمەکانی ئاسایش بۆ لابردنی مینی تێدایه و وتیشی تیمهكهی خۆی ئهركی پاككردنهوهی مینی پێسپێردراوه له رهققه له باكور.
ههروهها وتی: "ئەنجومەنی مەدەنی رەققە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو لایەنانە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسیەکانی مین و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵیان بە باشترین شێوە."
وتی لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 15,000 مین هەڵگیراونەتهوە لەو ناوچەیەی درێژدەبێتەوە لە حەول و مەنبەج، دەوروبەری رەققە و دەوروبەری دێرە زوور.
میکانیزمی هەواڵدان
سەرەڕای پاککردنەوەی ناوچە دیاریکراوەکان تیمەکان رۆژانە وەڵامی دانیشتوانهكه دەدەنەوە کە هەواڵی دۆزینەوەی ئەو مادانە دەدهن کە گوماندەکەن مین یان پاشماوەی تەقەمەنی شەڕ بێت لە نزیك ماڵەکانیان یان تەنانەت لەناو ماڵەکانیاندا.
جەیلان وتی ئەنجومەنەکە ئهكاونتێكی تهلهگرامی دروستکردووە بەناوی (Atlas03@) کە تەرخانکراوە بۆ هەواڵدان لەسەر ماددە و مینی گومانلێکراو.
رونیشیکردەوە ئەو بەرنامەیە رێگەدەدات بە ناردنی وێنەیەکی ماددە گومانلێکراوەکە لەگەڵ شوێنەکەی لەڕێگەی جی پی ئێسەوە. دوای بەدەستگەیشتنی هەواڵەکە نزیکترین تیمی ئەمنی ناوچەکە تەوقدەکەن تا تیمەکانی مینهەڵگرتنەوە دەگەنە شوێنەکە و مامەڵە لەگەڵ ماددەکەدا دەکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا لەهەندێك ناوچەی دەوروبەری رەققە کە گرفتی پەیوەندیکردن هەیە بەهۆی لاوازیی هێڵی تەلەفۆن و پەیوەندیی ئینتەرنێتهوه ئەو شێوازی هەواڵدانە هەمیشه کارناکات.
جەیلان وتی: "دانیشتوان دواتر پەنادەبەنە بەر شێوازی کۆنی [هەواڵدان] بە ناردنی کەسێك بۆ نزیکترین بنکەی ئەمنی بۆ هەواڵدان لەسەر ماددە گومانلێکراوەکە."
مین و پاشماوە نەتەقیوەکان لە ناوچەیەکی دوورەدەست کۆدەکرێنەوە و دەتەقێندرێنەوە.
جەیلان وتی هەڵمەتهكانی هۆشیارکردنەوە بەشێوەیەکی بەردەوام ئەنجامدەدرێن بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی مەدەنی رەققە بۆ هۆشیارکردنەوەی مەدەنییهكان سەبارەت بە مەترسی مین و ئهوهی كه چی بکەن بۆ پاراستنی ژیانیان لە حاڵەتێكدا مینێك بدۆزرێتەوە.
وتیشی: "نامەی ئاگادارکردنەوە بەسەر ئهو دانیشتوانهدا دابەشدەکرێت کە بەشداری کۆبوونەوەکانی هۆشیارکردنەوە دهکەن و ژمارەیەك شارەزا پشتگیریی دەروونی و ورەبهخشین پێشکەشی ئەوانە دەکەن کە بەهۆی مینەوە برینداربوون.
دانیشتویەکی دەوروبەری باکوری رەققە، ساڵح عوسمان، وتی: "هێزە ئەمنیەکان و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان لە ناوچە ئازادکراوەکاندا بەبەردەوامی هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ ئەنجومەنی مەدەنی بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی [داعش] لێیکشاوەتەوە و پاکیاندەکەنەوە لە مین و پاشماوەی تەقەمەنی شەڕ."
عوسمان بە دیارونای وت ئەوە دەکرێت به مهبهستی پاراستنی ژیانی مەدەنیان.
وتیشی: "ئەوان رێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە شارۆچکە و گوندەکانیان ههتاكو دڵنیانەبن لەوەی مەترسی مین لابراوە."
مەترسی بۆ خەڵکی مەدەنی
عوسمان وتی داعش هیچ ناوچەیەکی بەجێنەهێشتووە بەبێ چاندنی مین بەشێوەی هەڕەمەکی پێشئەوەی پاشەکشەی لێبکات.
وتیشی مینەکان بە کێڵکە کشتوکاڵیەکاندا بڵاوبوونەتهوە بەدرێژایی رێگا سەرەکی و لاوەکیەکان و لەناو ماڵ و ناوچەی نیشتەجێبووندا کە وادەکات گەشتکردن لەزۆربەی ناوچەکاندا پڕبێت لە مەترسییهكی زۆر.
هەروەها وتی زۆربەی زیانەکان بەر خەڵکی مەدەنی و جوتیار و شوانەکان دەکەون.
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی له ئەنجومەنی مەدەنی رەققە، سەدام هوهیدی، وتی: "گەورەترین مەترسی لە ناوچەکەدا لەلایەن ئەو مینانەوە هاتۆتەکایەوە کە داعش لەدوای خۆی بەجێیهێشتوون کە بووەتە هۆی تێداچونی ژیانی ژمارەیەکی زۆر کەس و بووەتە هۆی لەدەستدانی دهستوقاچی چەندین دانیشتوو."
وتیشی ئەنجومەنەکە کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو ناوچانەی ئیدارەی دەکات بێ مینن و ئاماژەیشی بەوەدا كه ئهو گهڕهكه قهرهباڵغانهی تێیاندا خزمەتدەکات ئێستا بە تەواوی لە مین و پاشماوەی تەقەمەنی شەڕ پاککراونەتەوە.
هوهیدی بە دیارونای وت: "مەدەنییهكان ئاگادارکراونەتهوە لەو ناوچانە نەگەڕێن کە پاکنەکراونەتهوە و ئەو رێگایانە بەکاربهێنن کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بەکاردێن."
وتیشی ئەوان ئامۆژگاریدەکرێن دوورکەونەوە لە مادەی گومانلێکراو و بەخێرایی هەواڵبدەنە ئاسایش سەبارەت بەو ماددانە تا ناوچەکە تەوقبەکەن و داوا لە پسپۆڕانی هەڵگرتنەوەی مین بکەن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا بکەن.