رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) داوایكرد لەهەموو پیاوانی دێرەزوور له تەمەنی نێوان 20 بۆ 30 ساڵ کە پهیوهندیبكهن به راهێنانه‌كانی بواری شەریعه‌ت و سەربازییه‌وه، چالاکوانان بە دیارونایان وت.
سەپاندنی خزمه‌تی سەربازیی بەزۆر، کە داوا لە پیاوانی گەنج دەکات شەڕ بۆ گروپەکە بکەن، شەپۆلێکی دەستبەجێی ترس و نیگەرانی لێکەوتەوە.
چالاکوانان رایانگەیاند كه مەدەنییەکان دەستیانکردووە بە هەڵاتن لە ناوچەکە، هه‌رچه‌نده ژیانیان ده‌خه‌نه مەترسییه‌وه بەهۆی ئەو رێوشوێنانه‌ی داعش گرتوونیه‌ته‌به‌ر بۆ رێگرتن لە هەڵاتنیان.
چالاکوانی بواری میدیا له دێرەزوور، محەمەد نادر، کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا له‌ترسی سه‌لامه‌تیی خۆی، وتی ئاگادارییەکە، کە لەلایەن "ویلایەتی خەیر" (پارێزگای دێرەزوور)ی داعشەوە ده‌رچوو، پێنجشەممە (3 ئاب) بڵاوبووه‌وه.
![رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) ئەم ئاگادارییەی لە 3 ئابدا لە دێرەزوور بڵاوکردەوە کە داوا لە پیاوانی تەمەن 20 بۆ 30 ساڵ دەکات ئامادەی خزمەت بن. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد نادر]](/cnmi_di/images/2017/08/04/9055-ISIS-conscription-notice-600_384.jpg)
رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) ئەم ئاگادارییەی لە 3 ئابدا لە دێرەزوور بڵاوکردەوە کە داوا لە پیاوانی تەمەن 20 بۆ 30 ساڵ دەکات ئامادەی خزمەت بن. [خاوەندارێتی وێنە: محەمەد نادر]
ئەندامانی داعش لە دێرەزوور و ناوچەکانی دەوروبەری، ئاگادارییەکانیان دایەدەست پیادەڕەوەکان و لە مزگەوت و شوێنە گشتییەکاندا هەڵیانواسی.
ئاگادارییەکە بانگه‌شه‌ی كرد بۆ "سه‌ربازگیریی گشتی بۆ بەرپەرچدانەوەی داگیرکاریی نوسەیرییەکان"، وەك ئاماژەیەك بە هێزەکانی رژێمی سوریا.
فه‌رمانیدا به هەموو لاوانی تەمەن 20 بۆ 30 ساڵ کە بە موستەنفهرون (بهسهربازگیراوان) ناسێنراون، تا لەماوەی هەفتەیەکدا پهیوهندیبكهن به نوسینگه‌كانی سهربازگیرییهوه بۆ خۆتۆماركردن.
به‌گوێره‌ی ئاگادارییەکە، دواتر لە پیاوان داوادەکرێت بەشداری خولێکی شەریعە و سەربازی بکەن کە ئاماده‌یان ده‌كات بۆ شەڕکردن لە ریزەکانی داعشدا و هۆشداریشی دا كه ئەوانەی پابەندنەبن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و "بەزۆر" ده‌گیرێن به سه‌رباز.
نادر وتی بڕیارەکە نیگەرانیی لە ناوچەکەدا دروستکرد و ئاماژەی بەوەشکرد کە راستەوخۆ کاریگەریی بۆسەر ژیانی بەشێکی گەورەی خەڵك هەیە.
وتیشی: "زۆر خێزان لە دێرەزوور هەڵاتوون، بەڵام زیاد لە 30 خێزان دەستبەسەرکران لە کەمینێکدا کە لەلایەن گروپەکەوە له ئەبو خەشەب، له ناوچه گوندنشینه‌كانی خۆرئاوای دێرەزوور و چارەنوسیان هێشتا نادیارە."
داعش سوڕانه‌وه‌ی پاسەوانه‌كانی له ناوچەکانی ژێردەستیدا لە دێرەزوور زیاترکردووە و هەموو ئینتەرنێت کافێکانی لە شارەکە و ناوچە گوندنشینه‌کانی دەوروبەری لە خۆرئاوا و خۆرهەڵات داخستووە.
نادر وتی ئاگادارییەکە لە مزگەوتەکاندا لەکاتی وتاری هەینییدا بڵاودەکرێتەوە، "کە ئەمە دەرفەتێك ده‌دات به گروپەکە تا ده‌ستبه‌جێ لاوان رابکێشێت بۆ نوسینگەکانی سەربازگیری".