خۆکوژێك خۆی تەقاندەوە، هەینی (23حوزەیران) لەناو ئهو مەدەنیانهدا کە هەڵدەهاتن لە شاری کۆنی موسڵ، ئەو شوێنەی ئەفسەرەکان دەڵێن هێزە عێراقیەکان پێشڕەویی تیادادەکەن لە دژی توندڕەوەکان کە بەرگرییەکی توند بهڵام نائومێدانه دەکەن.
ئەحمەد هاشم، کارمەندێکی تەندروستی بهپلهی رائید لە سوپای عێراقدا، لە نەخۆشخانەیەكی مهیدانیهوه به ئاژانسی فرانس پرێسی وت هێرشەکە لە گەڕەکی مەشاهدە لە بهشه دێرینهكهی شارهكهدا روویدا.
وتی: "12 کۆژراو لەگەڵ زیاتر لە 20 برینداریان بۆ ئەم نەخۆشخانەیەی ئێمە هێنا و لە ناویاندا منداڵ و ژن هەن."
عەقیدێكی سوپا لە فیرقهی 16 ی پیادە وتی زۆر زەحمەتە ژمارەی تەواوی قوربانیەکان بزانن لەبەرئەوەی ناوچەکەی هێرشەکەی لێکراوە بەتەواوەتی پاکنەکراوەتەوە.
وتیشی: "خۆکوژەکە دزەیکردبووە ناو گروپێك لە ئاوارەکانهوه و لەناویاندا خۆی تەقاندەوە پێشئەوەی بگەنە هێزەکانی ئێمە."
بە هەزاران مەدەنی شاری کۆنی موسڵیان بەجێهێشتووە لەوکاتەوەی هێزەکانی عێراق دژوارترین هێرشیان تاکو ئێستا بهرپاكرد لە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
نزیکەی 100,000ی دیکە بهگیرهێنراون لەلایەن توندڕەوەکانەوە، کە بەکارهێنانی مەدەنیەکان وەك قەڵغانی مرۆیی بهسهكی سهرهكیی بەرگریکردنیانه لە شارە کۆنەکە.
هێزەکانی ئاسایش ترسیان لهوه هەیە ئەندامە عێراقیەکانی داعش هەوڵبدهن لە تەڵەی مهرگی شارە کۆنەکە ههڵبێن بە خۆخزاندنەناو دانیشتوانەکەوە، لەکاتێکدا چیچانی و فەرەنسی و چەکدارە بیانیەکانی دیکە دەمێننەوە بۆ گوڕدان بە دوا هێرشە خۆکوژیەکان.
بەڵام هەینی سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی وتی تەنیا چەند رۆژێك ماوە موسڵ بەتەواوەتی بکەوێتەوە دەستی هێزە عێراقیەکان.
عەبادی لە بەیاننامەیەکدا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئەفسەرە پلە باڵاکانی سوپای عێراق و ئهو فەرماندانهی سهرپهرشتیی رزگارکردنی موسڵ دەکەن، وتی: "راگەیاندنی کۆتایی داعش لە موسڵ سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت و چەند رۆژێکی دیکە روودەدات."
سەرۆکی پۆلیسی فیدراڵ، فەریق رائید شاکر، بە دیارونای وت: "چەکدارانی داعش گەمارۆدراون و یان دەکوژرێن یان دەستگیردەکرێن، چونکە فیشەکیان پێ نامێنێت."