لەدوایین هەوڵیاندا بۆ بەرگرتن بە پێشڕەویی هێزەكانی عێراق، چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە خۆرئاوای موسڵ لاوازترین ئەندامانی کۆمەڵگا دهخهنه سهرڕێیان، بەرپرسانی عێراقی بە دیارونایان وت.
بەگوێرەی پۆلیسی عێراق و گروپێکی مافی مرۆڤ، داعش بەدوای ئەوانەوەیە کە نەخۆشیی دەرونییان هەیە، لەڕووی جەستەییەوە کەمئەندامن یان منداڵن و سوود لە هەستیاریی و لاوازییان دەبینێت تا وەك قەڵغانی مرۆیی یان خۆکوژ بەکاریانبهێنێت.
لە 1 نیساندا، پۆلیسی عێراق رایگەیاند ئەندامانی داعش بۆمبیان بەستووە لە پیاوێك کە نەخۆشی دەروونی هەبووە و بەرەو ئەو ناوچانەیان ناردووە کە هێزەکانی عێراق تیایدا کۆبوونەتەوە، پێش ئەوەی نیشانگرێك لە پۆلیسی فیدراڵی ناچاریبکات بکشێتەوە.
پۆلیس رایگەیاند نیشانگرەکە، کە چاودێریی جووڵەی پیاوەکەی دەکرد لەڕێی دووربینی نیشانگرەکەیەوە، تەقەی بە دەوروبەریدا کرد تا بیترسێنێت و دوای ماوەیەك سەرکەوتووبوو لە وەستاندنی هاتنەپێشەوەی بێ ئەوەی زیانی پێبگەیەنێت.
بەگوێرەی روانگەی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ رووداوی هاوشێوە روویداوە لە دەستپێکی هەڵمەتی ئازادکردنی خۆرئاوای موسڵەوە لە 19 شوبات.
بەڕێوەبەری روانگەکە، مستەفا سەعدون، بە دیارونای وت لەماوەی دوایین هەفتەی مانگی ئازاردا، ئەندامانی داعش لانیکەم 10 کەسی کەمئەندامی عەقڵی یان جەستەییان ناردە شەڕ له گەڕەکی تەنهك.
سهعدون وتی چەکدارانی داعش وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاریانهێنان بۆ خۆشاردنەوە لەپشتیانەوە یاخود بۆمبیان پێوەبەستنەوە بۆ وەستاندنی پێشڕەوی و بزاوتی هێزە عێراقییەکان.
وتیشی لەژێر هەڕەشەی مەرگدا، داعش ئەم خەڵکە لاوازانهی "هەڵخەڵەتاندووە یان ناچاریکردوون" لە هێڵەکانی یەکە سەربازییەکان نزیكببنەوە.
ههروهها وتی بەمشێوەیە، هەوڵیدا هێزە عێراقییەکان بەرپرس رابگرێت لە هەر زیانێك کە پێیانبگات، تا لە پروپاگەندەکانیدا بەکاریانبهێنێت.
بەزۆر راکێشانی منداڵان
سەعدون وتی گروپەکە سەدان منداڵی بەزۆر راکێشاوە بۆناو ریزهكانی و تیمی گەڕۆکی دامەزراندووە تا لە ماڵەکانیانەوە بیانبات بۆ بنکەکانی.
وتی لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی خۆرئاوای موسڵەوە، داعش نزیکەی 300 منداڵی لەنێوان تەمەنی 11 و 17 ساڵاندا راکێشاوە، زیاتر لە گەڕەکەکانی تەنهك، زەنجیلی، ریفاعی و سیحە.
وتیشی: "تیمەکانی داعش هەڕەشەیان لە دایك و باوکی منداڵەکان دەکرد، پێیاندەوتن کە گروپەکە پێویستییەکی زۆری پێیانە و ئەوان ئێستا سەربازی خەلافەتن" و داوایان لێدەکردن چەك هەڵبگرن یان یارمەتیی لۆجستی پێشکەشبکەن.
وتی بەمشێوەیە راکێشانی مەدەنییەکان بۆ شەڕ "قێزەونیی تیرۆریستان پێشاندەدات، چۆن لەهەموو بەهایەکی مرۆیی دابڕاون و ئامادەن هەمووشتێك بکەن کە ناشرین و پیسە بۆ مانهوه".
فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ، فەریق رائید شاکر جەودەت، وتی رووداوی 1 نیسانی ئەو پیاوەی نەخۆشیی دەروونی هەبوو ئاستی تاوانکاری و نامرۆیی داعش پیشاندەدات.
جهودهت بە دیارونای وت: "لە بەرامبەردا پەرۆشی هێزەکانمان پیشاندەدات لە بەکارهێنانی ددانبهخۆداگرتن و ژیری لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخانەدا لە رووی ئەخلاقی و مرۆییەوە و بەشێوەیەکی پیشەییانەی باڵا."
جەودەت وتی: "لەکاتی شەڕەکانماندا لە بەشی خۆرئاوای موسڵ، بەتایبەتی لە بینای ئوتێلەکاندا، وێستگەی شەمەندەفەر، باب تۆب و قەزیب بان، بە دەیان منداڵمان دەستگیرکرد کە داعش ناچاریکردبوون بچنە ریزەکانیهوە."
وتی ئەوان گوازرانەوە بۆ بنكهكانی پۆلیس لە گەڕەکە ئازادکراوەکانی موسڵ و دوای ماوەیەك رادەستی خێزانەکانیان کرانەوە.
نەبوونی رێز بۆ ژیانی مرۆڤ
جەودەت وتی: "داعش لەهەموو جۆرێكی تاوانەوە تێوەگلاوە."
وتی منداڵان ناچاردەکات واز لە منداڵییان بهێنن تا بتوانێت وەك چەکدار یان خۆکوژ بەکاریانبهێنێت و بۆمب دەبەستێت لەوانەی نەخۆشیی دەروونییان هەیە و کەمئەندامان وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت، "بەبێ ئهوهی هیچ رێزێك بۆ مرۆڤایەتییان دابنێت".
وتیشی هەموو ئەمانە دەیسەلمێنن کە داعش نەك تەنیا شەڕەکەی دۆڕاندووە بەڵکو توانای خۆیشی وەك رێکخراوێك کە بتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ خۆی رابگرێت.
وتی پۆلیسی فیدراڵی چییان لەدەستبێت دەیکەن بۆ رێگرتن لە هەڕەشە یان لەخشتەبردنی مەدەنییەکان لەلایەن داعشەوە.
ههروهها وتی لەلای خۆیانەوە، پۆلیسی فیدراڵی زانیاریی هەواڵگری بەکاردەهێنن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئامانجی دروستیان پێکاوە کاتێك شەڕی داعش دەکەن و دهستدەگرنەوە لە هەر شێوازێکی زیادهڕۆیی له بەکارهێنانی هێزی زیاد لەپێویستدا تا رێگربن لە لەدەستچوونی ژیان و ژێرخان.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، خەڵەف حەدیدی، بە دیارونای وت زۆر ترساوە کاتێك زانیویەتی داعش کەمئەندامان بەکاردەهێنێت و منداڵان بەزۆر رادەکێشێت.
وتی: "ئەم رووداوی خراپ بەکارهێنان و تاوانکارییه بە بەرنامانە دەبێت هاندەرمان بێت بۆ تاقیکردنەوەی هەرچی بژاردە هەیە بۆ پاراستن و رزگارکردنی خەڵکە گیرخواردووەکەمان."