هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش پیاوانی دێرەزوور بەزۆر ده‌كاته‌ چه‌كدار لە ریزەکانیدا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

عەلی ئەحمەد حاجی، پیاوێکی لاوی خەڵکی گوندی قوریە لە دەوروبەری دێرەزوور، لەگەڵ ژنەکەی و کچەکەیدا بە بۆمبی دەستکردی چێندراوی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) کوژران لەکاتێکدا هەوڵی هەڵاتنی لە ناوچەکە دا تا رزگاری ببێت لەدەست فەرمانی سەربازیی بەزۆر. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی قوریەوە وەرگیراوە]

عەلی ئەحمەد حاجی، پیاوێکی لاوی خەڵکی گوندی قوریە لە دەوروبەری دێرەزوور، لەگەڵ ژنەکەی و کچەکەیدا بە بۆمبی دەستکردی چێندراوی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) کوژران لەکاتێکدا هەوڵی هەڵاتنی لە ناوچەکە دا تا رزگاری ببێت لەدەست فەرمانی سەربازیی بەزۆر. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی قوریەوە وەرگیراوە]

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستیکردووە بە دەستبەسەرکردنی پیاوانی دەوروبەری خۆرهەڵاتی دێرەزوور تا زۆریان لێبکات شەڕبکەن لە ریزەکانیدا، بەگوێرەی چالاکوانە خۆجێیەکان.

"ویلایەتی خێر" (پارێزگای دێرەزوور)ی گروپەکە لە 3 ئابدا راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە بۆ "سەربازگیریی گشتیی بەزۆر"، کە فه‌رمانی دا به‌ لاوانی تەمەن نێوان 20 بۆ 30 ساڵ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ راهێنانی سەربازی و شەریعەوه‌.

ئاگادارییەکە هەفتەیەك وادەی دا بە لاوان تا ئامادەبن بۆ خۆتۆماركردن بۆ سەربازی و فۆرمه‌كانیان پڕبکەنەوە.

چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی، جەمیل عەبد، وتی یەکشەممە (13 ئاب) ئەندامانی داعش دەستیانکرد بە دەستگیرکردنی پیاوانی گوند و شارۆچکەکانی دەوروبەری دێرەزوور، لەنێویاندا عەشەرە، تەیانە، سبیخان، شوەیت، دەویر و قوریە.

عەبد بە دیارونای وت: "ئەو دوا وادەیەی گروپەکە بۆ لاوانی دانابوو تا خۆبەخشانە خۆیان ناونوس بکەن لە نوسینگەکانی سەربازییدا، شەممە کۆتایی هات."

وتی بەڵام ئەو رۆژە ئەندامانی داعش هیچ کەسێکیان دەستگیرنەکرد، بۆ ئەوەی برەو بەو بانگەشانە بدەن کە گروپەکە فەرمانەکە هەڵدەوەشێنێتەوە لە هەوڵێکدا تا فێڵ لە لاوان بکەن بۆ ئەوەی لە ناوچەکە هەڵنەیەن.

عەبد وتی دانیشتوانی هەندێك شارۆچکە، وەك تەیانە، پێیانوتراوە کە ناوچەکەیان بەشێك نیە لە فەرمانی سەربازیی بە زۆر، لەکاتێکدا لەپڕ بینییان کەمپینی دەستگیرکردن لە شارۆچکەکەیاندا دەستیپێکرد.

دانیشتوان لە دێرەزوور هەڵدێن

دانیشتوانی دەوروبەری دێرەزوور بە گروپ هەڵدێن لەو ناوچانەی لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکراون بۆ ئەو ناوچانەی لەژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان لە پارێزگای حەسەکە، سەرەڕای ئەو مەترسییانەی لە رێگەدا هەیە.

عه‌بد وتی: "چەندین حاڵه‌تی مردن تۆمارکراوە، لەنێویاندا منداڵ، بەهۆی گەرمای زۆر و کەمی ئاوەوە." وتیشی ئەوانیدیکە کوژران لە تەقینەوەی بۆمبی دەستکرددا کە لەلایەن داعشەوە چێندرابوون بۆ رێگری لە هەڵاتوان.

وتی قاچاخچییەکان سودیان لە دۆخی ئێستا بینیوە و کرێکانیان بەرزکردۆتەوە بۆ ئاستێکی زۆر بەرز.

وتیشی هەندێك قاچاخچی تەنانەت لە نیوەی رێگای هه‌ڵهاتنه‌كه‌یاندا خێزانه‌كایان جێهێشتووە بۆ چاره‌نوسی نادیاریان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500