هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش ئەو پیاوانە ده‌كوژێت کە ماڵەکانیان راده‌ستناكه‌ن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەبینرێن لە شارۆچکەی سوریی کەشکیە، کە تیایدا گروپەکە ئەو مەدەنیانەیان کوشت کە رەتیانکردبووه‌وە ماڵەکانیان رادەستی چەکدارەکان بکەن. [خاوەنی وێنە: مەحموود نادر]

چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەبینرێن لە شارۆچکەی سوریی کەشکیە، کە تیایدا گروپەکە ئەو مەدەنیانەیان کوشت کە رەتیانکردبووه‌وە ماڵەکانیان رادەستی چەکدارەکان بکەن. [خاوەنی وێنە: مەحموود نادر]

چالاکوانان بە دیارونایان وت چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دوو پیاویان کوشتووە لە شارۆچکەیەکی دەشتی دێرەزوور دوای ئەوەی رەتیانکردبووه‌وە ماڵەکانیان رادەستی گروپەکە بکەن.

چوارشه‌ممه‌ (6 کانونی یەکەم) دەورییەکی داعش دوو پیاویان کوشت لە بازاڕی کەشکیە، کە شارۆچکەیەکە لە رووی ئیداریەوە سەر بە شاری ئەلبوکەمالە لە پارێزگای دێرەزوور.

مەحموود نادر، چالاکوانێکی راگەیاندن لەگەڵ گروپی دێرەزوور ئەندەر فایەر، کە بەدواداچوون بۆ پێشێلکاریەکانی داعش لە دژی دانیشتوانی هەرێمەکە دەکات، وتی چەکدارانی داعش وتویانە پیاوەکانیان کوشتووە چونکە رەتیانکردۆتەوە ماڵەکانیان رادەستبکەن.

نادر بە دیارونای وت داعش پێیوایە کە رەتکردنەوەی هاوکاریکردنیان لەلایەن پیاوەکانەوە "لادان بووە لە جیهاد و سزاکەی کوشتنە."

چالاکوانان بە دیارونایان وت سەرکردەی دیاری داعش، سەدام جەمال، کە ناسراوە بە ئەبو عودەی سەدام جەمال، ناوی دەرکردووە به‌وه‌ی تووندوتیژانه‌ مامه‌ڵه‌ لەگەڵ مەدەنیەکاندا ده‌كات لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: مەحموود نادر]

وتی گروپەکە دەستیگرتووە بەسەر چەندین ماڵدا لە کەشکیە و ناوچەکانی دەوروبەری، بەتایبەتی گرانیج، هەجین، سوێدیان و ئەبو حەمام، بۆ ئەوەی ئەو چەکدارانە لەو ماڵانە نیشتەجێبکەن کە لە شارەکانی دێرەزوور و رەققە و ئەلبوکەمال و ناوچەکانی دیکەوە هەڵهاتوون.

وتیشی: "چەندین ماڵیان کردووە بە بنکەی سەربازی، بەتایبەتی ئەوانەی دەکەونە گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه‌ و بە ماڵی هاوڵاتییان چواردەوریان دراوە لە هەموولایەکەوە بۆ ئەوەی چەکدارەکانیان لە هێرشی ئاسمانی بپارێزن."

نادر وتی شێوازی كاری گروپەکە بۆمبڕێژكردنی ئه‌و ماڵانەیه‌ كاتێك هێزه‌ رزگاركه‌ره‌كان نزیكده‌بنه‌وه‌ و ئاماژەشی بۆ ئەوه‌ کرد كه‌ بە درێژایی هەفتەکە هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕی سەختیان کردووە لە چواردەوری شارۆچکەکەدا.

وتیشی: "دانیشتوانەكه‌ لە ترسێکی زۆردا دەژین." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ داعش سێشەممە عەبدولرەحمان عەوادی تەمەن ١١ساڵانیشی کوشت، دوای ئەوەی هەوڵیدابوو رێگری بکات لە چەکدارانی گروپەکە تا مزگەوتی شارۆچکەی هەجین نەکەن بە بنکەیەکی سەربازی.

چەکدارانی داعش گولەبارانی ئەو خانوانەیان کرد کە خاوەنەکانیان رەتیانکرده‌وه‌ بەجێیبهێڵن وەك پێشتر پێیان وترابوو، ئەمەش وای لەو کەسانە کرد ماڵەکانیان چۆڵبکەن و هەڵبێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500