هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دانیشتوانی رەققە پێشبکڕێ دەکەن بۆ گەڕانەوەی ژیان بۆ شارەکە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

تیمێکی بەرپەچدانەوەی خێرا كارده‌كات بۆ پاککردنەوەی داروپه‌ردووی شاری رەققە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

تیمێکی بەرپەچدانەوەی خێرا كارده‌كات بۆ پاککردنەوەی داروپه‌ردووی شاری رەققە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

چەرخی ژیان جارێکی دیکە لە شاری رەققەی سوری دەستیکردەوە بە سوڕانەوە، تەنیا چەند مانگێك دوای ئەوەی رزگارکرا لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان دابینکراون و دانیشتوانە ناوخۆییەکە و بەرپرسانیش دەڵێن کارەکان بەردەوامن بۆ بەتەواوەتی پاککردنەوەی شارەکە لە مین و داروپه‌ردوو،بەردەوامیش ده‌بن له‌ هەوڵەکان بۆ بنیاتنانەوە .

ئەندامی کۆمیتەی تەندروستی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە، سەدام حوەیدی، وتی هیچ پشتگیریەكیان نه‌كراوه‌ بۆ بنیاتنانەوە جگە لەو هاوکاریانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆی دابین کردوون.

وتی زۆربەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی فریاکەوتن و لۆری و بلدۆزەر و ئامێرەکانی دیکە کە بۆ پاککردنەوە بەکاردەهێنرێن هەموویان لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابینکراون و کارەکانیشیان بەشێوەیەکی بەردەوام بەڕێوەدەچن.

دوکانەکان کراونەتەوە لە شاری رەققەی سوری سەرباری بەردەوامی کارەکان بۆ پاککردنەوەی شارەکە وەك ئامادەکارییەك بۆ بنیاتنانەوەی تەواوەتی. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

دوکانەکان کراونەتەوە لە شاری رەققەی سوری سەرباری بەردەوامی کارەکان بۆ پاککردنەوەی شارەکە وەك ئامادەکارییەك بۆ بنیاتنانەوەی تەواوەتی. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

وتی نەخۆشخانەی منداڵبوونی شارەکە دەستیکردۆتەوە بە کارەکانی و خزمەتگوزاریەکانی بەرفراوانکردووە لە بەشی منداڵاندا و نەخۆشخانەی گشتی مەشهەدانیش کراوەتەوە و نەخۆش وەردەگرێت.

وتیشی شارەوانی کۆمیتەیەکی بۆ کۆنترۆڵی گشتی داناوە بۆ چاودێریکردنی نرخ و ساخته‌كاری و زیانگەیاندن بە موڵکە گشتی و تایبەتەکان.

بنیاتنانەوە به‌رده‌وامه‌

سەرۆکی کۆمیتەی بنیاتنانەوە عەبدوڵا عەریان وتی: "بنیاتنانەوەی تەواوەتی پارەیەکی زۆر و پشتگیری دارایی نێوده‌وڵه‌تیی پێویستە و ئەوەی دانیشتوانەکە کردویەتی تا ئێستا سنووردارە بەوه‌ی دانیشتوان خۆیان به‌ته‌نها ده‌توانن ئه‌نجامیبده‌ن."

وتیشی کۆمیتەی بنیاتنانەوە خۆڵ و خشاك و مین و تەرمه‌كان لە شەقامەکان لاده‌بات و دانیشتوانەکەش کاردەکەن بۆ دروستکردنەوەی ماڵ و دوکانەکانیان.

سەرۆکی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی رەققە، عەبدۆ عەبدولقادر، بە دیارونای وت چاککردنەوە و دانانەوەی وێسگەکە مانای ئەوەیە ئاو دەگاتە رەققە و چواردەورەکەی.

وتی کارەکان دەستیانپێکردووە بۆ ئەوەی تۆڕە تێکچوەکە چاکبکرێتەوە و وتیشی له‌و دوو بۆرییه‌ سەرەکیه‌ی پێویستیان بە گۆڕین هه‌بوو، یەکێکیان گۆردراوە و کارکردن بۆ گۆڕینی ئەوەی دیکەش بەردەوامە.

ئەندامی تیمی ئەندازیاری سوپای سوریای دیموکرات، مستەفا جەیلان، وتی کارەکان بەردەوامن له‌ ره‌ققه‌ بۆ لابردنی مین و تەقەمەنییه‌ دەستکرده‌كان و پاشماوەی تەقه‌مه‌نیه‌كانی شەڕ.

جەیلان بە دیارونای وت کارەکان بەردەوامن لەلایەن تیمە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئه‌و رێکخراوە کۆمەکبەخشە نێودەوڵەتیانه‌ی پسپۆڕن لە لابردنی مین.

وتیشی:" کارەکانی پاککردنەوەی مین یەکەمجار لەسەر شەقامە سەرەکیەکانەوە دەستیانپێکرد لەگەڵ یەکە گشتیەکانی وەك وێستگەی ئاو و کارەبا و نەخۆشخانەکان، دواتر چووە ناو شوێنەکانی نیشتەجێبوونەوە."

وتیشی: "کارەکان بەپێی ئەو پلانانە بەڕێوەچوون كه‌ شارەکەی دابه‌شكردووه‌ بۆ چاره‌كه‌ بازنه‌ كه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك پاككراونته‌وه‌."

گەڕانەوەی ژیان بۆ شارەکە

جەیلان وتی نزیکەی 2,000 لەو 12,000 مینه‌ی چێندراون پوچەڵکراونەتەوە و ئاماژەشی كرد بۆ ئەوەی هەزاران مین و تەقەمەنی دەستکردی دیکە دۆزراونەتەوە لەو ئه‌مبارانه‌دا كه‌ داعش دوای خۆی جێیهێشتوون.

وتیشی دوو کارگەی دروستکردنی مین و تەقەمەنیش دۆزراونەتەوە لە شەقامەکانی تەل ئەبیەز و عەماسی.

هه‌روه‌ها وتی تیمی بەرپەچدانەوەی خێرا دروستکراون بۆ ئەوەی تەرمەکانی ژێر بیناکان دەربهێننه‌وه‌ و تا ئێستا "زیاتر لە 70 تەرم"یان دەرهێناوەته‌وه‌ و لەگەڵ تیمەکانی پاککردنەوەی مینیشدا هاوئاهەنگی دەکەن.

سەرپەرشتیاری کۆمیتەی بنیاتنانەوە، مەیزەر ئەحمەد، وتی پێداویستیە سەرەتاییەکان جارێکی دیکە دابینکراونەتەوە.

ناوبراو بە دیارونای وت ئارد بۆ نانەواخانەکانی شارەکە دابینکراوە لە رێگای دروستکردنی ئاشێکی تازە و عەمبارێکی هەڵگرتنه‌وه‌، کە وایکردووە نانەواکان نان بە نزیکەی 100 لیرەی سوری (0.19 دۆلار) بفرۆشن.

وتی قەسابخانەکەش کراوەتەوە، "چونکە زاووزێکردنی ئاژەڵان و فرۆشتنی گۆشت دوو لە گرنگترین چالاکیە بازرگانیەکانن لەم هەرێمەدا".

وتیشی بوژانەوەی لایەنه‌ ۆكمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ژیانی شاریش گرنگییپێدراوه‌ لەرێگای چالاکیەکانی وەك چاکردنەوەی گۆڕەپانی یاریەکانی تۆپی پێ و سازدانی یاری تۆپی پێ و پاککردنەوەی مۆزەخانه‌كه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500