هێزەکانی سوریای دیموکرات شەوی دووشەممە (12 حوزەیران) بەرپەرچی هێرشێكی گروپە چەکدارەکانیان دایەوە لە نزیك شارۆچکەی عەفرین لە دەوروبەری حەلەب، چالاکوانان بە دیارونایان وت.
رۆژنامەوان مستەفا بالی، کە چاودێری پێشهاتە سەربازییەکانی باکوری سوریا دەکات، وتی چەکدارانی ئەحرار شام و حەیات تەحریر شام، کە هاوپەیمانێتیەکی گروپە توندڕەوەکانە و بەرەی نوسرەشی تێدایە، چەند پێگەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات و گروپە کوردییەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)یان کردە ئامانج.
بالی بە دیارونای وت هێرشەکە درەنگانێکی شەوی دووشەممە روویدا لە دەوروبەری جاندایەرز، باشوری عەفرین.
وتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و "هێرشبەرانیان خستهناو ئهو بۆسانهوه کە لە ناوچەکەدا بۆیان دانابوون، زۆرێکیان لێکوشتن و برینداریان کردن".
وتیشی: "لاشەی 23 هێرشبەر هێشتا لەو كێڵگانهدا کەوتوون کە شەڕەکەی تێدا روودا." وتیشی: "30 هێرشبەری دیکە برینداربوون و ئەوانیدیکە هەڵاتن."
بالی وتی تۆپباران بەدوای هێرشەکەدا هات و ئەو شەوە بەردەوامبوو، لە "هەوڵێکی ئاشکرادا بۆ کێشانەوەی بریندارەکان لە مەیدانی جەنگ".
وتیشی: "هەوڵەکە چەند رۆژێك دوای شکستپێهێنانی دزەکردنێکی هاوشێوە هات لە دەوروبەری تەل رهفعەت، 35 کیلۆمەتر باکوری حەلەب."
ههروهها وتی گروپەکە سوود لە سەرقاڵیی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە شەڕی شوێنی دیکەوە دەبینێت بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشانە و بە ئامانجی بەفیڕۆدانی توانا و وزەی.